ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

پاریس دەرگای چوونە دەرەوەی پیشانی کاڤانی داوە و لە مەدریدەوە داواکراوە !

خەڵک سپۆرت

بەهۆی دەرکەوتنی بەهێزی هێرشبەرانی یانەی پاریس سانت جێرمانەوە، ئیدارەی یانە زەبەلاحەکە ئامادەیی نیشانداوە ئیدینسۆن کاڤانی ئۆرۆگوایی بخاتە لیستی ئەو یاریزانانەی بۆ فرۆشتنن.

ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”ی بەریتانی پاڵپشت بە سەرچاوە فەرەنسیە نزیکەکانی پاریس سانت جێرمان ئاشکرای کردووە، دەرکەوتنی بەهێزی ماورۆ ئیکاردی ئەرجەنتینی و ئەنخێل دی ماریا و کیلیان مباپێ ئیدارەی یانە فەرەنسیەکەی گەیاندۆتە ئەو قاناعەتەی کە یانەکەیان پێویستی بە بوونی هەریەک لە ئیدینسۆن کاڤانی ونایمار دا سیلڤا نییە.

بەپێی سەرچاوەکان، گواستنەوەی نایمار بەبڕی (٢٠٠) ملیۆن یورۆ بۆ هەر یانەیەک لە گواستنەوەکانی زستانەدا نزیکی مەحاڵە، بەڵام ئیدینسۆن کاڤانی بابەتێکی جیاوازە نرخی گواستنەوەی لەنێوان (٤٥ بۆ ٧٠) ملیۆندایە و هەندێک لە یانە گەروەکان ئامادەن ئەو بۆندەی پێشکەش بکەن.

کاڤانی لەم وەرزەدا بەهۆی پێکانەوە لەزۆرینەی ڕووبەڕوبونەوەی پاریسدا بەشداری نەکردووە، لەئێستاشدا لەدوای گەڕانەوەی ئاستەمە پێگە سەرەکیەکەی لە ئیکاردی وەربگرێتەوە، بۆیە ئەم دەرفەتە بەنسبەت دوو یانە زەبەلاحەکەی شاری مەدریدەوە بەتایبەت ئەتلەتیکۆ مەدرید گونجاوە و بڕیاردراوە لە زستانی ٢٠٢٠ پارەی تەواو بۆ گواستنەوەی پێشکەش بکەن.

جیهانی

پاریس یەکەم بۆندی پێشکەشکراوی ئەتلەتیکۆ مەدرید ڕەت دەکاتەوە: هێرشبەر نافرۆشین

خەڵک سپۆرت

ئیدارەی یانەی پاریس سانت جێرمانی فەرەنسی بەهەموو شێوەیەک بۆندی پێشکەشکراو بۆ هێرشبەرانی ڕەت دەکاتەوە و ئامادەنین لە گواستنەوەکانی زستانەدا دەستبەرداری ئیدینسۆن کاڤانی ئۆرۆگوایی ببن.

ڕۆژنامەی “لیکیپ”ی فەرەنسی ئاشکرای کردووە، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا نوێنەرانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید سەردانی نوسینگەکانی یاریگای پارک دی پرینسیان کردووە و لەگەڵ بەڕێوەبەرانی یانەی پاریس سانت جێرمان کۆبونەوەیان دەربارەی گواستنەوەی ئیدینسۆن کاڤانی هێرشبەری ئۆرۆگوایی ئەنجامداوە.

یانە زەبەلاحەکەی مەدرید بڕی ١٠ ملیۆن یورۆیان بۆ بۆندی سەرەتایی پێشکەش کردووە، بەڵام بۆندەکە لەلایەن پاریسیەکانەوە ڕاستەوخۆ ڕەتکراوەتەوە، نەک لەبەرئەوەی بڕەکە کەم بووە، بەڵکو لەبەرئەوەی یانە فەرەنسیەکە لە نیوەی کۆتایی وەرزدا پێویستی بە هێرشبەرانی دەبێت و نایانەوێت دەستبەرداری بن.

بۆندی کاڤانی لە هاوینی ٢٠٢٠ کۆتایی دێت، بۆیە لە گواستنەوەکانی زستانەدا دەتوانێت بە نرخێکی کەمتر ڕوو لەهەر یانەیەکی تر بکات، خودی یاریزانەکەش خەون دەبینێت لە یانەیەکی گەورەی خولی ئیسپانیا بەشێوەی سەرەکی چانسی یاریکردنی زیاتر بەدەست بهێنیت، بەڵام بەڕێوەبەرانی “پی ئێس جی” ترسیان لە پێکانی مباپێ و ئیکاردی هەیە کە شوێنگرتنەوەیان تەنها بە کاڤانی دەکرێت و بەم هۆیەوە نایانەوێت دەست لە تواناکانی هەڵبگرن.

هەموو ئەمانەش میدیاکانی گەیاندۆتە ئەو بۆچونەی، ئەگەر لەدوو هەفتەی داهاتوودا ئەتلەتی سەرکەوتوو نەبێت لە گواستنەوەی هێرشبەرە سیلیستیەکە، ئەوا لە هاوینی ٢٠٢٠ بێبەرامبەر دەیگوێزنەوە بۆ ڕیزەکانیان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

یوڤانتۆس بە دوو گۆڵی کریستیانۆ بردنەوەی بەرامبەر پارما تۆمار کرد

خەڵک سپۆرت

لەچوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی (٢٠)ی کالچیۆ یانەی یوڤانتۆس میوانداری یانەی پارمای کرد و بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک سەرکەوتنیان تۆمار کرد.

لەتایمی یەکەمدا کریستیانۆ و هاوڕێیانی کۆنتڕۆڵی یاریگایان کرد و فشاریان خستە سەر هێڵەکانی ناوەند و بەرگری یانەی پارما، پێکهاتەی پارماش لەچەند کاتێکی جیاوازدا توانیان بگەنە ناو ناوچەی سزای یوڤی.

لە خولەکی ٤٣ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی گۆڵی یەکەمی بۆ یوڤی تۆمار کرد و ئەو تایمە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام کۆتایی هات.

لەتایمی دووەمدا یاریزانانی پارما زیاتر لە تایمی یەکەم دەرکەوتن و لە خولەکی ٥٥ لەڕێگەی ئەندریاس کۆرنیلیۆسەوە گۆڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەیان تۆمارکرد، بەڵام خۆشیەکانیان تەنها سێ خولەکی خایاند و کریستیانۆ لە خولەکی (٥٨ گۆڵی دووەمی بۆ یوڤانتۆس تۆمار کرد و ڕووبەڕوبونەوەکە (٢ – ١) کۆتایی هات.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکانی ئەمشەوی خولی ئیتاڵیا، یانەی یوڤانتۆس ڕێژەی خاڵەکانی بۆ (٥١ خاڵ) بەرزکردەوە و لە لوتکەی ڕیزبەندیدا بە جیاوازی چوار خاڵەوە جێگیربوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ بە گۆڵێک لوتکەی گەڕی ٢٣ی لە مانچستەر یونایتد بردەوە

خەڵک سپۆرت

ئەمشەو یانەی لیڤەرپوڵ لە یاریگای ئەنفێلد ڕووبەڕوی یانەی مانچستەر یونایتدی بووە و بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام بردنەوەیان تۆمار کرد.

لە تایمی یەکەمدا یۆرگن کلۆپی ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ کارامەیی زیاتر پێوە دیاربوو و پێکهاتەکەی چەندین هێرشیان کردەسەر گۆڵی یونایتد و لە خولەکی (١٤) ڤێرجیل ڤان دیک گۆڵی پێشکەوتنی تۆمار کرد.

لەخولەکی ١٤ تا کۆتاییەکانی ئەو تایمە توانا هونەرییەکانی سەڵاح و فێرمینیۆ و مانێ کاریگەری زیاتریان دروست کرد و داڤید دی خیای گۆڵپارێزی یانەی میوانیان هەراسان کرد و ئەو تایمە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام کۆتایی هات.

لەتایمی دووەمدا دووبارە لیڤەرپوڵ کۆنتڕۆڵی یاریگایان کرد و فشاری قورسیان دروست کرد، یاریزانانی یونایتد لەنیوە یاریگای خۆیانەوە بەرگرییان دەکرد و بەشێوازی هێرشی هەڵگەڕاوە چەند هەلێکی دیاریکراویان دروستکرد، بەڵام بەهیچ شێوەیەک سەرکەوتوو نەبوون لە چنینەوەی هەلەکان بەشێوەیەکی دروست.

لەکۆتا ساتەکاندا محەمەد سەڵاحی میسڕی تۆپێکی لەناوەندی یاریگاوە بەشێوەی هێرشی هەڵگەڕاوە ڕووە و گۆڵی یونایتد ڕفاند و گۆڵی دووەمی تۆمار کرد، ڕووبەڕوبونەوەکەش هەر بەئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر لەبەرژەوەندی لیڤەر کۆتایی هات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان