ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

موتەشەر سامەڕائی بۆ (خەڵك) باس لە سەرۆك وەزیرانی ئایندەی عیراق دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەڕلەمانتاری پێشووی یەكێتی هێزە عیراقییەكان ڕایدەگەیەنێت، خواستی خۆپیشاندەران، سەرۆك وەزیرانی ئایندە و سیمای سیاسی قۆناغی داهاتوو دیاری دەكات، ئاماژە بە دروشمی “نیشتمانم دەوێت” دەكات و دروشمەكە بە دروشمێكی داهێنەرانە وەسف دەكات.

موتەشەر سامەڕائی، پەڕلەمانتاری پێًشووی یەكێتی هێزە عیراقییەكان، لە لێدوانێكی تایبەت بە (خەڵك) ڕایگەیاند، “خواستی خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانەكانی خۆپیشاندان سەرۆك وەزیرانی ئایندە دیاری دەكات، لاوانی خۆپیشاندەر، كە دروشمی (نیشتمانم دەوێت) كە دروشمێكی داهێنەرانەیە، سیمای قۆناغی داهاتووی سیاسی لە وڵاتدا دەنەخشێنن”.

بە وتەی سامەڕائی، “گەر كەسێتییەكی عیراقی بەدوور لە حزبایەتی و تایەفەگەری و بێخەوش و دەستپاك هەڵببژێردرێت، ئەوە دەبێتە مایەی سەركەوتن بۆ هەموو عیراقییەكان، بەپێچەوانەوە ئەوا دەگەڕێیینەوە بۆ چوارگۆشەی یەكەم و هەموومان زیانمان پێدەگات”.

سەبارەت بە تەوژمەكانی خۆپیشاندانیش، موتەشەر سامەڕائی ڕایگەیاند، “خۆپیشاندانەكان بوونە مایەی دڵخۆشكردنی هەموو ئەوانەی عیراقیان خۆشدەوێت، خۆپیشاندەر داوای نیشتمانێك دەكات، كە هەمووان لە سایەیدا بژین، بەبێ‌ جیاوازی نەتەوە و تایەفە و ئایین، ئەمەش مایەی هیوایەكی گەشە، كە پێشتر بەرگوبَمان نەكەوتبوو، گەر كەسێك هاتەبەر و نوێنەرایەتی عیراقی كرد، ئەوا بێگومان، هاوبەشی كورد و عەرەب و سوننە و شیعە دەبێت، بەپێچەوانەوە گەر كەسێك هێنرایە پێشەوە، كە بایەخی بە تایەفە و نەتەوە و نەژاد دا، ئەوا بە بۆچوونی خۆم، لەم گێژاوەی ئێستا قوتارمان نابێت و لە بازنە بەتاڵەكەدا دەمێنینەوە”.

سەبارەت بە ئایندەی عیراقیش، ئەو پەڕلەمانتارەی پێشووی یەكێتی هێزە عیراقییەكان وتی، “گەشبینم بە ئایندەی عیراق، چونكە ئەوەی دیمەنەكانی ئەم دواییەی بەرچاو كەوتبێت، بۆی دەردەكەوێت دوژمنان سەركەوتوو نەبوون بۆ زاڵبوون بەسەر عیراقدا، بۆیە دەڵێم ئایندەیەكی گەش چاوەڕوانی عیراقە، بەڵام لە دوای ژانێكی قوڵ”.

عێراق

بە بەڵگە؛ بەرهەم ساڵح دەربارەی سەرۆك وەزیران نووسراوێك بۆ حەلبوسی دەنێرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك كۆماری عیراق بە نووسراوێك داوا لە سەرۆكی پەڕلەمان دەكات ناوی ئەو كوتلەیەی پێ‌ بدرێت، كە زۆرترین ژمارەی كورسی هەیە و دەشڵێت: “لە 4-12-2019 پەسەندكردنی دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆك وەزیران گەیشتۆتە سەرۆكایەتی كۆمار”.

بەپێی نووسراوێكی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق، كە ئەمڕۆ یەك شەممە 15-12-2019 ئاڕاستەی سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق كراوە، بەرهەم ساڵح داوای لە محەمەد حەلبوسی كردووە ئەو كوتلە پەڕلەمانیە ئاشكرابكات، كە لەیەكەم دانیشتنی پەڕلەمانی عیراق زۆرترین كورسی هەبووە.

هەر لە نووسراوەكەدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە نووسراوی پەسەند كردنی دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆك وەزیران لە پەڕلەمان لە 4-12-2019 دەیشتۆتە سەرۆكایەتی كۆمار.

دوابەدوای دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لە پۆستەكەی لە 1ی ئەم مانگە و دواتر پەسەند كردنی لەلایەن پەڕلەمانەوە، بەپێی ماددەی 76ی دەستووری عیراق ماوەی 15 ڕۆژ لە بەردەم سەرۆك كۆماردایە بۆ دیاری كردنی كەسێكی دیكە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران، بەڵام بەهۆی ئەو مەرجانەی خۆپیشاندەران دیارییان كردووە بۆ كەسایەتی شەرۆك وەزیرانی نوێ‌، دیاری كردنی سەرۆك وەزیران ئەستەم بووە و تەنها تا 19ی ئەم مانگەش كات لە بەردەم بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق ماوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

مالكی داوایەك ئاڕاستەی بەرهەم ساڵح دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا داوا لە سەرۆك كۆماری عیراق دەكات پابەندی كاتە دەستوورییەكان بێت بۆ دیاری كردنی كاندیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق.

نووسینگەی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە نوری مالكی پێشوازی لە بڕۆنۆ ئۆبیر، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عیراق كردووە و گفتوگۆیان كردووە لەسەر دواین دۆخی سیاسی و ئەمنی لە وڵاتدا و هەروەها ئایندەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات.

نوری مالكی ئاماژەی بەوەكردووە، فەڕەنسا هەومیشە هەڵوێستەكانی پاڵپشتی عیراق بووە لە شەڕی دژی تیرۆر و خوازیای زیادكردنی ئەو ڕۆڵەین لە قۆناغی داهاتوودا لە سەرجەم بوارەكاندا.

جەختیشی كردەوە لەسەر پێویستی پابەند بوون بە كاتە دەستووریەكان بۆ یەكلایی كردنەوەی كاندیدی سەرۆك وەزیران و دیاری كردنی كەسێك، كە توانای تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان و بەدیهێنانی خواستی هاووڵاتیانی عیراقی هەبێت.

دوابەدوای دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لە پۆستەكەی لە 1ی ئەم مانگە و دواتر پەسەند كردنی لەلایەن پەڕلەمانەوە، بەپێی ماددەی 76ی دەستووری عیراق ماوەی 15 ڕۆژ لە بەردەم سەرۆك كۆماردایە بۆ دیاری كردنی كەسێكی دیكە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران، بەڵام بەهۆی ئەو مەرجانەی خۆپیشاندەران دیارییان كردووە بۆ كەسایەتی شەرۆك وەزیرانی نوێ‌، دیاری كردنی سەرۆك وەزیران ئەستەم بووە و تەنها تا 16ی ئەم مانگەش كات لە بەردەم بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق ماوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەشێوەیەكی كاتی فڕۆكەخانەی بەغدا داخرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدای پایتەختی عێراق بە تەواوی داخرا و بەڕێوەبەرایەتییەكەی هۆكارەكەی كرد.

بەڕێوەبەرایەتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، هەموو گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەكە راگیراون، بەهۆی دروستبوونی تەمەوە.

هەر لە بەیاننامەكەدا ڕونكراوەتەوە، بەشێوەیەكی كاتی فڕۆكەخانەكە دادەخرێت و دوای نەمانی تەمەكە گەشتەكان ئاسایی دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان