ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

سیستمی كاركردنی ئۆتۆمبێلەكانی فریاكەوتن بەسەرچووە و پێویستە هێلیكۆپتەری فریاكەوتن بخرێنەكار

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە هەرێمی كوردستان تادێت ڕێگاوبانی نێو شارەكان و دەرەوەی شارەكان زۆرتر قەرەباڵغ دەبن، بەهۆی زۆری ژمارەی ئۆتۆمبێل و نەبوونی سیستمی گواستنەوەی گشتی و خراپی رێگاوبانەكانەوە، ئەمەش دەبێتە ئاستەنگ لە پێش زوو گەیشتنی ئۆتۆمبێلەكانی فریاكەوتن بە نەخۆشخانەكان.

بەپێی زانیارییەكان لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ژمارەیەك نەخۆش بەهۆی درەنگ گەیشتنیان بە نەخۆشخانەكان گیانیان لەدەستداوە، كە بەهۆی قەرەباڵغی رێگاوبانەكانەوە بووە.

شارەزایانی تەندروستی باس لەوەدەكەن، ئێستا لە زۆربەی شارە گەورە و قەرەباڵغەكانی جیهاندا سەردەمی ئۆتۆمبێلی فریاكەوتنی زەوینی بەسەرچووە، بەڵكو هێلیكۆپتەر بەكاردەهێندرێت بۆ گواستنەوە و گەیاندنی نەخۆش و بریندار و ئەو كەسانەی پێویستیان بە فریاگوزاری خێرا هەیە بۆ نەخۆشخانەكان.
شارەزایانی بواری تەندروستی ڕەخنە لە حكومەتی هەرێم دەگرن تاكو ئێستا هەر بە سیستمی كۆن كار دەكات و سەرباری بوونی هێلیكۆپتەر بۆ گواستنەوە و فریاگوزاری تەندروستی بەكارناهێندرێن.

لە كارنامەی نوێی وەزارەتی تەندروستییدا چالاككردنەوەی فریاگوزاری خێرا”122″ لە پلەی یەكەمدا بوو، بەڵام بەهۆی چەند كێشەیەكەوە تائێستا بە تەواوەتی كاری خۆی ناكات.

محەمەد قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، چەند كێشەیەك هەن، لەوانە نەبوونی هێڵی نێتۆركی بەهێز و ئەمبولانسی پێویست، هەروەها نەبوونی سیستمێكی پتەو.

دەشڵێت”بەگشتی كێشەی گواستنەوە و فریاكەوتنی خێرا هەیە، بەتایبەتی لە سنوری گەرمیان، بەڵام ناتوانرێت لە هەموو شوێنەكاندا چارەسەری پێویست بۆ هەندێك حاڵەتی قورس بكرێت و زیاتر هەندێك پێداویستی تەندروستی لە سەنتەری شارە گەورەكاندا هەن، بۆیە پێویستە فریاكەوتنی سەرەتای بۆ نەخۆشەكە بكرێت و دواتر بگوازرێتەوە بۆ نزیكترین شوێن كە بتوانرێت چارەسەری پێویست وەربگرێت”.

سەبارەت بە بەكارهێنانی هێلیكۆپتەر، كە لە ماوەی پێشوودا باس دەكرا، ناوبراو دەڵێت”تائێستا ئەو بابەتە ماوەتەوە و هێلیكۆیتەر بۆ گواستنەوەی نەخۆش بەكارناهێندرێت”.

کوردستان

پزیشكێكی دەرمانساز؛ ڤاكسینێكی دیكەی دژە كۆڕۆنا لە بەریتانیا دەچێتە قۆناغی كۆتایی تاقیكردنەوەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

پزیشكێكی دەرمانساز لە دامەزراوەی كۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان لە هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، مانگی داهاتوو ڤاكسینێكی دیكەی دژەكۆڕۆنا لە بەریتانیا، بە بەشداری دە هەزار خۆبەخش، دەچێتە قۆناغی كۆتایی تاقیكردنەوە.

د. عیسا ئال عیسا، پزیشكی دەرمانساز لە دامەزراوەی كۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان لە هەرێم لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە، لە ماوەی چوار بۆ شەش هەفتەی داهاتوو، ڤاكسینێكی دیكەی دژەكۆڕۆنا لە بەریتانیا، بەناوی ڤاكسینی نۆڤاڤاكس، بە بەشداری دە هەزار خۆبەخش، دەچێتە قۆناغی كۆتایی تاقیكردنەوە وە .

ڕاشیگەیاندووە، بەمەش ئەم جۆرە ڤاكسینە دەبێتە دووەمین ڤاكسین لە بەریتانیا و دەیەمین ڤاكسین لەسەر ئاستی جیهان لە قۆناغی كۆتایی تاقیكردنەوە كلینیكییەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەڵەبجە ؛قاوشەكانی نەخۆشخانەی وەفا و بەركەوتووانی چەكی كیمیایی پڕ بوون لە نەخۆش

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت ، بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا قاوشەكانی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی وەفا و بەركەوتووانی چەكی كیمیایی پڕ بوون لەنەخۆش.

د. شاناز نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاندووە، بە هۆی پڕبوونی قاوشەكانی كۆرۆنا لە ھەردوو نەخۆشخانەی وەفا و بەركەوتووانی چەكی كیمیایی، بە داوای لێبووردنەوە لە ئێستادا ئەو نەخۆشانەی لە دەرەوەی سنوری ئیدارەی پارێزگای ھەڵەبجەن لەوەرناگیرێن.

ڕاشیگەیاندووە، تەنها ئەو نەخۆشانەی دەرەوەی سنوری هەڵەبجە وەردەگیرێن، كە لە ڕێگەی فۆڕمی ڕەوانەكردنی نەخۆش و بە ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی سنوورەكەیان وەردەگیرێن لە سەنتەرەكانی كۆرۆنا لە پارێزگای ھەڵەبجە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزارەتی خوێندنی باڵا؛ خولەكانی تەواوكاری و فێركاری زمانی ئینگلیزی بە شێوەی ئۆنلاین دەست پێدەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، خولەكانی تەواوكاری و فێركاری زمانی ئینگلیزی بە شێوەی ئۆنلاین لەڕۆژی یەكشەممە (٢٠٢٠/١٠/١٨) بە شێوەی ئۆنلاین دەست پێدەكات.

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لەسەر راسپاردەی ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، لیژنەی پێداچونەوە بە مەرج و رێنماییەكانی سەنتەرەكانی زمان، خولەكانی تەواوكاری و فێركاری زمانی ئینگلیزی بە شێوەی ئۆنلاین دەستپێدەكاتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، پاش ئەنجامدانی چەندین كۆبونەوە بەسەرپەرشتی سەرۆكی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری و سەرۆكی لیژنەی پێداچونەوە بە مەرج و رێنماییەكانی سەنتەرەكانی زمان، بەمەبەستی دانانی ڕێكاری پێویست بۆ دەستپێكردنەوەی خولەكان بە پاراستنی كوالێتی و رێوشوێنی گونجاو و رەچاوكردنی رێكارە تەندروستیەكان، بڕیاردرا بەدەستپێكردنەوەی خولەكانی تەواوكاری و فێركاری بەشێوەی ئۆنڵاین.

لە ڕاگەیەنراوەكە داهاتووە، رۆژی یەكشەممە 27ی ئەیلولی 2020 ناونوسین لە گشت سەنتەرەكانی فێربونی زمانی ئینگلیزی زانكۆكانی كوردستان بۆ هەردوو خولەكە دەستپێدەكات، تا رۆژی دوو شەممە 5 -10 – 2020 بەردەوام دەبێت، هەروەها دوای پەسەندكردنی ناوەكان لەلایەن وەزارەتەوە لەڕۆژی یەكشەممە 18-10-2020 بە شێوەی ئۆنلاین دەستپێدەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان