ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

یەكێتی دوابڕیاری لەبارەی بەستنی كۆنگرە دا

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆكی باڵای لیژنەی هەڵبژاردنی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەستن و نەبەستنی كۆنگرە كۆتایی هاتووە و ئەنجامدانی كۆنگرە حەتمیە و هیچ تەفسیرێك هەڵناگرێ، دەشڵێت: “بەهۆی كاتەوە پێدەچێت تەنها چەند ڕۆژێك لەوادەی دیاری كراوی خۆی دوا بكەوێت”.

ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ 2-12-2019، سكرتارییەت و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجوومەنی ناوەندی بەمەبەستی دووپاتكردنەوەی پشتیوانی و دەستخۆشی لە بەڕێوەچوونی پڕۆسەی بەڕێوەچوونی كۆنفرانسی كۆمیتە و مەكتەبەكان و كارەكانی دەزگای هەڵبژاردن سەردانی ڕزگار عەلی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنیان كرد.

لە كۆبونەوەیەكدا ڕزگار عەلی، سەرۆكی باڵای لیژنەی هەڵبژاردنی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تیشكی خستۆتەر چۆنیەتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان بە گشتی، كە پایەی گرنگی پڕۆسەی دیموكراسیە و پێویستە یەكێتی بەپێی بەرنامە و ئەجێندای نوێ بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو بكات.

ڕاشیگەیاندووە، بەپێی ئەو بەرنامەی، كە دامانڕشتووە كۆنفرانسی مەڵبەندەكان لە كاتی بڕیار لێدراودا ئەنجام دەدرێت، كە پڕۆسەیەكی گرنگ و زیاتر لە 4 هەزار كەس دەنگدەر و هەزار و 438 كەسیش كاندیدە و هەموو ڕێكارەكانمان گرتۆتە بەر، كە پڕۆسەكە بەوپەری شەفافییەتەوە بەڕێوەبچێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، بەستن و نەبەستنی كۆنگرە كۆتایی هاتوە و ئەنجامدانی كۆنگرە حەتمیە و هیچ تەفسیرێك هەڵناگرێ، بەڵام بەهۆی كاتەوە پێدەچێت تەنها چەند ڕۆژێك لەوادەی دیاری كراوی خۆی دوا بكەوێت، بەڵام سەرجەم ئەندام و كادیرانی یەكێتی دڵنیادەكەینەوە، كە بە كۆنگرەیەكی سەركەوتووەوە دەچینە ساڵی نوێوە.

کوردستان

بڕیارێكى نوێ ده‌رباره‌ى جۆزه‌ى 20 ئه‌مپێرى قه‌زاو ناحییه‌كان

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانى بڕیارێکی نوێی دەربارەى جۆزەی ٢٠ ئەمپێڕی دەرکرد.

 

لەڕاگەیەندراوێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى ڕایگەیاند، “دوابه‌دواى نوسراومان بۆ هه‌ردوو پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌، سه‌باره‌ت به‌ ڕاگرتنى به‌رنامه‌ى كاره‌باى تایبه‌ت به‌وناوچانه‌ى كه‌ جۆزه‌ى (20) ئه‌مپێرییان هه‌یه‌ و سه‌رپشككردنی ئیداره‌كان و هاوڵاتیان به‌وه‌ى كه‌ جۆزه‌كانیان لابرێت یان بمێنێته‌وه‌”.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، “به‌ڵام دواى بڕیاره‌كه‌ هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ و ئیداره‌كان په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردین كه‌ لابردینى جۆزه‌كانى كارێكى قورسه‌ و هاوڵاتیان پێیان باشه‌ لانه‌برێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئێمه‌ش وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى پشتیوانى له‌دواكارییه‌كه‌یان ده‌كه‌ین به‌ مانه‌وه‌ى جۆزه‌كان، به‌وپێیه‌ى له‌ رابردوودا ئه‌و جۆزانه‌ پارێزگارى باشى كردووه‌ له‌ گۆڕه‌ڕكان و وێستگه‌كانى گۆڕین و تۆڕه‌كانى كاره‌با”.

 

باس لەئەوەشکراوە، “ئه‌وه‌ى داواكارى ئێمه‌یه‌ كه‌ یه‌كه‌ كارگێرییه‌كانى ئه‌و ناوچانه‌ى جۆزه‌ى 20 ئه‌مپێرییان بۆ دانراوه‌، له‌ رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تى خۆیان به‌دواداچوون بكه‌ن بۆ نه‌هێشتن و لابردنى سه‌رپێچى سه‌ر جۆزه‌كان و ئه‌و كێشیه‌ چاره‌سه‌ره‌ بكه‌ن، ئێمه‌ش به‌به‌پێى بڕى ئه‌و كاره‌بایه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ لهو‌ ناوچانه‌ هاوكارییه‌كى باشیان ده‌كه‌ین به‌به‌راود به‌و ناوچانه‌ى كه‌ جۆزه‌یان بۆ دانه‌نراوه‌”.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

مەسرور بارزانی: بە وێستگەی کارەبای هەڵمی خەبات لەسەدا ١٠ کارەبا زیاد دەکات

خەڵک  – بەشی هەواڵ

مەسرور بارزانی ڕایدەگەیەنێت، لەحکومەتى هەرێم داوایان لەوەزارەتى کارەبا و لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە، کە بەدواداچوون لەبەرهەمهێنان و گەیاندن و بەکارهێنانی کارەبا بکەن.

 

مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەمیانی کردنەوەی پڕۆژەى وێستگەی کارەبای هەڵمی خەبات ڕایگەیاند، ئەمە دووهەمین پڕۆژەى ستراتیژییە کە لەم هەفتەیەدا دەستیان بەجێبەجێکردنی کردووە، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە، کە لەگەڵ ئەوەی هەرێمی کوردستان تووشی دۆخێکی خراپ بووەتەوە، بەڵام لەهەوڵی خزمەت و پڕۆژەکان بەردەوامدەبن.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، ڕاستە پڕۆژەکە لەخەباتە بەڵام بەرهەمەکەی بۆ هەموو هەرێمی کوردستانە.

 

ئەوەشی خستەڕوو، بەگەڕخستنی پڕۆژەى وێستگەی کارەبای هەڵمی خەبات، تواناى بەرهەمهێنانی ٣٠٠ مێگاوات کارەبای هەیە و لەسەدا ١٠ بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا لەهەرێمی کوردستان زیاددەکات.

 

باسی لەئەوەشکرد، لەحکومەتى هەرێم داوایان لەوەزارەتى کارەبا و لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە، کە بەدواداچوون بەبەرهەمهێنان و گەیاندن و بەکارهێنانی کارەبا بکەن.

 

وتیشی، لە كوردستان هه‌م بەهۆی ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی كاره‌با و هه‌م بەهۆی زیادبوونی كارگه‌كان و كۆمپانیاكان پێداویستی كاره‌با زیاتر بووە، پێشتر پشت به‌ به‌كارهێنانی گازوایل بەستراوە، به‌ڵام ئێستا پشت به‌ گاز ده‌به‌ستین، بۆیه‌ هه‌وڵمانداوه‌ به‌رهه‌می گاز به‌شێوه‌یه‌كی زیاتر به‌كاربهێنرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سلێمانی؛ هه‌ردوو ڕێستۆرانتی سایه‌گوڵ و VIP داخران

خەڵك – بەشی هەواڵ
به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌ مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی كاركردن و سه‌رپێچیكردنی‌ رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی دوو ریستۆرانتیان داخست و هۆشداری دەدەنە سەرجەم شوێنە گشتییەكان.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، لیژنه‌ی ڕێستۆرانی قایمقامیه‌ت ڕایگەیاند هه‌ردوو ڕێستۆرانتی (سایه‌گوڵی2 و VIP) له‌ گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری شاری سلێمانی پابه‌ند نابن به‌ مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ڕوونیشیكردەوە كە به‌ فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی هه‌ردوو ‌ڕێستۆرانتەكە دادەخرێن و خاوه‌نه‌كانیشیان ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری‌ یاسایی ده‌كرێنه‌وه‌.

لیژنه‌ی باڵای قائیمقامیه‌تی سلێمانی، هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌ پێی ڕێنماییه‌كانی ژووری ئۆپەراسیۆنه‌كان كراونه‌ته‌وه‌ و به‌هۆی سه‌رپێچییەوە جارێك داخراون، له‌كاتی دووباره‌كردنه‌ی سه‌رپێچیدا شوێنه‌كه‌یان بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شیان ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان