ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

لەسەر بیرلێدان و ڕاوكردن 9 هاووڵاتی لەسنووری سلێمانی دەستگیركران


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی جەخت لە پاراستنی سروشتی كوردستان و پارێزگاری كردن لە باڵندە كێوییەكان دەكاتەوە و ئاشكرای دەكات، كە لە سنورەكانی (قەرەداغ، ماوەت، سەنگاو، سید صادق) توانیویانە 9 هاووڵاتی دەستگیر بكەن.

هێمن كەمەرخان ئەفەندی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، هەمیشە و بەردەوام لەپێناو پارێزگاریكردن لەسروشت و ژینگەی كوردستان و پاراستنی ئاژەڵ و باڵندە كێویەكان مەفرەزەكانمان لەسەرجەم بەش و بنكەكان بەشەو و بەڕۆژ بەردەوامیان هەیە.

ئاشكراشی كرد، لە ئەنجامی سێ دەرچوونی مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی دارستان لە سنورەكانی (قەرەداغ، ماوەت، سەنگاو) توانیان (8) ڕاوچی دەستگیر بكەن، كە بەمەبەستی ڕاوكردنی ئاژەڵ و باڵندەی كیوی و ڕاوی شەوارە هاتبوونە سنورەكەیان.

دەشڵێت: “دەستگیرا بەسەر (2) باڵندەی زیندوو و (4) سوێسكەی ڕاوكراو و باڵندەیەكی كەو و (13) فیشەكی تاپڕ و (٣١) فیشەكی كڵاشینكۆف و ماتۆڕێك و (2) چەقۆ و (5) لایت و لاشەی ئاژەڵێكی سورچی و (3) سەگ، كە بەكاریان هێنابوون بۆ ڕاوكردن” .

هێمن كەمەرخان ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سەید صادق توانیان هاووڵاتییەك دەستگیربكەن، كە سەرقاڵی بیرلێدان بوو، هاوكات دەستگیرا بەسەر جیهازیكی بیرلێدان و سەرجەم كەرەسەكانیدا .

جەختیشی كردەوە، تۆمەتبارەكان و كەلوپەلە دەستبەسەرداگیراوەكان ڕادەستی دادگا كراون بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی.

ژینگە

لە ناوچەیەكی هەرێم، زیاتر لە هەزار و 250 ملم باران باریوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، بڕی باران بارینی لە 24 كاتژمێری ڕابردوو لە شارەكانی هەرێم بڵاوكردەوە.

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین باران لە ناوچەی زاخۆ سەر بە پارێزگای دهۆك بە بڕی 9 ملم باریوە.

بەپێی ئامارەكانی كەشناسی هەرێم، زۆرترین بارانی ئەمساڵ لە ناوچەی بەرزنجەی سەر بە پارێزگای سلێمانی بە بڕی 1252.6 ملم باریوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بڕی باران بارین لە شارەكانی هەرێم بڵاوكرایەوە


 

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، بڕی باران بارینی لە 24 كاتژمێری ڕابردوو لە شارەكانی هەرێم بڵاوكردەوە.

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین باران لە ناوچەی چوارتا سەر بە پارێزگای سلێمانی بە بڕی 38 ملم باریوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بڕی باران بارین لە شارەكانی هەرێم بڵاوكرایەوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، بڕی باران بارینی لە 24 كاتژمێری ڕابردوو لە شارەكانی هەرێم بڵاوكردەوە.

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین باران لە ناوچەی بەرزنجە سەر بە پارێزگای سلێمانی بە بڕی 46.5 ملم باریوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان