ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

هاتووچۆی سلێمانی بڕیارێكی دەربارەی مۆڵەتی شۆفێری دەركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی پڕكردنەوەی نامیلكەی شۆفێری تەكسی بە ئۆنلاین هەڵدەوشێنێتەوە و دەشڵێت: “لە بەڕێوەبەرایەتی پڕدەكرێتەوە و لەلایەن لیژنەی باڵای بایۆمەترییەوە وردبینی دەكرێت”.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) ئاماژەی بەوەكردووە، سەرجەم نووسینگەكانی شۆفێری‌ و ئەو لایەنانەی، كە نامیلكەی شۆفێری پڕدەكەنەوە ئاگادار دەكەینەوە، كە لەمەودوا پێدانی نامیلكەی گشتی تەكسی تەنها لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی دەدرێت بەو كەسانەی، كە خوازیارن مۆڵەتی شۆفێری تەكسی دەربهێنن.

ڕاشیگەیاندووە، چیتر ناتوانرێت لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە ئەو نامیلكەیە بەدەستبهێنرێت.

ئاشكراشی كردووە، لە ڕێكەوتی (1-12-2019)ەوە وردبینی نامیلكەی گشتی تەكسی لە پیشەی داواكار لەڕێگەی (لیژنەی باڵای بایۆمەتری)ەوە دەكرێت.

کوردستان

كۆتا بەشەخۆراكی ئەمساڵی هاووڵاتیان دابەش دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەك لە كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە سنووری سلێمانی بەردەوامن لە دابەشكردنی بەشەخۆراك بەسەر هاووڵاتیاندا و دەشڵێت: “هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی بەشە زەیت و شەكری مانگی 12 دەكرێت”.

سەرچاوەیەك لە كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕاگەیاند، لە سنوری سلێمانی بەردەوام لە ڕێگەی بریكارەكانی خۆراكەوە بەشە زەیت و شەكر و برنج دابەشدەكرێت بەپێی ئەو خشتەیەی لە لایەن وەزارەتی بازرگانی عیراق و هەرێمەوە دیاریكراوە.

ڕاشیگەیاند، هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی بەشە زەیت و شەكری مانگی 12ی ئەمساڵ دەكرێت، بڕێكی باشمان لەبەردەستە بۆ دابەشكردن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لە خشتەی دابەشكردنی بەشەخۆراك لە نیوەی دووەمی ئەمساڵ بەشەخۆراك بۆ مانگی 11 خۆراك دیاری نەكراوە واتە بۆ مانگی 11 بەشەخۆراك نەبوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئۆتۆمبێلێك لەسەر ڕێگای شەقڵاوە وەرگەڕا

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاشكرای دەكات، كە بەهۆی تیژڕۆییەوە ئۆتۆمبێلێك لەسەر ڕێگای شەقڵاوە- قەندیل وەرگەڕاوە و دوو كەس بریندار بوون.

فازڵ حاجی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ئاماژەی بەوەكردووە، كاتژمێر4ی سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای شەقڵاوە- قەندیل لەنزیك گوندی ئافریان ئۆتۆمبێلێكی جۆری مازدا ساڵۆن بەهۆی تیژڕۆییەوە كۆنتڕۆڵی لە دەستدا و وەرگەڕا.

ڕاشیگەیاندووە، لەئەنجامی ڕووداوەكە شوفێر و سەرنشینێك بریندار بوون و زیانی ماددیش بەر ئۆتۆمبێلەكە كەوتووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لەلایەن ڕۆژنامەنووسانەوە ڕووبەڕووی ڕەخنە دەبێتەوە
(خەڵك) وردەكاری پێكهێنانی ئەنجوومەنی باڵای میدیا لە هەرێم بڵاودەكاتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەندامێكی ئەنجوومەنی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دروستكردنی ئەنجوومەنی باڵای میدیا لە هەرێم بۆ ڕاستكردنەوی ئەو فەوزایەیە، كە لە میدیای هەرێمدا بوونی هەیە، بەڵام پەڕلەمانتارێك دەڵێت: “لە دانانی ئەندامانی دەستەی باڵای ئەنجوومەنەكەدا، ڕەچاوی بەشبەشێنەی حزبی دەكرێـت”.

ئاری عەبدولەتیف، ئەندامی ئەنجوومەنی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، دیدارەكە دوو ڕۆژ دەخایەنێت و سەندیكای ڕۆژنامەنووسان پێیهەڵدەستێت.

وتیشی، “ڕەشنووسێكیان ئامادەكردووە و وەكو پڕۆژە یاسا وایە بۆ ئەوەی بخرێتە پەڕلەمان و دەنگی لەسەر بدرێت و پڕۆژەیەكی باشە و دووركەوتنەوە لەو بەڕەڵاییەی لە هەرێم هەیە”.

ئاشكراشیكرد، پڕۆژەكە باشە، بەڵام تا چەند كاری پێدەكرێت و دەبێتە دەسەڵاتی یەكەم لە ڕووی میدیاوە شتێكی ترە.

سەبارەت بە تەسككردنەوەی ئازادی ڕۆژنامەگەری لە هەرێم، ناوبراو ڕایگەیاند، واینابینم ئەمە جۆرێك بێت لە بەرتەسككردنەوە، چونكە ئەمە ڕێكخستنەوەی كاری میدیایە لە هەرێم، پێشتر جۆرێك لە فەوزا لە میدیای كوردیدا هەبووە، ئەم ئەنجوومەنی باڵای میدیایە كۆی دەسەڵاتەكانی جوڵەی میدیای بەدەستە و تەنها كاری ڕێكخستنی میدیا ئەو كۆمپانیا زەبەلاحانەیە، كە میدیا بەڕێوەدەبەن، هەروەها كار لەسەر پێدانی مۆڵەت دەكات و كار لەسەر سزادان دەكات، كە میدیا لە ئاسایش و ئیتیكی نەتەوەیی و نیشتمانی تێنەپەڕێت، چونكە هەندێك میدیای كوردی كاریگەری خراپیان داناوە لەسەر كۆمەڵگەی ئێمەدا.

جەختی لەوەشكردەوە، ئەگەر لە زەبەلاحترین میدیاوە تاكو سادەترین میدیا نەچووە ژێرباری و نەچووە ژێر بڕیارەكانی ئەنجوومەنی میدیا، پێموایە دەبێت دەستبەجێ هەڵوەشێتەوە و سزای ئەو كەسانەش بدرێت، كە بڕیاریان داوە ئەنجوومەنێكی لەو چەشنە پێكبهێنن.

ڕوونیشیكردەوە، دەبێت لەسەرەتاوە دەست بۆ میدیا زەبەلاحەكان ببات و هێڵە ستراتیژییەكانیان بۆ دیاری بكات، بەتایبەتی ئاسایشی نیشتمانی نەتەوەیی.

ئاری عەبدوللەتیف ڕاشیگەیاند، تەواوی گروپ و ڕێكخراو و سەندكاكان بە سەندیكای ڕۆژنامەنووسانیشەوە دەچنە ژێر چەتری ئەنجوومەنی باڵای میدیا، چونكە لە پەڕلەمانەوە ئاڕاستە وەردەگرێت و وەكو دەستە سەربەخۆكان دەبێت و هەمووی بە مەرج و ئیجباری دەچنە ژێر چەتری ئەو ئەنجوومەنە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لە ڕۆژنامەنووسانی كوردستان پێكهێنانی ئەو ئەنجوومەنە بە تەسككردنەوەی ئازادی ڕۆژنامەگەری لە قەڵەمە دەدەن و پێیانوایە، كاریگەری لەسەر یاساكانی ئازادی ڕۆژنامەگەری لە هەرێم دەبێت.

مەم بورهان قانع، ئەندامی لیژنەی ڕۆشنبیری و كۆمەڵگەی مەدەنی لە پەڕلەمانی كوردستان لە وتارێكدا، كە لە (خەڵك) بڵاوكراوەتەوە ئاماژەی بەوەكردووە، لە ئێستادا، پێكهێنانی “ئەنجوومەنی باڵای میدیا لە كوردستان”، بە هەڕەشەیەكی مەترسیداری دەبینم بۆ سەر پەراوێزی ئازادییەی كاری میدیایی لە كوردستان، كە لە سایەی “یاسای رۆژنامەگەریی لەكوردستان/ یاسای ژمارە 35ی ساڵی 2007″دا فەراهەم بووە.

دەشڵێت: “لە پێناو پاراستنی ئازادی كاری میدیایی و بەرگرتن لە كۆتوبەندكردنی میدیا، بە ئەركی خۆم و هاوپیشەكانمی دەزانم، دژی هەر پێشنیازە یاسایەكی لەوجۆرە بوەستینەوە، چ لەنێو لیژنەكەمان دا بێت، یاخود لەنێو دانیشتنەكانی پەڕلەمانی كوردستان دا و بۆ ئەمەش، لۆبیی لەدژی دەرچوواندنی یاسایەكی لەوجۆرە دروست دەكەم”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان