ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

میدیاکانی کەتەلۆنیا مۆدریچ بە “نۆبڵ مان” وەسف دەکەن: ئەوەی کردت شایەنی ڕێزە

خەڵک سپۆرت

لوکا مۆدرتچی کرواتی ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید پەیامێکی ئاڕاستەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەی یوڤانتۆس کرد و تیایدا داوای لێدەکات، ڕێز لە ڕکابەرەکانی بگرێت.

“لوکیتا” لە وەڵامی پرسیارێکی ڕۆژنامەنوساندا سەبارەت بە ئامادە نەبوونی کریستیانۆ لە ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی بالۆن دۆر، ڕایگەیاند :” وەرزش و تۆپی پێ تەنها بردنەوە و دۆڕاندن نییە، بەڵکو پەیوەندی بە ڕێزگرتنی خۆت و هاوڕێ و ڕکابەرانتەوە هەیە”.

مایسترۆی ڕیاڵ مەدرید، دەڵێت :” مێسی یاریزانێکی ناوازەیە، یەکێکە لە باشترینەکانی مێژوو، خەڵاتی بالۆن دۆر پاداشتی ئەو کارە گەورانەیە کە لە بوارەکەدا کردوویەتی، پێویستە هەمووان پیرۆزبایی لێبکەین، بڕیارێکی زۆر باشە کە گۆڤاری فرانس فوتباڵ دەربارەی پێشکەش کردنی خەڵاتەکە جێبەجێی دەکات، پێویستە ئەو یاریزانەی لەپێشوودا خەڵاتەکەی بەدەستهێناوە پێشکەشی براوەی نوێی بکات، تۆپی پێ بریتیە لە ڕێزگرتن، منیش هاتووم بۆ ئێرە تا خەڵاتەکە پێشکەشی مێسی بکەم”.

سەبارەت بەم لێدوانانە و لەخۆبوردەیی لوکا مۆدریچ بەرامبەر مێسی لە کاتی پێشکەشکردنی خەڵاتەکەدا، ڕۆژنامەکانی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ و سپۆرت”ی کەتەلۆنی بە “پیاوی خاوێن” ناویان هێنا و زیاتر لە میدیاکانی مەدرید ستایشی هەڵوێستیان کردووە.

جیهانی

کۆنتی داوای یاریزانێکی پێشووی دەکات و ئینتەرمیلان دەستی بە گفتوگۆ کردووە

خەڵک سپۆرت

سەرۆکایەتی یانەکانی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی و چێڵسی ئینگلیزی بەهۆی داواکارییەکی ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەرەوە، بۆ گواستنەوەی بەرگریکارێک دەستیان بە گفتوگۆ کردووە.

ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری ئیتاڵی یانەی ئینتەرمیلان دەیەوێت لە گواستنەوەکانی زستانەی داهاتوودا پێکهاتەکەی بە چەند گواستنەوەیەک لەسەر ئاستی هێڵەکانی بەرگری و ناوەند توندوتۆڵ بکات، بۆ ئەو مەبەستەش داوای یاریزانێکی بەتوانای یانەی چێڵسی کردووە کە پێشتر کاری لەگەڵیدا کردووە و شارەزای تواناکانیەتی.

ماڵپەڕی “کالچیۆ میریکاتۆ” لەزاری سەرچاوە ناوخۆییەکانی نێراتزۆریەوە ئاشکرای کردووە، لەم وەرزەدا مارکۆس ئەلۆنسۆ لەپێکهاتەکانی فرانک لامپارد گرنگی پێنەدراوە و چ یاریزانەکە و چ ستافی ڕاهێنانی یانە لەندەنەکە داوای فرۆشتنیان کردووە، لەبەرامبەردا ئەنتۆنیۆ کۆنتی داوای لە نوێنەرانی یانەی ئینتەرمیلان کردووە لەئێستاوە دەست بە گفتوگۆی گواستنەوەی بەرگریکارە ئیسپانیەکە بکەن.

بەپێی سەرچاوەکە، ئاساموای بەرگریکاری ئینتەر بەهۆی پێکانەوە ماوەیەکە لەیاریکردن دابڕاوە و پێناچێت بەم زووانە بگەڕێتەوە، کۆنتی دەیەوێت مارکۆس ئەلۆنسۆ بکاتە شوێنگرەوەی، بەوپێیەی ئەلۆنسۆ لەسەردەمی چێڵسی یەکێک بووە لەو یاریزانانەی بە کۆڵەکەی پێکهاتەکانی کۆنتی هەژمارکراوە و لەژێر چاودێری ئەم ڕاهێنەرەدا باشترین ئاستی پێشکەش کردووە.

“کالچیۆ میریکاتۆ” نوسیویەتی: جگە لە یانەی ئینتەرمیلان، یانەکانی بەرشلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدرید بەهەمان شێوە داواکاری مارکۆس ئەلۆنسۆن و چاوەڕوان دەکرێت گواستنەوەی ئەم بەرگریکارە زیاتر لە ٣٥ ملیۆن یورۆی پێویست بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

(لەم وەرزەدا) مێسی ڕیکۆردی “شانازیەکانی کریستیانۆ”ی شکاند و پیلێی ئەفسانەش دەخاتە دوای خۆی !

خەڵک سپۆرت

لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندووی یانەی بەرشلۆنە وەرز لەدوای وەرز ڕیکۆردی مێژوویی ئەفسانەکان دەشکێنێت، لەم وەرزەشدا دەتوانێت ناوی خۆی وەک ئەفسانەی یەکەمی بواری تۆپی پێ بنوسێتەوە.

لەکۆتا ڕووبەڕوبونەوەی یانەی بەرشلۆنە بەرامبەر ڕیاڵ مایۆرکا، لیۆی جادوگەر توانی سێ گۆڵ تۆمار بکات و ژمارەی هاتریکە تۆمارکراوەکانی لەچوارچێوەی ململانێکانی خولی ئیسپانیا بگەیەنێتە (٣٥ هاتریک)، کە ئەوەش هاتریکێک لە ڕیکۆردە مێژووییەکەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی زیندووی یانەی یوڤانتۆس بەرزترە (٣٤ هاتریک لە خولی ئیسپانیا).

سەرەڕای ئەوەی ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە سەرەتای وەرزی بەشێوەیەکی خراپ دەستپێکرد و پێکانەکان ڕێگەیان نەدا لە چەند ڕووبەروبونەوەیەکدا بەشداری بکات، بەلام لەدوای گەڕانەوە توانی ڕێژەی گۆڵەکانی لە خولی ئیسپانیا بگەیەنێتە (١٢ گۆڵ) و لوتکەی گۆڵکارانی خولەکە لە کەریم بنزیمەی فەرەنسی هێرشبەری یانەی شاهانە وەربگرێتەوە.

لەوەش گرنگتر، ڕێژەی گۆڵەکانی بەدرێسی یانەی بەرشلۆنەوە لەکۆی خول و پاڵەوانێتیەکان گەیاندە ٦١٦ گۆڵ کە ١٤ گۆڵیان لەم وەرزەدا بووە، بەشێوەیەکی گشتیش ڕێژەی گۆڵەکانی لەمێژوویی وەرزشییدا گەیاندە ٦٨٤ گۆڵ لەگەڵ هەردوو یانەی بەرشلۆنە و هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، بە تۆمارکردنی ١٦ گۆڵی تر دەگاتە یانەی ئەو ئەفسانانەی توانیویانە ٧٠٠ گۆڵ تۆمار بکەن.

لەسەر ئاستی ئەفسانەکانیش، مێسی بە تۆمارکردنی ٢٧ گۆڵی تر دەتوانێت لوتکەی گۆڵکارانی بواری تۆپی پێ بەدرێژایی مێژوو لە پیلیی ئەفسانەی بەرازیلی وەربگرێت (گۆڵکاری مێژوویی بەدرێسی یەک یانەوە).

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

(ڤیدیۆ) بەحرەین بۆ جاری یەکەم لەمێژوویدا جامی کەنداوی بەرزکردەوە

خەڵک سپۆرت

ئەمشەو یاریی کۆتایی جامی کەنداوی ژمارە ٢٤ لە یاریگای عەبدوڵا بن خەلیفە ئەنجامدرا و هەڵبژاردەی بەحرەین سەرکەوتنی بەسەر هەڵبژاردەی سعودیە بەدەستهێنا.

لەتایمی یەکەمدا سعودیەکان هێرشی بەردەوام و چڕوپڕیان کردە سەر گۆڵی سورپۆشەکانی بەحرەین و لە خولەکی ١٢ لەلایەن داوەری یارییەکەوە لێدانی سزایان بۆ هەژمارکرا، هەمووان چاوەڕێیان دەکرد بە تۆمارکردنی ئەو گۆڵە “ئەخزەری سعودی” کۆنترۆلی ئەنجامەکە بکات، بەڵام سەلمان فەرەجی ئەستێرەی سعودی پەناڵتیەکەی لەدەستدا و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.

لەتایمی دووەمدا هیلینۆ سۆزای ڕاهێنەری کارامەی بەحرەین تاکتیکەکانی گۆڕی و توانیان کۆنترۆڵی وردەکاریی ڕووبەڕوبونەوەکە بکەن تا لە خولەکی ٦٩ گۆڵێکیان لەڕێگەی محەمەد سەعد ئەلڕمەیحیەوە تۆمار کرد، دوابەدوای ئەو گۆڵە کوڕانی هێرڤی ڕیناری فەرەنسی هەوڵیان زۆردا ئەنجامەکە هاوتا بکەنەوە و چەندین هەلی گۆڵکردنیان دروستکرد، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و ئەنجامی کۆتایی یاریی (١ – ٠) لەبەرژەوەندی بەحرەین کۆتایی هات.

بەپێی ئەو ئەنجامەش هەڵبژاردەی بەحرەین بۆ جاری یەکەم لەمێژوویدا نازناوی کەنداوی چنییەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان