ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

خۆشەویستی

٥ هۆکار بۆ ئەوەی جارێکی دیکە وێنە ڕۆمانسیەکانت لە فەیسبووک بڵاو نەکەیتەوە


خێزان
ئەمەی خوارەوە چەند هۆکارێکە بۆ ئەوەی هەڵە نەکەیت و جارێکی دیکە وێنە ڕۆمانسیەکانت لە فەیسبووک و ئینستاگرام  بڵاو نەکەیتەوە:

-ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه‌دان، به‌رده‌وام له‌و خۆشه‌ویستیه‌دا ده‌ژین، هه‌ر بۆیه‌ پێویستیشیان به‌وه‌ نیه‌ كه‌ كاتی خۆیان به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی خۆشه‌ویستیه‌كه‌یانه‌وه‌ له‌ فه‌یسبووك بكوژن.


-ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ خۆشه‌ویستیه‌كانیان ده‌به‌نه‌ فه‌یسبووك، به‌هه‌مان شێوه‌ شه‌ڕه‌كانیشیان ده‌به‌نه‌ ئه‌و تۆڕه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش كێشه‌كانیان زیاتر ده‌كات وه‌ك له‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بكات.


-بڵاوكردنه‌وه‌ی خۆشه‌ویستیه‌كه‌ت له‌ فه‌یسبووك دڵخۆشت ناكات، دڵخۆشی له‌وه‌دایه‌ كه‌ ئێوه‌ پێكه‌وه‌بن.


-ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه‌دان و به‌خته‌وه‌رن، پێویستیان به‌وه‌ نیه‌ خۆشه‌ویستیه‌كه‌ی خۆیان بۆ كه‌س بسه‌لمێنن.


-له‌ هه‌موو شتی گرنگتر تویژینه‌وه‌ زانستیه‌كانیش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆشه‌ویستی خۆیان ناخه‌نه‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌خته‌وه‌رترن.

ریکلام

خۆشەویستی

چەند هەڵەیەک کە وادەکات زوو تاقەتت لە مێردەکەت بچێت!


خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند تێڕوانینێکی هەڵەیە کە وادەکات زوو تاقەتت لە مێردەکەت بچێت و پێویستە پێشوەختە ڕێگری لێبکەیت:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

١٥ شتی ژنانە کە پیاوان ناتوانن بەئاسانی بەرگەی بگرن


خێزان
زۆرجار له‌ خۆتت پرسیه‌وه‌ كه‌ هۆكاری چیه‌ ژنێك هه‌رچه‌نده‌ له‌ ژنێكی دیكه‌ش جوانترین نیه‌، به‌ڵام به‌لای پیاوانه‌وه‌ سه‌رنجڕاكێشتره‌؟  به‌ساده‌ی هۆكاره‌كه‌ی به‌هۆی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندی و كوالێتیانه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و ژنه‌ هه‌یه‌تی، ئه‌مه‌ی خواریشه‌وه‌ به‌شێكه‌ له‌ گرنگترین ئه‌و كوالێتیانه‌:

 

-هاوڕێ

-بەلای پیاوەوە گرنگە کە خانمەکەی هاوڕێی نزیکی هەبێت، چونکە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کەسێکی کۆمەڵایەتیە و دەتوانێت لەگەڵ دەوروبەر بگونجێت.

 

-حەزی ئاڵنگاری

-پیاوان حەز بەوە دەکەن کە ژنەکانیان کەسێکی سەرکێش بن و چالاک بن لە ژیانیاندا.

 

-توانای چارەسەر لە کاتی ئابڕوبەر

 

 -شتێک دێتە پێشەوە و ئابڕوبەرانەیە، کاردانوەەی خێرای خانمەکەت بۆ جارەسەری دۆخەکە سەرنجڕاکێشە.

 

-بینینی کچانی دیکە

-پیاوان ئەو تایبەتمەندیەی خانمانیان لا جوانە کە کاتێک کچێکی جوان بەلایدا تێدەپەڕێت لوتێک هەڵدەقرچێنێت و پۆز لێدەدات یەعنی ها من لە تۆ جوانترم

 

-بڕوابه‌خۆبون

گه‌ر ژن بۆخۆی بڕوای به‌خۆی هه‌بوو كه‌ سه‌رنجڕاكێشه‌و پیاوان ناتوانن به‌رگه‌ی بگرن، ئه‌وا هه‌ر به‌و جۆره‌ش ده‌بێت.

-ئافره‌تی بوون (أنوثة)

-زۆر گرنگه‌ كه‌ ژنان ڕه‌گه‌زی ناسكی و ئافره‌تی بون خۆیان له‌ده‌ستنه‌ده‌ن و رێگه‌ بده‌ن پیاوانیش به‌ پیاوانه‌ی خۆیان بمێننه‌وه‌، لێبگه‌ڕێ هاوسه‌ره‌كه‌ت هه‌ست بكات پێویستت به‌ گرنگیپێدان و یارمه‌تی ئه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ش به‌و ڕاده‌یه‌ نا كه‌ بۆخۆت ده‌سته‌وسان بیت.

-میهره‌بانه‌

-ئه‌وه‌ی كه‌ بتوانی لایه‌نه‌ باشه‌كانی شته‌كان ببینیت و به‌سۆز و میهره‌بان بیت لای پیاوان زۆر سه‌رنجڕاكێشت ده‌كات.

-سه‌ربه‌خۆی

-ژنه‌ سه‌رنجڕاكێشه‌كان كه‌سانێكن پلانی تایبه‌تیان بۆ ژیانی خۆیان هه‌یه‌و ده‌زانن چیان ده‌وێت.

-له‌ ئێستادا بژی

-ژنه‌ سه‌رنج ڕاكێشه‌كان له‌ ئێستاو له‌و شوێنه‌دا ده‌ژین كه‌ تێیدان، نه‌ك ته‌نها له‌ ڕابردوو یان له‌ خه‌ونی ئاینده‌، بۆیه‌ چێژ له‌و ساته‌ ببینه‌ كه‌ تۆی تێدایت.

-ده‌زانێت ستایلی گونجاو هه‌ڵبژێرێت

-پیاو گرنگی به‌وه‌ نادات كه‌ چ جۆره‌ ماركه‌یه‌كی جلوبه‌رگت له‌به‌ره‌، ئه‌و ستایله‌كه‌ت ده‌بینێت، ژنه‌ سه‌رنجڕاكێشه‌كان ده‌زانن كه‌ چۆن ستایلێكی ناوازه‌یان هه‌بێت به‌پێی كات و شوێنی گونجاو.

-ماڵدارێكی باش

-وه‌ك وتراوه‌ رێگای دڵی پیاو به‌ گه‌ده‌یدا تێپه‌ڕ ده‌بێت.

-دروستكردنی كه‌شێكی به‌خته‌وه‌ر

-ژنه‌ سه‌رنجڕاكێشه‌كان ته‌نها چاوه‌ڕوانی پیاو ناكه‌ن كه‌ كه‌شێكی به‌خته‌وه‌ر و گاڵته‌ئامێز دروستبكه‌ن، خۆشیان به‌شێكن له‌وه‌.

-هونه‌ری گفتوگۆكردن

-پیاوان حه‌ز به‌و ژنانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هونه‌ره‌كانی قسه‌كردن ده‌زانن و شاره‌زان له‌ باره‌ی چۆنیه‌تی باسكردنی بابه‌ته‌كان

-سروشتی بوون

-سه‌رنجڕاكێشترین ژن ئه‌و ژنانه‌ كه‌ سروشتین و له‌ رێگای ده‌ستكرد و خۆنواندنه‌وه‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ ناده‌ن به‌ زۆر خۆیان سه‌رنجڕاكێش بكه‌ن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

ئەم چوار هەڵسوکەوتە بکەیت مێردەکەت لە دەستدەدەیت


خێزان

ژیانی هاوسەرگیری پرۆسەیەکی دوو لایەنەیە و هەر لایەک کۆمەڵێک بەرپرسیارێتی دەکەوێتە سەر شان، بەڵام گرنگە کە هەردوو لا ڕەچاوی هەستی یەکدی بکەن، ئەمەی خوارەوە چوار هەڵسوکەوتی هەڵەی خانمانە کە گەر ئەنجامی بدەن هاوسەرەکەیان لەدەستدەدەن:

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان