ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ڕێواز فایەق: حكومەت داوای ڕەتكردنەوە و دواخستنی 12 پڕۆژە یاسای كردووە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ چوار شەممە ٤ی كانوونی یەكەمی ۲۰۱۹ بەسەرۆكایەتیی د.ڕێواز فایەق، سەرۆكی پەڕلەمانی كوردستان دانیشتنی پەڕلەمانی كوردستان بەڕێوەچوو و ئاشكرای كرد، كە حكومەت داوای ڕەتكردنەوە و دواخستنی 12 پڕۆژە یاسای كردووە، كە پاشخانی داراییان هەیە.

د.ڕێواز فایەق، سەرۆكی پەڕلەمانی كوردستان لەكۆبوونەوەكەدا ڕاگەیاند، “لەخوولی بەهارە خوێندنەوەی یەكەم بۆ 3 پێشنیازه ‌یاسا و بڕیار و له ‌خوولی پایزە 21 پێشنیازه ‌یاسا و بڕیار خوێندنەوەیان بۆ ئەنجامدراوە، لەكۆی ئەو ژمارەیەش 5 بڕیار و یاسا دەركراون و جگە لەوەش 150 پرسیار لەلایەن پەڕلەمانتارانەوە ئاڕاستەی وەزیرانی حكومەتی هەرێم كراون و 86 پرسیار وەڵامدراونەتەوە و 64 پرسیاریش تائێستا وەڵامیان نەهاتۆتەوە”.

سەرۆكی پەڕلەمان سەبارەت بەكەمیی دەرچوواندنی یاسا و بڕیارەكان ئاماژەی بۆ ئەوەكرد،‌ بەپێی مادەی 79 لە پەیڕەوی پەڕلەمان بەتایبەت ئەو پێشنیازه ‌یاسا و بڕیارانەی، كە بارگرانی دارایی دروست دەكەن پێویستی بەڕای حكومەت هەیە و لەو ژمارەیەش 21 پێشنیازە یاسا و بڕیار ئاڕاستەی حكومەتی هەرێم كراون و 12 پێشنیازه ‌یاسا و بڕیار وەڵامیان هاتۆتەوە بۆ نموونە بەشێكیان داوای ڕەتكرانەوەی كراوە و بەشێكیشی داوای پێدانی كاتی زیاتری بۆ كراوە، هاوكات بەشێكیش لە پێشنیازه ‌یاسا و بڕیارەكانیش لەلای لێژنەكانی پەڕلەمانن و زیاتر لەكاتی دیاریكراو بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ لایان ماوەتەوە و ڕاپۆرتی لەسەر ئامادە نەكراوە و بۆ سەرۆكایەتی پەڕلەمانیان نەگەڕاندۆتەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو، هەر پێشنیازه ‌یاسا و بڕیارێك ڕێككارە یاساییەكانی خۆی چ لەلایەن لێژنەكانی پەڕلەمانەوە بێت چ لەوەرگرتنەوەی وەڵامی حكومەت بێت، تەواو بووبێت ئەوا سەرۆكایەتی دانیشتنی بۆ ڕێكخستووە، ڕەتیشی كردەوە، كەوا تائێستاش هیچ داواكارییەكی پەڕلەمانتاران، كە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ 10 پەڕلەمانتار یان زیاتر دەتوانن داوای ڕێكخستنی دانیشتنی تایبەت بكەن، بەدەست سەرۆكایەتی پەڕلەمان نەگەیشتووە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی پەڕلەمانی كوردستان، كە دەست (خەڵك) كەوتووە، بەپێ بەرنامەی كار، خاڵی یەكەم بەپێی ڕاپۆرتی لێژنەی یاسایی داواكراوە دەستەواژەی “زێدەڕۆكار” شوێنی “زێدەڕۆ” بگرێتەوە، ئەم خاڵە بەزۆرینەی دەنگ پەسندكرا، خاڵی دووەمیش داوای گۆڕینی دەستەواژەی “بەپێی ماستەرپلان یان نەخشەی وردەكاریی شارەوانییەكان” بۆ دەستەواژەی “بەپێی ماستەرپلان و نەخشەی وردەكاریی شارەوانییەكان” پەسندكردنی ئەو خاڵەش بەزۆرینەی دەنگ كرا.

کوردستان

دهۆك.. لە ڕووداوێكدا پۆلیسێك و هاوسەرەكەی گیانیان لەدەستدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

لەڕووداوێكی هاتوچۆدا لە سنووری پارێزگای دهۆك پۆلیسێك و هاوسەرەكەی گیانیانلەدەستدا.

هێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی دهۆك ڕایگەیاند:” لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگەی شارۆچكەی شێخان دوو ئۆتۆمبێل لەیەكیان داوە و بەوهۆیەوە ژن و پیاوێك گیانیانلەدەستداوە”.

وتیشی:” پیاوەكە ناوی (ڕێبوار جەوهەر یونس)ە و پیشەی پۆلیسە لە شارۆچكەی بەردەڕەش و لەگەڵ هاوسەرەكەی گیانی لەدەستداوە”.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

گەنەڵ ئینێرجی: لە 2020دا 100 ملیۆن دۆلار لە حكومەتی هەرێم وەردەگرین

خەڵك – بەشی هەواڵ

كۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی ڕایدەگەیەنێت: سەرەڕای دواكەوتنی شایستە داراییەكانیان، بەڵام پێشبینی دەكەن لە ساڵی 2020دا نزیكەی 100 ملیۆن دۆلار وەك شایستە داراییەكانیان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەربگرن.

كۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی كە سەرقاڵی بەرهەمهێنانی نەوت‌ و غازە لە هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بەوەدەكات: ساڵی 2019 بڕی 42 ملیۆن دۆلاریان وەك شایستە داراییەكانیان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتووە‌ و بەپێی ئەو ڕێككەوتنەش كە لە نێوان هەردوولادا واژۆكراوە، پێشبینی دەكەن لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا، سەرجەم شایستە داراییەكانیان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەربگرنەوە.

كۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی جەختیشیكردووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی لە ڕابردوودا شایستە داراییەكانیان بۆ چەند مانگێكی كەم دواكەوتووە، بەڵام ئەوان دڵنیان لەوەی كە پارەكانیان بەشێوەیەكی ڕێكوپێك لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەردەگرنەوە.

هەروەها گەنەڵ ئینێرجی پێشبینی دەكات، بۆ ساڵی 2020 پوختەی بەرهەمهێنانیان لە كێلگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان بگاتە 35 هەزار و 400 بەرمیل نەوت لە ڕۆژێكدا، ئەوەش نزیكە لەهەمان ئەو ئاستەی كە لەساڵی 2019دا بەرهەمیان هێناوە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

كۆسرەت ڕەسوڵ پەیامێك ئاڕاستەی سیستانی دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێك ئاڕاستەی مەرجەعی باڵای شیعەكان لە عیراق دەكات.

لە پەیامەكەدا، كۆسرەت ڕەسوڵ ڕایگەیاندووە:”بەڕێز ئایەتوڵڵا عوزما سەماحەتی سیستانی، لە هەواڵی تەندروستی جەنابتان دەپرسم و داواكارم لە خوای گەورە شیفای بەخێرتان بدات و تەندروستیتان بەرەو باشی بچێت بۆ خزمەتی گەلی عیراق”.

جێی ئاماژەیە، دوێنێ‌ پێنج شەممە نووسینگەی ئایەتوڵا عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان لە عیراق بڵاویكردەوە، بەهۆی شكانی ئێسكی قاچی چەپی نەشتەرگەری بۆ كراوە.

 

دەقی پەیامەكە..

كۆسرەت ڕەسوڵ پەیامێك ئاڕاستەی سیستانی دەكات

‎بەڕێز ئایەتوڵڵا عوزما سەماحەتی سیستانی

‎لە هەواڵی تەندروستی جەنابتان دەپرسم و داواكارم لە خوای گەورە شیفای بەخێرتان بداو تەندروستیتان بەرەو باشی بچێ بۆ خزمەتی گەلی عێراق.

‎جارێكی تر لەخوای گەورە داواكارم شیفای بەخێرتان بدا.

‎كۆسرەت ڕەسول عەلی

‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندى

‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

 

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان