ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

توركیا 21 داعشی بیانی ڕەوانەی وڵاتەكانیان دەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

پڕۆسەی ناردنەوەی تیرۆریستییە بیانییەكانی ناو داعش بۆ وڵاتەكەنیان لەلایەن توركیاوە بەردەوامە و تەنها لە 3 هەفتەشدا 21 تیرۆریستی بیانی ڕەوانەی وڵاتەكانیان كراونەتەوە.

ئاژانسی ئەنادۆڵی توركیا لەزاری وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتەوەو بڵاویكردووەتەوە، لە ئێستادا ژمارەی ئەو داعشە بیانیانەی لەتوركیادا بەدەست بەسەری ماونەتەوە 938 كەسن.

وەزارەتی ناوخۆی توركیا ئاماژەی بەوەشكردووە،لە ماوەی 3 هەفتەی ڕابردوودا 13 تیرۆریست لەو داعشە بیانیانەی ڕەوانەی وڵاتەكانیان كراونەتەوە كە ژمارەیەكیان بەڕەگەز ئەڵمانیایین و ئەوانی تریش بەلجیكایی و هۆڵەندایی و دانیماركیی و بەریتانیایی و ئەمریكایی و ئێرلەندایی بوون.

جێی ئاماژەیە، ڕێكەوتی 11ی مانگی ڕابردوو حكومەتی توركیا بڕیاریدا تیرۆریستە بیانییەكانی ناو داعش ڕەوانەی وڵاتەكانیان بكاتەوە.

جیهان

ئەردۆغان: مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعش لە عیراق هەیە

خەڵك- بەشی هەواڵ

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا ڕایگەیاند، مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعش لە عیراقدا هەیە و نیگەرانیشی دەربڕی بەرامبەر دۆخی عیراق و بە ناجێگیر وەسفی كرد.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا لەگەڵ ئەنجلینا مێركڵ، ڕاوێژكاری ئەڵمانیا ڕونیكردەوە، ئەوان بەردەوام دەبن لە هاوكاریكردنی ئاوارەكانی ئیدلب.

وتیشی”ناردنی سەربازەكانمان بۆ لیبیا لەسەر داوای حكومەتی ئەو وڵاتە تەنها بووە و تەنها بۆ مەشقكردن بووە، بەڵام كێشەی لیبیا تەنها بە شەڕ چارەسەرنابێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بەرهەم ساڵح: 600 خۆپیشاندەری عیراقی كوژراون

خەڵك –بەشی هەواڵ

بەرهەم ساڵح رایگەیاند كە لەو خۆپیشاندانانەی ماوەی زیاتر لە سێ مانگە لە عێراق درێژەیان هەیە، بەهۆی ئەو كردە توندوتیژیانەی كە كەسانی نایاسایی ئەنجامیانداوە، زیاتر لە 600 خۆپیشاندەر كوژراون.

بەرهەم ساڵح لە كۆڕبەندی داڤۆس لە گوتارێكدا رایگەیاند “گەنجانی عێراقی لەپێناو دەستەبەركردنی ژیانێكی باشتر، هەلی كاری زیاتر، باشتركردنی كەرتی خزمەتگوزاری و كۆتاییهێنان بەو گەندەڵییەی ماوەیەكی زۆرە وڵاتی ئیفلیج كردووە خۆپیشان سازدەكەن”.

دەشڵێت “بەهۆی ئەو توندوتیژیانەی كە كەسانی نایاسایی ئەنجامیانداوە، زیاتر لە 600 خۆپیشاندەری ئاشتیخوازی بێتاوان كە زۆربەیان گەنج بوون، كوژراون”.

وتیشی “خۆپیشاندەران داوای ئیدارەیەكی سیاسیی دیموكراسیی دەكەن كە رەنگدانەوەی هەموو پێكهاتەكان بێت و شكۆی لەدەستچوویان بۆ بگێڕێتەوە، لەگەڵ هەڵبژاردنێكی ئازاد و شەفاف”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

راوێژكاری ئەڵمانیا لەسەر داوای ئەردۆغان گەیشتە توركیا

خەڵك –بەشی هەواڵ

راوێژكاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێركڵ، لەسەر بانگهێشتی سەركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، گەیشتە ئیستانبوڵ.

بەپێی زانیارییەكان، كاروانەكەی مێركڵ و شاندی یاوەری لەژێر‌ رێوشوێنێكی ئەمنیی توندوتۆڵدا گەیشتە فڕۆكەخانەی ئەتاتورك لە ئیستەنبوڵ.

مێركڵ كە چاوەڕوان دەكرێت زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوە ئەنجام بدات، چاوەڕوان دەكرێت لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەركۆماری توركیا ئەردۆغان تاوتوێی پەیوەندیە دوو قۆڵییەكان بكات.

هاوكات لە چوارچێوەی سەرۆكایەتی یەكێتیی ئەورووپا لە لایەن ئەڵمانیاوە كە مانگی تەمووز دەستپێدەكات تاوتوێی بابەتەكانی وەك پەیوەندییەكانی توركیا- یەكێتیی ئەورووپا، قۆناغی بەشداری لە یەكێتییەكە، نوێكردنەوەی یەكێتیی گومرك و هەڵگرتنی ڤیزە بكات.

هاوكات پێشبینی دەكرێت لە كۆبوونەوەكاندا بیروڕا ئاڵوگۆڕ بكرێت سەبارەت بە بابەتە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان، بە تایبەتی لیبیا و سووریا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان