ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

سبەینێ لەم شوێنانە دابەشكردنی نەوت بەردەوام دەبێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
لێپرسراوی فرۆشتنی نەوت لە پارێزگای هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، پڕۆسەی دابەشكردنی نەوت لە سنورەكەیان بەردەوامی هەیە و دەشڵێت: “سبەینێ سێ شەممە نەوت دەدرێتە گەڕەكی كۆكۆییەكان تا بامۆك”.

ئاوات محەمەد، لێپرسراوی فرۆشتنی نەوت لە پارێزگای هەڵەبجە بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، دابەشكردنی نەوت لە پارێزگای هەڵەبجە بەردەوامی هەیە و بە پێی ئەو بەرنامەیەی دانراوە نەوت بەسەر هاووڵاتیان دابەشدەكرێت.

وتیشی، “سبەینێ سێ شەممە 3-12-2019 دابەشكردنی نەوت دەگاتە گەڕەكی كۆكۆییەكان بەرە و بامۆك”.

پێشتر لێپرسراوی فرۆشتنی نەوت لە پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاندبوو، كە هەفتەی دوو ڕۆژ (ڕۆژانی یەك شەممە و سێ شەممە) نەوت دابەشدەكرێت.

هاوكات قائیمقامیەتی دەربەندیخان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەی بۆ (خەڵك) هاتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، “ڕۆژی سێ‌ شەممە بەرواری ۳-۱۲-۲٠۱۹ ئەو هاووڵاتیانەی، كە لای ئەم بریكارانەی خوارەوە ناویان هاتووە سەردانی بریكارەكانیان بكەن بە مەبەستی دیاری كردنی شوێنی وەرگرتنی نەوت”.

جەختیشی كردۆتەوە، كە دەبێت هاووڵاتیان پێداویستیەكانی وەرگرتنی نەوتیان پێ بێت وەك پسوڵەی نەوت و وێنەی فۆڕمی خۆراك یان وێنەی پێناسی باری شارستانی یان كارتی نیشتمانی.

ئابوری

ئەحمەد حاجی ڕەشید: هیچ ڕێككەوتنێك لە نێوان هەرێم و بەغدا نەكراوە و پارەش نانێردرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
پەرلەمانتارێكی كورد ڕەتیدەكاتەوە كە تا ئێستا بەغدا و هەرێمی كوردستان ڕێككەوتبن و دەشڵێت: دەنگۆی ڕەوانەكردنی 300 ملیار دینار بۆ هەرێم دوورە لە ڕاستییەوە.

ئەحمەد حاجی ڕەشید ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عیراق لە لێدوانێكی بۆ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا ڕایگەیاند “ئه‌وه‌ی من ئاگادار بم تائێستا حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی به‌غداد نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ هیچ ڕێكه‌وتنێك، وه‌ هیچ ڕێكه‌وتنێك له‌سه‌ر پاره‌ نه‌كراوه‌ ئه‌وه‌ی كه‌هه‌رێمی كوردستان باسی لێوه‌كردووه‌ كه‌ گوایه‌ دوای جه‌ژن 300 ملیار دینار ده‌نێردرێت له‌ئه‌نجامی ڕِێكه‌وتنێكدا، به‌بڕوای من ته‌نها جۆرێكه‌ له‌ دڵخۆش كردنی خه‌ڵك وه‌ جۆرێكه‌ له‌ (بانگەشە) بۆ ئه‌و ئازارانه‌ی كه‌ هه‌یه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و چاوه‌ڕوانیانه‌ی كه‌ هه‌یه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌رنا ئه‌و بنه‌ما سه‌ره‌كیانه‌ی كه‌ ناردنی پاره‌ی لێوه‌ به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نرێت كه‌بریتییه‌ له‌یاسای بودجه‌ تائێستا یاسای بودجه‌مان نییه‌، وه‌ بریتییه‌ له‌یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی، له‌ یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی له‌مادده‌ی 27 بڕگه‌ی 5 دا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌گه‌ر پارێزگا و هه‌رێمه‌كان نه‌وت ڕاده‌ست نه‌كه‌ن ئه‌وا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پشكیان نابێت له‌ داهاتی عیراقدا ئه‌و داهاته‌ش ده‌بێت له‌چوارچێوه‌ی بودجه‌دا بێت چونكه‌ له‌مادده‌ی 14 له‌هه‌مان یاسا باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ناكرێت له‌گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌ت هیچ پاره‌یه‌ك خه‌رج بكرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی دیاری بكرێت واته‌ لایه‌نی یاسادان بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ ده‌دات. ئه‌وه‌ی كه‌ باس ده‌كرێت ته‌نها ده‌نگۆیه‌كه‌ وه‌ تائێستا نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ هیچ ڕێكه‌وتنێك . بڕوام وایه‌ هه‌رێمی كوردستان بۆئه‌وه‌ی بتوانێت ڕۆژه‌كان به‌سه‌ر به‌رێت بۆ ئه‌وه‌ی جۆرێك له‌ ئومێد بدات به‌ چاوه‌ڕوانیه‌كانی هاوڵاتیان ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌ ئه‌گه‌رنا تائێستا هیچ جۆره‌ ڕێكه‌وتنێك نه‌كراوه‌ ئه‌وه‌ی من ئاگاداربم.”

وتیشی: “پێموایه‌ عیراق هه‌وڵی ماندوو كردنی هه‌رێم ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ته‌واوی مانا ته‌سلیم ببێت به‌و ئیراده‌یه‌یه‌ی كه‌ له‌ئێستادا حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی و ، كازمی ده‌یانه‌وێت چونكه‌ ئه‌و هه‌ڵه‌ كوشنده‌یه‌ی كه‌ سیاسیه‌كانی هه‌رێم ئه‌نجامیاندا پشتگیری كازمی-یان كرد به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كاغه‌زێكی نوسراو له‌نێوانیاندا هه‌بێت ڕاسته‌وخۆ له‌ڕێگه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه‌ وه‌ به‌پشتگیری هه‌موو هێزه‌ سیاسییه‌ كوردییه‌كان پشتگیریان له‌ دانانی موسته‌فا كازمی كرد كه‌ئه‌وه‌ خۆی بۆ خۆی هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌بوو، وه‌ ئێستا كازمی و حكومه‌ته‌كه‌ی هه‌وڵی گه‌مه‌یه‌ك ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا بۆ ئه‌وه‌ی دوا هه‌ڵوێستی هه‌رێم یان دوابه‌رگری هه‌رێم كۆتایی پێبێت و ئاماده‌ بێت هه‌موو ئه‌و ئه‌جێندانه‌ی كه‌ عیراق ده‌یه‌وێت هه‌رێم جێبه‌جێیبكات له‌ ڕاده‌ستكردنی نه‌وت و ڕاده‌ستكردنی خاڵه‌ سنورییه‌كان له‌ جێبه‌جێكردنی هه‌موو بڕیارانه‌ی كه‌ له‌ناو یاسا كارپێكراوه‌كانی عیراقدا هه‌یه‌، بۆیه‌ به‌بڕوای من له‌ ئێستادا عیراقیش ده‌ستی ده‌ستی به‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.”

ئەحمەد حاجی ڕەشید ڕوونیشیكردەوە كە “هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ نییه‌ نه‌وت ڕاده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات، بۆیه‌ حكومه‌تی عیراقیش ئاماده‌ نییه‌ هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك بنێرێت ئه‌وه‌ خاڵی جه‌وهه‌رییه‌. بابه‌تی خاڵه‌ گومرگیه‌كان ده‌سه‌ڵاتی هاوبه‌شه‌ له‌ ده‌ستووردا ، هه‌رێم ئاماده‌یه‌ ئه‌و هاوبه‌شه‌ به‌كار بهێنێت به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ خاڵه‌ گومرگیه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی یه‌كلابۆته‌وه‌ بۆ كۆمپانیا حیزبیه‌كان كه‌ له‌وێ كار ده‌كه‌ن ، بۆیه‌ هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی تێدایه‌ كه‌ دیوانی چاودێری دارایی بێته‌ ئه‌وێ به‌ڵام دواجار ڕێك نه‌كه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی كه‌ بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌ بۆهه‌رێمی كوردستان ده‌نێردرێت چه‌نده”‌.

لەو بڕوایەشدایە كە هەرێمی كوردستان “هەڵەیەكی كوشندە”ی كرد كاتێك بێ هیچ مەرجێك پشتیوانی بۆ مستەفا كازمی دەربڕی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

عیراق ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت كەمدەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی نەوتی عیراق بەڵێن دەدات كە 400 هەزار بەرمیل لە بەرهەمهێنانی نەوتی ڕۆژانە كەمبكاتەوە.

ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ عەبدولعەزیز سەلمان وەزیری وزەی سعودیە ئەنجام دا و تێیدا باسیان لە بوژانەوەی بازاڕی نەوت و پابەندبوون بە ڕێككەوتنی ئۆپیك لەسەر دابەزاندنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت كرد.

وەزیری نەوتی عیراق جەختیكردەوە لەوەی لەسەرەتا ئەم مانگەوە تا كۆتایی مانگی ئەیلولی داهاتوو، 100% پابەند دەبێت بە ڕێككەوتنەكەی ئۆپیكەوە.

ئیحسان عەبدولجەبار ئەوەشی خستەڕوو كە عیراق لە ماوەی ئەم دوو مانگەدا ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت كەمدەكاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

عیراق، مەرزە گەورەكە لەگەڵ سعودیەدا دەكرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی باڵا لە ئیدارەی خۆجێی لە پارێزگەی ئەنبار ڕایدەگەیەنێت، بەمزوانە مەرزی سنوری عەرعەر لەگەڵ سعودیە بۆ یەكەمجار لەو دەمەی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش دەستی بەسەر ڕووبەرێكی فراوانی پارێزگەكەدا گرتبوو، دەكرێتەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، سەرچاوەیەكی باڵا لە ئیدارەی خۆجێی پارێزگەی ئەنبار بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاند:”لەم چەند ڕۆژەی دواییدا و لەم مانگە، مەرزی سنوری عەرعەر لەگەڵ سعودیە لە خۆرئاوای ئەنبار دەكرێتەوە، دوای ئەوەی تەواوی قۆناغەكانی كارەكان لەهەردوو مەرزەكەدا تەواوكران”، ئاماژەی بە دەربڕینی ئامادەیی هەردوو لایەنی عیراقی و سعودیش كرد بۆ كردنەوەی ئەو مەرزە بەڕووی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان هەردوو وڵات.

سەرچاوەكە دەڵێت”كردنەوەی مەرزی عەرعەر، دەبێتە مایەی چالاككردنی جوڵەی ئابوری نێوان عیراق و سعودیە و گەڕانەوەی پەیوەندییە بازرگانییەكانی نێوان هەردوو وڵات، ئیدارەی خۆجێی ئەنباریش بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان، لایەنی سعودی لە زامنكردنی تەواوەتی ڕێگەی نێودەوڵەتی خێرا، ئاگاداركردووە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان