ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

ئەفسەرێكی باڵای پۆلیس لە بەغدا ڕفێندرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

عەقید فازل جەمیل، جێگری فەرماندەی ناوەندی مەشقی پۆلیس لەلایەن ژمارەیەك چەكدارەوە لە ناوەڕاستی بەغدا ڕفێندرا.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، ڕفاندنی ئەو ئەفسەرە دوای ئەوەدێت، لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردوودا لیوا یاسر عەبدولجەبار، فەرماندەی ئەكادیمیای باڵا لە وەزارەتی ناوخۆ ڕفێندرا و چەند ڕۆژێك پێشتر ئازاد كرا.

هەر بەپێی زانیارییەكان ڕفاندنی عەقید فازل جەمیل لە نزیك فەرمانگەی خانەنشینی بووە، لەكاتێكدا ویستویەتی سەردانی ئەو فەرمانگەیە بكات.

عێراق

حكومەت پڕۆژە یاسای بودجە لە پەڕلەمان وەردەگرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
حكومەتی عیراق داوا لە پەڕلەمانی عیراق دەكات پڕۆژە یاسای بودجەی بۆ بگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی چەند بڕگە و ماددەیەك هەموار بكاتەوە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەر سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی عیراق دەربارەی پڕۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵ كۆبوونەوە و بەهۆی ئاشكرابوونی كورتهێنانێكی زۆر لە پڕۆژەكەدا بڕیاریاندا گۆڕانكاری تێدا بكرێت.

ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق، بە نوسراوێكی فەرمی داوای لە پەڕلەمان كردوە ڕەشنوسی یاسای بودجەی ساڵی ۲٠۲٠ بگەڕێندرێتەوە حكومەت بە مەبەستی ئەوەی چەند هەموارێكی تێدا بكرێت .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ژنە وەزیرێكی كورد تووشی كۆرۆنا بوو

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی حكومەتی فیدراڵ، تووشبوونی ئیڤان فایەق وەزیری كۆچ و كۆچبەران بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕادەگەیەنێت.

عەلی عەباس، وتەبێژی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق بە میدیاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی ڕاگەیاندووە”پشكنینەكان دەریانخست كە ئیڤان فایەق وەزیری كۆچ و كۆچبەران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە”.

وتەبێژی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق دەڵێت”باری تەندروستی ئیڤان فایەق جێگیرە و تائێستا تووشبوونەكەی بەو ڤایرۆسە سوكە”.

لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵات كە لە مانگی ئاداری ڕابردووەوە بە تەواوەتی دەركەوت، حاڵەتەكانی تووشبوون لەنێوان بەرپرس و پەرلەمانتارانی عیراقdدا ڕووی لە زیادبوون كردووە.

ئیڤان فایەق وەزیری كۆچ و كۆچبەرانى عيراق

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق و هەرێم، زیاتر لە 5 هەزار تووشبووی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق 5055 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەعیراقدا ڕادەگەیەنێت و ئاماژە بە چاكبوونەوەی 3231 كەسیش دەكات كە نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 5055 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ لە تێكڕای پارێزگەكانی عیراقدا تۆماركران، لەگەڵ ئەمەشدا 3231 حاڵەتی چاكبوونەوەش لە هەمان ماوەدا تۆماركراوە.
بەپێی ئامارەكان، بەغدا زۆرترین ژمارەی مردن و تووشبوانی تۆماركردووە، و پاشان پارێزگەی واست لە پلەی دووەمدایە كە 416 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 8 كەسیش لە پارێزگەكەدا بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیانلەدەستدا.

لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە،” تۆماركردنی حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا بەسەر زۆرێك لە پارێزگەكاندا دابەشبوون كە بەمشێوەیەن: بەغدا ڕەسافە: 537 حاڵەت، مەدینە توب: 133 حاڵەت، بەغدا كەرخ: 953 حاڵەت، بەسرە: 327 حاڵەت، نەجەف: 104 حاڵەت، سلێمانی: 345 حاڵەت، هەولێر: 240 حاڵەت، كەركوك: 117 حاڵەت، دهۆك: 370 حاڵەت، كەربەلا: 154 حاڵەت، واست: 416 حاڵەت، دیالە: 68 حاڵەت، میسان: 142 حاڵەت، زیقار: 357 حاڵەت، ئەنبار: 24 حاڵەت، بابل: 67 حاڵەت، سەڵاحەدین: 158 حاڵەت، نەینەوا: 125 حاڵەت، دیوانیە: 263 حاڵەت، موسەننا: 155 حاڵەت”.

هەر لە بەیاننامەكەدا وەزارەتی تەندروستی عیراق، ئاماژەی بە تۆماركردنی 72 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش كردووە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو لە تێكڕای پارێزگەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان.

وەزارەتی تەندروستی عیراق دەڵێت”كۆی گشتی ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا گەیشتۆتە 332.635 كەس و لەو ژمارەیەش 8754 كەس گیانیانلەدەستداوە و 264.988 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، ئەوانەش كە تائێستا لە نەخۆشخانەن و چارەسەرییان بۆ دەكرێت 58893 كەسن كە 541 حاڵەتیان باری تەندروستییان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان