ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

(خەڵك) ئەو ناوانەی خۆپیشاندەران بۆ سەرۆكی حكومەت كاندیدی دەكەن ئاشكرادەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
چالاكوانێكی مەدەنی عیراقی باس لەو ناوانە دەكات، كە ڕەنگە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە بۆ سەرۆكایەتی حكومەتی داهاتوو پێشكەش بكرێن، ڕەتیشیدەكاتەوە تەوژمی خۆپیشاندانەكان لە بەغدا و شارەكانی فوڕاتی ناوەڕاست و باشووری عیراق هێوربووبێتەوە.

عەلی عەتوانی، چالاكوانی مەدەنی عیراق، بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، “تائێستا لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە هیچ ناوێك دیاری نەكراوە، تا وەك كاندید پێشكەش بكرێت بۆ سەرۆكایەتی حكومەت، بەڵام چەند ناوێك پێشنیاركراوە تا وەك كاندیدی خۆپیشاندەران بخرێنەڕوو، لەگەڵ ئەوەشدا ئاشكرایە، كە زۆرێك لە سیاسییەكان لە عیراق لەلایەن فراكسیۆن و هێزە سیاسییەكانەوە پشتیوانیان لێدەكرێت، بۆیە خۆپیشاندەران پەلە ناكەن لە دیاریكردنی ناوێك بۆ سەرۆكایەتیكردنی قۆناغی داهاتووی حكومەت”.

بە وتەی عەتوانی، “هەندێك ناو وەك دادوەر ڕەحیم عجێلی و فەریق ڕوكن عەبدولوەها ساعدی لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە باس دەكرێن بۆ سەرۆكایەتیكردنی حكومەتی عیراقی”.

سەبارەت بە هێوربوونەوەی شەقامی عیراقیش لەدوای دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی، عەلی عەتوانی ڕایگەیاند، “خۆپیشاندەران شەقامیان چۆڵنەكردووە و بەردەوامن لە خۆپیشاندان لە بەغدا و شارەكانی فوڕاتی ناوەڕاست و باشووری عیراق، لە ناوچەكانی خۆرئاوای وڵاتیش بە هەمان شێوە مانگرتن و خۆپیشاندان سازدەكرێت وەك پاڵپشتی لە شەهیدەكانی خۆپیشاندانەكان بە تایبەت شەهیدانی پارێزگاكانی زیقار و نەجەف، ئەم خۆپیشاندانانەش بەردەوام دەبن تا ئەو كاتەی تەواوی داواكاری و داخوازی خۆپیشاندەران دێنەدی”.

پەڕلەمانی عیراق، لە یەك شەممەی ڕابردوودا 1ی كانوونی یەكەمی 2019، ڕەزامەندی لەسەر دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی دەربڕی، هەر لەو دانیشتنەدا ڕووداوەكانی زیقار و نەجەف تاوتوێ‌ كران.

لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردووەوە، عیراقییەكان خۆپیشاندان دەكەن و دەیانەوێت سیستمی سیاسی بگۆڕن و گەندەڵی لەناوببەن، هەر لەو خۆپیشاندانانەدا بەهۆی پێكداهەڵپژانی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان، سەدان كەس كوژران و هەزارانی تر برینداربوون.

عێراق

پسپۆڕێكی یاسایی: لەمكاتەدا عیراق ناتوانێت هێزەكانی ئەمریكا دەربكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

عەلی تەمیمی، پسپۆڕی یاسایی ڕایگەیاند، عیراق لەمكاتەدا ناتوانێت هێزەكانی ئەمریكا دەربكات، چونكە حكومەتی ئێستا كاربەرێكەرە.

تەمیمی ئەمڕۆ هەینی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە زۆربەی میدیاكانی عیراق بڵاویانكردووەتەوە، ئاماژەی بە ڕێككەوتنی ئەمنی نێوان عیراق و ئەمریكا كردووە، كە لە ساڵی 2008دا لەنێوانیاندا واژۆ كراوە و بە ڕونی باس لەوەكراوە، لە كۆتایی ساڵی 2011دا هێزەكانی ئەمریكا دەچنە دەرەوەی عیراق و ئەوەش كراوە.

هەروەها نوسیویەتی”لەسەر بڕیاری 2170ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی جارێكی دیكە ئەمریكا لە ساڵی 2014 دا گەڕایەوە عیراق، گەڕانەوەی دووەمجار لەسەر داوای خودی عیراق خۆی بووە”.

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەگەر حكومەتی نوێ پێكهات، ئەو كات دەتوانێت داوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عەلی سیستانی: پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌ لە ماوەی دەستوری لایداوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

نوێنەری مەرجەعی باڵای شیعەكان لە عێراق نوێترین هەڵوێستی “عەلی سیستانی” لەبارەی بارودۆخی عێراقەوە رادەگەیەنێت و ئاماژە بەوەدەكات “پێكهێنانی حكومەتی نوێ زۆر دواكەوتووە و لە ماوەی دەستوریی لایداوە”.

ئەحمەد سافی، نوێنەری عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكان لە عێراق لە وتاری ئەمڕۆ هەینییدا لە كەربەلا وتی”مەرجەعی ئاینی جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، دەبێت چاكسازی راستەقینە ئەنجام بدرێت كە هاوڵاتیان داوای دەكەن و قوربانییان لە پێناودا داوە، پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت دواكەوتووە و عیراق كەوتووەتە بۆشایی دەستورییەوە”.

ئەحمەد سافی وتیشی”مەرجەع پێیوایە پشتگوێخستنی ئەنجامدانی چاكسازی راستەقینە، دەبێتە هۆی ئەوەی هاوڵاتیان زیاتر رووبەڕووی نەهامەتی ببنەوە و ناسەقامگیری ئەمنی و سیاسی لە عێراقدا درێژە بكێشێت”.

سافی پشتیوانی بۆ خۆپیشاندانی ملیۆنیش دەربڕی و وتی”مەرجەع لەگەڵ دەستتێوەردانی دەرەكیدا نییە و دەیەوێت عیراق سەربەخۆ بڕیاربدات”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سائیرون: خۆپیشاندانی ملیۆنی ئەمڕۆ پەیامێكە بۆ ترەمپ

خەڵك- بەشی هەواڵ

عەلا ڕوبێعی، پەرلەمانتاری سائیرونی سەر بە ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند، خۆپیشاندانی ئەمڕۆی بەغدا پەیامێكە بۆ سەرۆكی ئەمریكا كە عیراق بەشێك نییە لە ئەمریكا.

ڕوبێعی بۆ میدیاكانی عیراق ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمریكییەكان وتویانە حكومەتی كاربەرێكەر توانای دەركردنی هێزەكانی ئەوانی نییە، بەڵام ئەمڕۆ ئەوان بە جەماوەر و خەڵكی عیراق بۆیان دەسەلمێنن كە گەلانی عیراق ئەوانی ناوێت.

هەر لە قسەكانیدا ڕونیكردووەتەوە، خۆپیشاندانەكەیان ئاشتیخوازانەیە و دەستدرێژی ناكەنەسەر هیچ مۆڵكێكی گشتی و تایبەت و تەنها مەبەستی خۆپیشاندانەكەش دەركردنی هێزەكانی ئەمریكایە.

ڕۆژی 7ی ئەم مانگە پەرلەمانی عیراق بە زۆرینەی دەنگ، بڕیاری دەركردنی هێزەكانی ئەمریكای دەركرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان