ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

بەوێنە؛ لە هەولێر پێنچ بورج بۆ ژیانی باڵندەكان دروست دەكرێن

خەڵك-ئارام سەردار

لەلایەن ستافێكی كارامەی میسڕی لە شاری هەولێر پێنج بورجی باڵندە لە باخچەی ئاژەڵانی هەولێر (erbil zoo) دروست دەكرێن، كە ئەوە بۆ یەكەمجارە ئەو بورجە لە عیراق دروست دەكرێت و پێشتر لە وڵاتی قەتەڕ دروست كراوە.

محەممەد عومەر، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندی باخچەی ئاژەڵانی هەولێر بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، لە ئێستادا لەلایەن ستافێكی كارامەی میسڕی لە شاری هەولێر پێنج بورجی باڵندە لە باخچەی ئاژەڵانی هەولێر بە سوود وەرگرتن لە ئەندازیاری شارستانی كۆنی میسڕییەكان (هەڕەم) دروست دەكرێن.

دەشڵێت: “ئەو بورجانە بە درێژایی نزیكەی 20 مەتر بەرزی دروست دەكرێن، كە بەرزی لەم شێوەیە تائێستا دروست نەكراوە، هەروەها وەكو هێلانە و شوێنی مانەوەی كۆتر و باڵندە دەبێت، لەهەمان كاتدا وەكو پاراستنی ژینگەی باڵندە بەكاردێت بۆ ئەوەی لەناو نەچن و بپارێزرێن”.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو بورجانە بۆ یەكەمجارە لە عیراق دروست دەكرێن، پێشتر لە وڵاتی قەتەڕ دروست كراوە بە درێژایی ۱۳ مەتر، بەڵام ئەوەی هەولێر بەرزیەكەی ۲۰ مەتر دەبێت .

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، كەرەستەی سەرەكی بەكارهاتوو قووڕە لەگەڵ ئەو گۆزانەی، كە لە وڵاتی میسڕ هێنراون و گۆزەكان دەبنە هێلانەی كۆتر و باڵندەكان، ئەگەرچی بورجەكان لە قووڕ و گۆزە دروست دەكرێن، بەڵام باران بارین و بای بەهێز كاری تێ ناكات.

ژینگە

كەشناسی هەرێم هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان

خەڵك – بەشی هەواڵ
كەشناسی هەرێمی كوردستان هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان و شۆفێران دەربارەی دروست بوونی تەم و كەمبوونەوەی ئاستی بینین و ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕادەی شێ بە ڕێژەی 90% پێشبینی دەكرێت ماوەی بینین بۆ كەمتر لە كیلۆمەترێك بێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕادەی شێ لە هەوادا لە زۆربەی ناوچەكان بە ڕیژەی 90% پێشبینی دەكرێت ببێتە هۆی دروست بوونی تەم.

ڕاشیگەیاندووە، تەمەكەش ئەمشەو تا بەرەبەیان بەردەوامی دەبێت و بەهەمان هۆ ماوەی بینین بۆ كەمتر لە كلیۆمەترێك دەبێت.

وێنەی ‏بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان‏.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

لە پارێزگای سلێمانی 2 كەس لەسەر ڕاوكردن دەستگیركران

خەڵك- بەشی هەواڵ
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، پاراستنی سروشت و ژینگە ئەركی سەرشانی هەمووانە، بەڵام هەندێك لە هاووڵاتیان بێ هەستكردن بە گیانی بەرپرسیارێتی و لە پێناو بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان دەست دەخەنە سروشت و ژینگە بە لەناوبردنی ئاژەڵ و باڵندە و بڕینی داری دارستانەكان دەیشێوێنن.

عەمید هێمن كمرخان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نیگەرانین لەوەی هەندێك لە هاووڵاتیان بێ هەستكردن بە بەرپرسیارێتی دەبنە هۆی زیان گەیاندن بە سروشت و ژینگەی كوردستان، بەڵام خۆشبەختانە بەهۆی ئەرك و ماندووبوون و شەونخونی ئەفسە رو كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیمان لەسەرجەم بەش و بنكەكانمان توانراوە ڕێگریەكی زۆر باش لەو دیاردەیە بكرێت و سەرپێچیكارانیش ڕووبەڕوی یاسا بكرێنەوە.

وتیشی، “بۆ ئەو مەبەستە لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستانی پیرەمەگروون بۆ سنوری گوندی (پەسكەندی) توانیان ٢ هاووڵاتی بە تۆمەتی ڕاوكردنی باڵندەی كێوی دەستگیر بكەن، كە هەستابوون بە ڕاوكردنی ١٤ كۆتر و ٥ ڕیشۆڵە”.

ئاشكراشی كرد، كە دەستیان گرتووە بەسەر تاپڕێك و ١٢فیشەكی تاپڕ ٢ دوربین و سەرجەم كەل و پەلەكانیان، كە بۆ ڕاوكردن بەكاریانهێنابوو و پەڕاوی لێكۆڵینەوە ڕێكخراوە و ڕادەستی دادوەر كراوە بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی.

هێمن كمرخان، داوا لە هاووڵاتیان دەكەین، كە لەپێناو پاراستنی سروشت و ژینگەی كوردستان دا پێویستە هەمووان پابەندبن بەڕێنمایەكانی پۆلیسی دارستان .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی: باران بارین بەردەوام دەبێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

دەزگای كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، باران بارین بەردەوام دەبێت.

لە ڕاگەیەنراوێكدا دەزگاكە نوسیویەتی، كە ڕۆژی یەك شەممە باران بارین بەردەوام دەبێت و پێشبینی ئەوەش دەكرێت كە لە ناوچە شاخاوییەكاندا بەفر ببارێت.

ماوەی چەند ڕۆژێكە شەپۆلێكی باران و بەفر ڕووی لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان