ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

لیستی خواردنى ڕێپێدراو و قەدەغەكراوی ناو فرۆشگای خوێندنگەكان بڵاودەكرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری تەندروستی سلێمانی جەخت لە جێبەجێ‌ كردنی بڕیاری وەزارەتی تەندروستی دەكاتەوە سەبارەت بە لیستی خواردنە ڕێگەپێدراو و قەدەغەكراوەكان لەناو فرۆشگای خوێندنگەكان و بۆ ئەوەش مەڵبەند و بنكە تەندروستیەكان ڕادەستپێرێت بۆ جێبەجێ‌ كردنی.

بەپی نووسراوی بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی ژمارە (8465)، كە ئەمڕۆ 3-12-2019 دەرچووە و وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە، ئاگاداری هەموو مەڵبەند و بنكە تەندروستیەكانی ناو شار و دەرەوی شار كراوە، ئەوانەی لیژنەی چاودێری تەندروستیان تیایە ئاگاداری لیژنەكانی چاودێری بكەن بۆ جێبەجێ كردنی ناوەڕۆكی نووسراوی وەزارەتی تەندروستی تایبەت بە لیستی ئەو خواردن و خواردنەوانەی لە فرۆشگای خوێندنگەكان ڕێگەپێدراوە یان قەدەغەكراوە.

بەپێی بڕیاری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم، كە بە ژمارە (16083) لە 26-11-2019 دەرچووە تایبەتە بە پێدانی ڕێنمایی بۆ فرۆشكای خوێندنگەكان و تێیدا لیستی ئەو خواردن و خواردنەوانە بڵاوكراوەتەوە، كە ڕێگەپێدراون بۆ فرۆشتن یان قەدەغەكراون و نابێت بە خوێندكاران بفرۆشرێن.

لیستی خواردن و خواردنەوە ڕێگەپێدراوەكان:
۱- میوە وەك (مۆز، سێو، پرتەقاڵ، لالەنگی ۰۰۰۰ هتد)
۲- میوەی وشك كراو و داپۆشراو (مێوژ، گوێز، بادەم، فستەق، كشمیش، ۰۰۰۰هتد )
۳- شیری لەقوتو كراو (بەروبوومەكانی شیر)
٤- ئاو
۵- گەنمەشامی
٦- لەفەی هێلكەی كوڵاو
۷- لەفەی پەتاتەی كوڵاو
۸- لەفەی مریشكی كوڵاو
۹- لەفەی نۆكاو

لیستی ئەو خواردن و خواردنەوانەی قەدەغەكراون:
۱- خواردنەوە گازییەكان و وزە بەخشەكان
۲- چپیس بەهەموو جۆرەكانییەوە.
۳- سماق و لیموندزی.
٤- تمر هندی.
۵- چەرەساتی بە پلك (توێكڵدار)
٦- بنێشت
۷- ئەندۆمی

ئابوری

نرخی دۆلار بەرانبەر بە دینار جێگیربوون بەخۆوەدەبینێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەنتەری عیراقی بۆ ئابوری و سیاسی، ئاماژە بە جێگیربوونی نرخی دۆلار دەكات لەبەرانبەر دینار لە بۆرسە و بازاڕەكانی ناوخۆدا.

ئەمڕۆ هەینی، سەنتەری عیراقی بۆ ئابوری و سیاسی ڕایگەیاند”نرخی دۆلاری ئەمریكایی لەبەرانبەر دیناری عیراقی جێگیربوونی بەخۆوە بینیوە، لە بۆرسەی كیفاح لە بەغدا نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار 123.500 دینارە و نرخی كڕینی 122.500 دینارە”.

ناوەندەكە دەڵێت”لە بۆسە و بازاڕەكانی دراو لە پارێزگەكان، نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار 123.500 دینارە و نرخی كڕینی 122.500 دینارە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە نرخی دۆلار لە بۆرسەی كیفاح و لە بۆرسە و بازاڕەكانی دراو لە پارێزگەكان، دوێنێ‌ پێنج شەممەش هەر بە هەمان نرخ مامەڵەی پێوەكراوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت بەرزبۆوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
نرخی نەوت بەهۆی بوژانەوەی داواكاریی لەسەر وزە و كەمبوونەوەی ئاستی عەمباركراوی نەوتی ئەمریكايى، ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد.

گرێبەستە دواخراوەكانی برنت بەڕێژەی 0.55% ڕوویان لە بەرزبوونەوە كرد و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 42.17 دۆلار، بە هەمان شێوە گرێبەستە دواخراوەكانی نەوتی خاوی (خۆرئاوای تكساس مامناوەند) بەڕێژەی 0.6% بەرزبۆتەوە و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 40.55 دۆلار.

نرخی نەوت بەهۆی زیادبوونی داواكاریی و بوژانەوەی هیوای وەبەرهێنان ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە، وەبەرهێنەرانیش پێشبینی دەكەن هەندێك لە وڵاتان دەستبەرداریی ڕێوشوێنە توندەكانی كەرەنتینەببن، بەڵام مەترسی هاتنەبەری تەوژمی دووەمی كۆرۆنا لەئارادایە كە ڕەنگە بە هەمان شێوەی بەهاری پێشوو كاریگەریی لەسەر ئاستی داواكاریی لەسەر نەوت دروستبكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سامانە سرووشتییەكان: باشترە عیراق وەك هەرێمی كوردستان بهێڵن لایەنی سەربەخۆ وردبینی لە پرسی نەوت بكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

دوای ئەوەی وەزیری نەوتی عیراق ئاماژەی بەوەكردبوو، كەنەوتی هەرێم بەقاچاغ دەبرێت و لەئۆپیك كێشەی بۆ عیراق دروست كردووە، وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێم ئەو وتانە ڕەتدەكاتەوە.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند:”ئامار و زانیاریی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان لەلایەن كۆمپانیای دیلۆیتی جیهانییەوە وردبینیی تێدا دەكرێت و بەشێوەیەكی بەردەوام بڵاودەكرێتەوە، بۆیە باشترە كە حكومەتی فیدراڵیی عیراق وردتربن لە لێدوانەكانیان، باشترە عیراقیش وەك هەرێمی كوردستان بهێڵن لایەنی سەربەخۆ وردبینی لە زانیارییەكانی تایبەت بە پرسی نەوت بكات”.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان ئاماژەی بەوەشكردووە:” حكومەتی هەرێمی كوردستان دوای ڕێككەوتنی ئۆپيك پڵەس قەبارەی بەرهەمهێنانی كەمكردووەتەوە و كۆی گشتیی بەرهەمەكانی لە ئاستی پێویستدا نین بەراورد بە بەرهەمەكانی بەشەكانی دیكەی عیراق”.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێم بسی لەوەش كردووە:” ئەو ڕوونكردنەوەیان بۆ حكومەتی فیدراڵی وەكو بەشێك لە گفتوگۆیەكی گشتگیرتر لەقەڵەم دەدەن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان