ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

پارێزگاری نوێی نەینەوا قائیمقامی موسڵی لەسەر كار لابرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

میدیا عیراقییەكان بڵاویانكردەوە، عەبدوڵا جبوری پارێزگاری نوێ نەینەوا لەیەكەم بڕیاریدا وەك پارێزگار، زەهیر ئەعرەجی لە پۆستی قائیمقامی موسڵ دوورخستووەتەوە.

جێی ئاماژەیە پێشتر لەلایەن ئەندامانی پارێزگای نەینەوا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، زەهیر ئەعرەجی بە بەرپرسیار لە زیادبوونی گەندەڵی و هۆكاری نەبوونی خزمەتگوزارییەكان لە موسڵ تاوانبار كراوە.

دوێنێ نەجم عەبدوڵا جبوری وەك پارێزگاری نەینەوا دەستبەكاربوو و بەڵێنیدا لەپێناوی باشتركردنی خزمەتگوزارییەكان و دووبارە بونیاتنانەوەی شارەكە كار لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكانی شارەكەدا بكات، داواشی لە بەغدا كرد بودجەی زیاتر بۆ شارەكە تەرخان بكات.

عێراق

“دەبێت كورد بە یەكگرتوویی بڕواتە بەغدا”

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

ڕاوێژكارێكی سەرۆك كۆماری پێشووی عیراق ڕایدەگەیەنێت، دەبێت كورد بە یەكگرتووی بڕواتە بەغدا.

هەرچەندە هەریەك لە گۆڕانو یەكگرتوو و كۆمەڵ ڕەخنە لە هەڵوێستەكانی پێشووی یەكێتی و پارتی دەگرن كە لە بەغدا بێ گەڕانەوە بۆ یەكهەڵوێستی كورد بڕیاری خۆیان دەدەن، بەڵام لە ئێستادا یەكێتی و پارتی لە هەوڵی ئەوەدان بە یەكگرتووی بچنە بەغدا.

عەبدوڵڵا عەلیاوایی ڕاوێژكاری سەرۆك كۆماری پێشووی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، دەبێت كورد یەكگرتوو بێت و بە یەكگرتوویش بچێتە بەغدا‌و كارێكی خراپە گفتوگۆ بە تەنیا لەگەڵ لایەنە عیراقییەكان.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، دەبێت لایەنەكان هەوڵ بدەن ئەو گرفتەی هەیە لە ئێستادا، لەكاتی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق چارەسەری بكەن بۆ ئەوەی گرفتەكان درێژ نەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عەللاوی هەڕەشەی هەڵوەشانەوەی سیستمی سیاسی وڵات دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراوی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر كابینە وەزارییەكەی شكست بهێنێت، سیستمی سیاسی دووچاری نسكۆ دەبێت.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، ئاژانسی دەنگوباسی ئەردەنی (بەترا) لە زاری سەرچاوەیەكی سیاسی نزیك لە محەمەد تۆفیق عەللاوی، سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراوی عیراق بڵاویكردەوە، “ئەگەر حكومەتەكەی دووچاری شكست ببێت، تەواوی سیستمی سیاسی عیراق لە دوای ساڵی 2003وە تووشی نسكۆ دەبێت”.

بە وتەی سەرچاوەكە، “عەللاوی داوای پشتیوانی بێ‌ مەرجی كردووە لە فراكسیۆنەكان و حزبە سیاسییەكان، تا ئازادی هەڵبژاردنی ئەندامانی حكومەتەكەی پێ ببەخشن بەبێ‌ دەستوەردان”.

سەرچاوەكە دەڵێت: “عەللاوی لەلایەن فراكسیۆن و حزبە سیاسییەكانەوە پشتیوانی سیاسی لێكراوە و بەڵێنیداوە زەمینەسازی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت بكات و بایەخ بە بەرنامەی خزمەتگوزاری بدات وەك تاكە ڕێڕەوێك بۆ هێوركردنەوەی تەوژمی خۆپیشاندانەكان، كە چوار مانگە عیراقیان گرتۆتەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

“شیعە 11 وەزارەت و سوننە 6 وەزارەت”
پشكی كورد لە حكومەتەكەی عەللاوی دیاریكرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی سیاسی ئاگادار ڕایدەگەیەنێت، كابینە وەزارییە نوێیەكەی محەمەد تۆفیق عەللاوی، سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو، 11 وەزارەت بۆ شیعە و 6 وەزارەت بۆ سوننە و 5 وەزارەت بۆ كورد لەخۆدەگرێت.

شاندێكی سیاسی هەرێمی كوردستان، كە لە نوێنەری (یەكێتی و پارتی و گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو) پێكهاتوون لە ئێستادا لە بەغدان و گفتووگۆ لەسەر ماف و پشكی كورد لە كابینەكەی عەللاوی دەكەن و بڕیارە ئەمشەو كۆبوونەوەیەك لەوبارەیەوە لەگەڵ كوتلە عیراقییەكان ئەنجام بدەن.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، سەرچاوەیەكی سیاسی ئاگادار بە ماڵپەڕی (الاخباریە)ی عیراقی ڕاگەیاندووە، “محەمەد تۆفیق عەللاوی، سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو، كابینە وەزارییەكەی تەواوكردووە و لە ماوەیەكی داریكراودا، كە ڕەنگە پێنج شەممەی داهاتوو ئەوپەڕی بێت، بۆ پەڕلەمانی ڕەوانە دەكات”.

بە وتەی سەرچاوەكە، “كابینە وەزارییەكە 11 وەزارەت بۆ شیعە و 6 وەزارەت بۆ سوننە و 5 وەزارەت بۆ كورد و وەزارەتێكیش بۆ كەمینەكان لەخۆدەگرێت، هەر لەو چوارچێوەیەدا 5 وەزیر لە كابینەكەدا هەڵگری دوو ڕەگەزنامەن و 5 وەزیری تر ژنن”.

پێشتر سەرچاوەیەكی سیاسی ڕایگەیاندبوو، ڕاگەیاندنی كابینە وەزارییەكە لەماوەی پێنج ڕۆژی داهاتوودا دەبێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان