ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لە قەرەداغ و سەیدسادق پێنج تۆمەتبار دەستگیركران

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سەیدسادق هاووڵاتیەكیان دەستگیر كرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بە مەبەستی گەڕان و پشكنینی سنوری چالاكیان و ڕێگریكردن لە دیاردەی نایاسایی، مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سەیدسادق توانیان هاووڵاتیەك لە قەزای سەیدسادق دەستگیر بكەن كە سەرقاڵی لێدانی بیر بوو.

ئاشكراشیدەكات، پۆلیس توانی دەست بگرێت بەسەر جیهازێكی بیرلێدان و سەرجەم ئەو كەلوپەلانەی بۆ هەڵكەندنی بیر بەكاردەهێنران، پەڕاوی لێكۆڵینەوە كراوەتەوەو ڕادەستی دادوەر كراوە بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی.

هاوكات لەئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەرەداغ بۆ سنووری قەرەداغ بە مەبەستی نەهێشتنی دیاردەی ڕاوكردن و ڕێگریكردن لە سەرپێچیكاران، توانیان ٤تۆمەتبار دەستگیربكەن كە ڕاوی شەوارەیان كردبوو، هەروەها توانرا دەستبگرن بەسەر١ماتۆڕسكیل و سەرجەم ئەو كەلوپەلانەی بۆ ڕاوكردن بەكاریانهێنابوو.

کوردستان

فرسەت سۆفی ڕوونکردنەوە لەسەر ٥٠ هەزار دیناری پشکنینی بازگەکان دەدات

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

نوسینگەى پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، لەلایەن هەندێک کەس و میدیا، لێکدانەوەی هەڵەی بەمەست و بێمەبەست بۆ قسەکانی پارێزگاری هەولێر کراوە کە ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەسەر هاتنە ژوورەوەی خەڵکی پارێزگاکانی دیکەی عێراق بۆ پارێزگای هەولێر کردنی.

نوسینگەی پارێزگاری هەولێر لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، پارێزگاری هەولێر زۆر بەڕوونی ڕایگەیاند: “لەپێناو کارئاسانی هاتنە ژوورەوەی هاوڵاتییانی شارەکانی دیکەی عێراق جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، سەرقاڵی داڕشتنی میکانزمێکن بۆ ئەوەی ئەو خەڵکانە بتوانن بێنە ناو شاری هەولێر بەمەرجی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی لەسەر ئەرکی خۆیان و بە نرخێکی گونجاو، ئەمەش هەم بۆ کارئاسانی هاوڵاتییان و هەمیش بۆ پەرەپێدانی جموجۆڵی بازرگانی و ڕانەوەستانی کاروکاسبی خەڵک”.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، بۆیە هەرچی دیکەی دەگوترێ بێجگە لەوەی کە باسکراوە دوورە لەڕاستی و مەبەست لێی تەنها بڵاوکردنەوەی چەواشەکاری و بەلاڕێدابردنی ڕاستییەکانە.

 

ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی پارێزگاری هەولێر

 

لەلایەن هەندێک کەس و میدیا، لێکدانەوەی هەڵەی بەمەست و بێمەبەست بۆ قسەکانی پارێزگاری هەولێر کراوە کە ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەسەر هاتنە ژوورەوەی خەڵکی پارێزگاکانی دیکەی عێراق بۆ پارێزگای هەولێر کردنی.
پارێزگاری هەولێر زۆر بەڕوونی ڕایگەیاند: “لەپێناو کارئاسانی هاتنە ژوورەوەی هاوڵاتییانی شارەکانی دیکەی عێراق جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، سەرقاڵی داڕشتنی میکانزمێکن بۆ ئەوەی ئەو خەڵکانە بتوانن بێنە ناو شاری هەولێر بەمەرجی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی لەسەر ئەرکی خۆیان و بە نرخێکی گونجاو، ئەمەش هەم بۆ کارئاسانی هاوڵاتییان و هەمیش بۆ پەرەپێدانی جموجۆڵی بازرگانی و ڕانەوەستانی کاروکاسبی خەڵک”، بۆیە هەرچی دیکەی دەگوترێ بێجە لەوەی کە باسکراوە دوورە لەڕاستی و مەبەست لێی تەنها بڵاوکردنەوەی چەواشەکاری و بەلاڕێدابردنی ڕاستییەکانە.

نوسینگەی پارێزگاری هەولێر
2020.7.13

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

یەکێتی: ئیدارەی گەرمیان هەر پێداویستییەکی پزیشکی پێویستبێت بۆیان دابیندەکەین

خەڵک – بەشی هەواڵ

یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەگەرمیانەوە ڕایگەیاند، ئیدارەی گەرمیان هەر پێداویستییەکی پزیشکی پێویستبێت بۆیان دابیندەکەن.

میران محه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا لەگەرمیان ڕایگەیاند، ئیدارەى گەرمیان داوای هەر پێداویستییەکی پزیشکی و دەرمان و چارەسێک بکات، ئه‌گه‌ر له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش بێت وەک یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بۆیان بەردەستدەخەن.

 

لاهور شێخ جەنگی و شاندێکی هاوبەشی، بەمەبەستى لەنزیکەوە ئاگابوون لەگرفتەکانی قەزاى کەلار و بەگشتی ئیدارەى گەرمیان چووە ئەوێ و مەبەستییەتى چارەسەری بەشێک لەگرفتەکانیان بۆ بکات.

 

ئەمە لەکاتێکدایە ماوەى چەند ڕۆژێکە چالاکوانان و خەمخۆرانی ئەو ناوچەیە هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاریی تەندروستییان ڕاگەیاندووە، چونکە پێداویستى پزیشکی لەو قەزایە کەمە و گرفتى تەندروستی بۆ دروستکردوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سبەینێ پشووی فەرمییە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

حکومەتى هەرێمی کوردستان لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، سبەینێ ١٤ی تەمووز پشووی فەرمییە لەسەرجەم دامودەزگاکانى حکومەتى هەرێم.

 

لەو ڕاگەیەندراوەى حکومەتى هەرێمدا ئەوە هاتووە، ئەم پشووەی سبەینێ ١٤ی تەمووز تاقیکرنەوە نیشتیمانییەکان ناگرێتەوە، بۆیە بەپێی خشتەى تاقیکردنەوەکان سبەینێ سێ شەممە تاقیکردنەوەکان وەک خۆیان بەردەوامدەبن.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان