ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم كۆتایی هات

كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم كۆتایی هات
خەڵك- بەشی هەواڵ
كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆتایی هات، كە تێیدا گفتوگۆ لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2020ی عیراق و دۆخی كارەبا لە هەرێم كرا.

ئەمڕۆ چوار شەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیران و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و كەمێك لەمەوبەر كۆبوونەوەكە كۆتایی هات.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، كە وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە،لە كۆبووەنەوەكەدا، گفتوگۆ دەربارەی دوایین دەرئەنجامەكانی گفتوگۆی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵی تایبەت بە پڕۆژە بودجەی ٢٠٢٠ لە لایەن شاندی هەرێم بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا خرایەروو.

ئەنجومەنی وەزیران وێڕای دەستخۆشی لە شاندی دانوستاندكار، جەختی لە پابەندبوونی هەرێمی كوردستان بە داكۆكیكردنی لە ماف و شایستە داراییە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان كردەوە و بەو ئاڕاستەیەش شاندەكەی ڕاسپارد، كە بەردەوام بێت لە هەوڵەكانی تا پەسەندكردنی ئەو ڕێككەوتنەی لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ كراوە لە پەڕلەمانی عیراق، لە ڕێگەی هەماهەنگیكردن لەگەڵ فراكسیۆنە كوردستانییەكان و فراكسیۆنەكانی دیكە، بەجۆرێك بەرژەوەندی هاوبەشی هەرێمی كوردستان و عیراق لە بەرچاو بگیرێت.

ئاشكراشی كردووە، گفتوگۆ دەربارەی دۆخی كارەبای هەرێمی كوردستان و گرفت و ئاستەنگەكانی كرد. وەزیری كارەبا، كەمال محەمەد ساڵح ڕاپۆرتێكی بەرفراوانی بە داتا و زانیاریی پێویست لە بارەی بەرهەمهێنان و خەرجییەكانی كارەبا و كێشە و ئاستەنگەكان و سەرپێچییەكانی بواری كارەبا خستەڕوو.

لەوبارەیەوە ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا هەموو هەوڵێك بخاتەگەڕ بۆ باشتركردنی كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا، بۆ ئەم مەبەستەش پشتیوانی پڕۆژی پێوەری زیرەك بۆ كارەبا دەكات بە جۆرێك لە بەرژەوەندی هاووڵاتییاندا بێت. ڕێوشوێنی تووندیش بەرامبەر سەرپێچیكاران و ئەوانەی زیادەڕۆیی بۆ سەر تۆڕی كارەبا دەكەن دەگرێتەبەر.

ئابوری

نرخی زێڕ و دراوەکان

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

نرخی زێڕ و دراوەکان بۆ ئەمڕۆ شەممە لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم جۆرەى خوارەوەیە:

 

نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر 123هەزار و 200 دینارە.

نرخی 100 یۆرۆ بەرامبەر 144 هەزار دینارە.

نرخی 100 پاوەن بەرامبەر 156 هەزار دینارە.

نرخی 100 هەزار تمەن بەرامبەر ٥ هەزار و 750 دینارە.

نرخی 100 لیرەی توركی بەرامبەر 16 هەزار و 500 دینارە.

 

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بەرامبەر 289 هەزار دینارە.

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بەرامبەر 346 هەزار دینارە.

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بەرامبەر 385 هەزار دینارە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

باندێکی ساختەکاری پارە دەستگیرکرا

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

باندێکی ساختەکاری پارە لەڕەواندوز دەستگیرکران، کە لەدەرەوە هاتبوو و دەیانویست پارەى ساختە لەناو بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان سافبکەنەوە.

 

حاتم زوبێر بەڕێوەبەری ئاسایشی ڕەواندوز لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، باندێکی سێ کەسییان دەستگیرکرد، کە پارەی ساختەیان پێبووە و ویستوویانە ساغیبکەنەوە.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، ئەو پارە ساختانە بەشێوەیەکی زۆر ورد دروستکرابوو، کە زەحمەتبوو پارەکە بناسرێنەوە، بەڵام لەکاتی مامەڵەکردنیان بەپارەکەوە هەستیان پێکراوە، بۆ نمونە بۆ شەربەتێک ١٠٠ دۆلاریان بەشەربەت فرۆشکەداوە.

 

ئەوەشی خستەڕوو، شەو و ڕۆژ لەخزمەتى هاوڵاتییاندان و داوا لەهاوڵاتییانیش دەکات هەر شتێکی گوماناوییان بینی ئاگاداریان بکەنەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرز بووەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەرز بووەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ شەممە، 19ی ئەیلولی 2020، بەشێوەیەك بووە كە نرخی‌ نەوتی برێنت بە 43 دۆلار و 9 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 40 دۆلارو 97 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان