ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

بەزمەسات

کۆمەڵێک وێنە کە خەڵاتی کۆمیدیای ژیانی ئاژەڵەکانیان وەرگرتووە

خێزان

خەڵاتی کۆمیدیای ژیانی ئاژەڵە کێویەکان یەکێکە لە خەڵاتە بەناوبانگەکان لە بواری فۆتۆگرافی، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک لەو وێنانەن کە بە باشترینەکان هەڵبژێردراون

چیت وت؟ ها ها ها

20 Terrific Shots From the Comedy Wildlife Photography Awards That Cracked Us Up

20 Terrific Shots From the Comedy Wildlife Photography Awards That Cracked Us Up

20 Terrific Shots From the Comedy Wildlife Photography Awards That Cracked Us Up

ڤاندامی نوێ

ریکلام

بەزمەسات

کۆمەڵێک نیشانەی شێرپەنجەی پێست کە زۆر بڵاوە و پێویستە ئاگاداری بیت

خێزان
شێرپەنجەی پێست بڵاوترین جۆری شێر پەنجەكانە و ڕێژەی توشبوانی زۆرە بەڵام نیشانەكانیشی ڕون و ئاشكران و دەتوانیت بە زووی پێش توشبون ئاگاداریان بیت و سەردانی پزیشك بكەیت چونكە سەرەتا وەك خاڵاو پەڵەی بچوك لەسەر پێست یاخود وەك توێژاڵێك بەسەر پێستەكەدا دروست دەبێت كە لەوانەیە هەندێ‌ جار ئەگەر بە زووی چارەسەری نەكەیت كوشندە بێت.

بۆیە زۆر گرنگە پێشتر ئاگاداربیت و پشكنین بۆ پێستت بكەیت بزانە هیچ خاڵ و پەڵەیەكی تازە لە پێستتدا دەبینیت یاخود سوربونەوەی زۆر و گۆشتی زیادەو گەورەبونی پەڵەكان بەپێی كات، بەپێی پشكنینە پزیشكیەكان نیشانەكان لە خاڵانەی خوارەوە بەشێوەیەكی گشتی باس دەكەین.

-دروستبونی پەڵەی تازە لەسەر پێست.
-دروست بونی پەڵەی جیاواز لە پەڵەكانی پێشوتری سەر جەستەت
-برینەكانت چاك نابنەوە هەردەرمانێكیش بەكار بهێنیت.
-سوربونەوەو هەوكردنی پێست بە بەردەوامی
-ئازار و خوراندنی پێست
-خوێن بەربون

ئەگەر هەركام لەو نیشانانەت بینی لە پێستدا ئەوە پێویستە بە زووترین كات سەردانی پزیشك بكەیت بۆ وەرگرتنی چارەسەر و بۆ پشكنینی شێرپەنجەی پێست.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

١٠ کار کە نابێت هەرگیز لە ڕووسیا ئەنجامی بدەیت

خێزان

ڕووسیا وڵاتێکە کە خاوەنی شارستانیەت و کلتوری تایبەت بە خۆیەتی، بەڵام وەک هەر وڵاتێکی دیکە کۆمەڵێک تایبەتمەندی هەیە کە پێویستە ئاگاداری بیت، هەر بۆیە گەر ڕێت کەوتە ڕوسیا ئەم کارانە مەکە:

-کاتێک سەردانی ماڵێک دەکەیت باشترە بە دەستی پڕەوە بچیت و دیاریەکت پێبێت، ئەمەش کلتورێکی باوە لە نێو ڕووسیادا.

-ماڵەکانی ڕووسیاش بە هەمان شێوەی خۆمان لە کاتی چونە ژورەوەدا پێویستە پێڵاوەکانت دابکەنیت، ئەمەش بە پێچەوانەی ماڵی ئەوروپی و ئەمریکی، بۆیە ئەم یاسایەشت لە بیر نەچێت.

-لە ڕووسیا ئەو یاسایە پەیڕەو ناکرێت کە دەڵێت بە دەم هەموانەوە پێبکەنە، زەردەخەنە و پێکەنین لای ئەوان تەنها بۆ کاتی دڵخۆشییە و مانادارە، بۆیە گەر بەبێ هۆ لەسەر شەقام بەدەمیانەوە پێبکەنیت ڕەنگە بە گەمژە بتبینن.

16 Things Russians Do That Americans Might Find Weird

کلتورێکی باو هەیە لە ڕووسیا کە بۆ کاتی ناخۆشی و پرسە ژمارەی چەپکە گوڵەکان جوتە و بۆ خۆشەویستی تاکە، بۆیە هەرگیز چەپکە گوڵی ژمارە جوت مەدە بە خۆشەویستە ڕووسیەکەت.

-کاتێک دیاریەکت پێشکەش دەکرێت نابێت ڕاستەوخۆ قبوڵی بکەیت، باشترە لانیکەم چەندجارێک ڕەتی بکەیتەوە، چونکە وەرگرتنی ڕاستەوخۆی دیاریەکە مانای ئەوەیە تۆ چاوت لەسەری بووە.

-کاتێک دەچیتە ماڵێکی ڕووسیەوە گاڵتەکردن بە پیرەکان و بەتایبەت دایک و باوکی ئەو کەسەی لە ماڵەکەیدایت وەک کارێکی زۆر خراپ لێکدەدرێتەوە.

-کاتێک لە ڕووسیا بە کەسێک دەڵێیت بە بچین قاوەیەک بخۆین یان نانێک بخۆین، مانای ئەوەیە تۆ پارەکەی دەدیت، بۆیە بەلاتەوە سەیر نەبێت گەر ئەو دەستنەکات بە گیرفانیدا بەتایبەت گەر کچ بێت.

-قرخێنە لە شوێنی گشتیدا بە عەیبە تەماشا دەکرێت، فیکەش لە شوێنی گشتی لێمەدە چونکە پێیان وایە بەختی خراپ دەهێنێت.

-کاتێک لە ماڵێکی ڕووسیدا خواردنەوەیەک دەخۆیتەوە، بتڵە بەتاڵەکان لەسەر مێزەکە دامەنێ و بیکەرە سەر زەویەکە، چونکە گەر وابکەیت ئەوا مانای بێڕێزی و هێنانی بەختی خراپە.

-بەو پێیەی ڕووسیا ساردە زۆرکەس دەستکێش لەدەستدەکات، بەڵام کاتێک تۆقە لەگەڵ کەسێک دەکەیت پێویستە دەستکێشەکە دابکەنیت، گەر وانەبێت بێڕێزیت بەرامبەر کردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

چەند مەتەڵێک کە وەڵامەکەی زۆر ئاسانە، بەڵام کەمێک بیرکردنەوەی دەوێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند مەتەڵێکە کە وەڵامەکەی زۆر ئاسانە، بەڵام کەمێک بیرکردنەوەی دەوێت:

– کەوتنەخوارەوە

دانا لەسەر پەیژەیەکی ٢٥ مەتریەوە دەکەوێتە خوارەوە و هیچیشی لێنایەت؟ باشە ئەمە چۆن؟

وەڵامەکەی:

دانا لەسەر یەکەم پلەی پەیژەکە کەوتۆتە خوارەوە.

– گیایی جادووی

لە باخێکدا گیایەکی جادووی هەیە کە هەموو ڕۆژێک ٢ ئەوەندەی خۆی زیاد دەکات، بۆ ئەوەی گیایەکە بتوانێت تەواوی کێڵگەکە دابپۆشێت پێویستی بە ١٠ ڕۆژ دەبێت.

پرسیارەکە ئەوەیە: ئایا بۆ ئەوەی گیایەکە نیوەی کێڵگەکە دابپۆشێت پێویستی بە چەند ڕۆژە؟

وەڵامەکەی

گیایەکە دوو هێندەی خۆی زیاد دەکات، واتە پێویستی بە ٩ ڕۆژە بۆ ئەوەی نیوەی کێڵگەکە دابپۆشێت، چونکە لە ڕۆژی ١٠ یەم دوو ئەوەندە زیاد دەکات و تەواوی کێڵگەکە دادەپۆشێت.

– کامیان قوورسایی زیاتری بەرکەوتووە؟

وەڵامەکەیی:

ئەوەی ناوەڕاست ٢٥٪ قوورسی سەر شانی زیاترە لەو دووانەی ئەملا و لا

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان