لەبارەی جۆرێكی شەربەتەوە هۆشداری دەدرێت



 

لەبارەی شەربەتە ڕەنگكراوەكانەوە هۆشداری دەدرێت و داوا دەكرێت هاووڵاتییان لە كڕینی دوور بكەونەوە، چونكە ڕەنگی قوماشیی و كیمیاییان تێدەكرێت و چەندین نەخۆشی بڵاودەكەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەگەڵ نزیك بوونەوەی مانگی ڕەمەزان ئەوجۆرە شەربەتە ڕەنگدارە دەستكردانە لە بازاڕەكان زیاد دەبن بۆیە داواكارین بەهەموو شێوەیەك لە بەكارهێنانی ئەم جۆرە شەربەتانە دوربكەونەوە.
لە ڕاگەیاندراوەكەدا ئاماژە بە ئەوەشكراوە، ئەو شەربەتە ڕەنگدارانە هۆكارن بۆ توشبوون بە كۆمەڵێك نەخۆشی مەترسیدارو ڕەنگەكان ڕەنگی قوماشی و كیمیاین و سروشتی و خۆراكیی نین.

ئاماژە بە ئەوەش كراوە، بەپێی ڕێنماییەكانی بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی ڕێگە پێدراونین و داوا لە گشت لیژنەكان كراوە دەستیان بەسەردا بگیرێت و لە ناوببرێن لەهەرشوێنێك ببینرێن.

ڕۆژانی نەورۆز ٥٠٥ تۆن گۆشتی سوور لە سلێمانی فرۆشراوە
پێشت ڕۆژانی نەورۆز ٥٠٥ تۆن گۆشتی سوور لە سلێمانی فرۆشراوە
لەسنووری بانە شەڕ روویدا
دواتر لەسنووری بانە شەڕ روویدا
ەیوەندیدار