ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

کوڕێکی کورد بە تۆمەتی کوشتنی خۆشەویستە سویدیەکەی دەستگیر دەکرێت

خێزان

کچێکی سویدی بەناوی ولیام ئەندڕیسۆن (١٧ ساڵ) لە شاری Uddevalla لە وڵاتی سوید، پاش ئەوەی بۆ ماوەیەک دیار نامێنێت، هەڵمەتێکی گەڕان بەدوایدا دەستپێدەکات و زیاتر لە ١٠٠٠ کەس لەو شارە ناوی خۆیان لە هەڵمەتەکەدا تۆمار دەکەن، بەڵام دواتر پارچەی جەستەی ئەو کچە دەدۆزرێتەوە.

 

ئەو کچە بۆ دواینجار  لە١١/١٤ بیندراوە و لە ١٧ی ئەو مانگەش خانەوادەکەی هەواڵی ونبوونی کچەکەیان بە پۆلیس داوە، دواتر لە ١١/٢٠ لە لایەن پۆلیسەوە هەواڵی ونبوونی بلاوکراوەیە و هەڵمەتی گەڕان بەدوایدا لە شارەکەدا دەستی پێکرد، بە وتەی پۆلیسی ئەو وڵاتە زیاتر لە ٥٠٠ پۆلیس لە ڕێگەی بەکارهێنانی فڕۆکە و سەگی ڕاهێندراو و بەلەم و ئامێری پشکنینی تایبەتەوە سەرقاڵی گەڕان بوون بە دوای ولیام، ئەمە جگە لەو هەزاران کەسەی وەک خۆبەخش لە هەڵمەتی دۆزینەوەیدا بەشدار بوون.

بەڵام دواتر لە ١١/٢٩ پۆلیسی ئەو وڵاتە هەڵمەتەکەی ڕاگرت و ڕایانگەیاند کە پارچەی جەستەی ئەو کچە دۆزراوەتەوە و دڵنیابوونەتەوە لەوەی کە کوژراوە.

لەپاش ڕووداوەکەش پۆلیسی سوید کوڕێکی کوردیان بەناوی تیشکۆ (٢٢ ساڵ) دەستگیرکرد کە خۆشەویستی ئەو کچە بووە و خەڵکی کوردستانە و لە ساڵی ١٩٩٠ باوکی چۆتە وڵاتی سوید و ئەم کوڕەش لەوێ لەدایک بووە، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٤ ڕەگەزنامەی سویدی وەرگرتووە و بۆتە هاوڵاتی وڵاتەکە.

بەوتەی هاوڕێکانی تیشکۆ، ئەو لە خوێندنگە کوڕێکی باش بووە و بەوە ناوبانگی دەرکردووە کە هەمیشە پێدەکەنێت و دڵی خۆشە، هەر بۆیە هەموان بە هەواڵی دەستگیرکردنی توشی شۆک هاتوون.

ئەو هاوڕێیانەی تیشکۆ ئاماژەیان بەوە داوە کە ئەو زۆر دڵخۆش بووە بەوەی لە ئاهەنگێدا ولیامی ناسیوە و بۆتە خۆشەویستی و  بەردەوام باسی کردووە، بەڵام زۆریش دڵی لێی پیس بووە، هەر ئەوەشە بە هۆکاری کوشتنەکەی دادەندرێت و تا ئێستاش پۆلیسی ئەو وڵاتە زانیاری زیاتری لەسەر ڕوداوەکە بڵاو نەکردۆتەوە.

 

هەواڵەکان

هانی سەڵاح بە گۆرانی ئینگلیزی دەستپێدەکات، یەکەم بەرهەمی خۆی بڵاوکردەوە

خێزان

کچە گۆرانیبێژ هانی سەڵاح، یەکەم بەرهەمی خۆی بە زمانی ئینگلیزی بڵاو کردەوە و بە وتەی خۆشی بە نیازە دواتر کارێک بە زمانی کوردیی بکات.

هانی سەڵاح لە بارەی بەرهەمە نوێکەیەوە ڕایگەیاندووە «یەکەم بەرهەمم گۆرانییەکی ئینگلیزییە بە ناوی Some Times، گۆرانییەکی سۆزدارییە و لە تێکست و میوزیکی خۆمە، بەرهەمەکەش لە ستۆدیۆی میترۆنیۆم پڕۆدەکشن تۆمار کراوە و ئەفشین شوکری سەرجەم کارەکانی بۆ کردووم.»

هانی سەڵاح وتوشیەتی: «من بەو پێیەی لە وڵاتی سوید دەژیم، پێم خۆش بوو یەکەم کارم بە زمانی ئینگلیزی بێت تا لێرەش گوێگری هەبێت و دەستپێکێک بێت بۆ کارکردنم، هونەرمەند ئەفشین شوکری کارێکی دیکەی بۆ داناوم کە بە زمانی کوردییە و بە نیازم لە داهاتوودا کار لەسەر ئەو بەرهەمەش بکەم.»

هانی سەڵاح ١٥ ساڵ، کچێکی کوردە و لە وڵاتی سوید ژیان بەسەر دەبات و لەو وڵاتە سەرقاڵی خوێندنی میوزیکە و دەستی کردووە بە کاری هونەری.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

پیاوێک دەبێت بە کورسی بۆ ژنەکەی خۆی و کارەکەشی دەنگدانەوەی دەبێت

خێزان

لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو بۆتەوە، پیاوێکی چینی دەبێت بە کورسی بۆ ژنەکەی خۆی و کارەکەشی لە سۆشیال میدیا دەنگدانەوەی زۆری دەبێت.

ئەو پیاوە لەبەر ئەوەی ژنەکەی دووگیانەوە لەو شوێنەشدا سەرجەم کورسیەکان گیراوە، هەر بۆە دادەنیشێت تا ژنەکەی وەک کورسی لەسەر پشتی دابنیشێت.

خەڵکانێکی زۆریش کاری ئەم پیاوە بە “پیاوانە” و “ناوازە” دەردەبڕن و سەرسوڕمانیش لەوە دەردەبرن کە بۆچی ئەوانەی دانیشتوون هەڵناستن بۆ ژنە دووگیانەکە تا دابنیشێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

پاش ١٨ ساڵ، نوێترین وێنەی دوو لە بەناوبانگترین ئەکتەرەکانی درامای ڕەشەی پۆلیس ببینە

خێزان

درامای ڕەشەی پۆلیس یەکێک بوو لە بەناوبانگترین ئەو دراما کوردیانەی لە ساڵی ٢٠٠٢ لە شاری سلێمانی لە لایەن تەلەفیزیۆنی خاکەوە بەرهەمهێندرا کە لە ٣٠ زنجیرە پێکهاتبوو.

دووان لە ئەکتەرە سەرەکیەکانی دراماکە هەردوو ئەکتەر (شیلان عەبدوڵا) و ( كه‌مال عه‌لی) بوون کە هاوسەری یەکدین و لە دراماکەدا ڕۆڵی (چرۆ و چالاک) یان دەبینی.

دراماکە لە لایەن (حسێن میسری) کاری نوسین و دەرهێنانی بۆ کراو چیرۆکەکەی باسی لە چەند خێزانێکی کورد دەکرد کە لەسەر پیاوسالاری و پارە و سەروەت و سامان لەشەڕ و کێشەدابوون، ئێستاش ١٨ ساڵ بەسەر ئەو درامایەدا تێپەڕیوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان