ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

لە سلێمانی تیمی فریاگوزاری بۆ لافاو خرایە ئامادەباشییەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەشی خزمەتگوزاری و بەشی ئاوەڕۆی سەر بە سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە وەرزی باران باریندا تیمی فریاگوزاری بۆ هەر ڕووداوێك دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ ٢٠١٩/١٢/٢ بەهۆی باران بارینەوە لە گەڕەكی ڕزگاری شاری سلێمانی لافاو لە گەڕەكێكدا دروست بوو، ئەوەش بە هۆی گیرانی مەنهۆڵەكانەوە.

ڕاشیگەیاندووە، لە لایەن تیمەكانمانەوە بە ئامێری هەڵمژینی ئاو و هەروەها ئامێری ساروخ، كە ئەچێتە ناو مەنگۆڵەكان بە هێزی ئاو و هەوا مەنهۆڵەكان پاك دەكاتەوە.

ئاشكراشی كردووە، گیرانی مەنهۆڵەكان بەهۆی بوونی چەوری زۆرەوەیە، كە لە لایەن چێشتخانەكانەوە كراوەتە ناو مەنهۆڵەكانەوە و دەشڵێت: “داوا لە هاووڵاتیان و خاوەن چێشتخانە و شوێنە گشتیەكان ئەكەین، كە چەوری نەخەنە ناو مەنهۆڵەكانەوە”.

ژینگە

پارکی هەواری شار مەترسی فەوتانی لەسەرە و داوای چارەسەری بەپەلەی بۆ دەکرێت

خەڵک – بەشی هەواڵ

ئە‌نجوومە‌نی شارە‌وانی سلێمانی داوا لەوەزیری شارەوانی  و گەشت و گوزار دە‌كات بە‌ھانای پاركی ھە‌واری شارەوە‌ بچن.

 

ئە‌نجوومە‌نی شارە‌وانی سلێمانی، داوادەکەن وە‌زیری شارە‌وانی و گە‌شت و گوزار فریای پاركی ھە‌واری شار بكە‌وێت، چونکە مەترسی ‌سوتان و وشکبوونی لەسەرە.

 

بەڕێوەبەرایەتی هەواری شار لەنوسراوێکی فەرمیدا، ئاماژە بەئەوەدەکەن، کرانەوەی پارکەکە بەم شێوەیەی ئێستا و بەهانایانەوە نەچن، مەترسی فەوتانی پارکەکە دروستدەبێت، بۆیە تکایە بەهانای پارکەکەوە وەرن و چارەسەری گونجاو و بەپەلەی بۆ بدۆزنەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم بەم جۆرەی خوارەوەیە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بەوێنە؛ دار سنەوبەرەكانی ناوچەیەكی دیكەی سلێمانی سووتێنران

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە دار سنەوبەرەكانی تەكیە لە سنووری پارێزگای سلێمانی سووتێنراون.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە، “بە داخەوە لەلایەن كەسانی نابەرپرس بەشیكی زۆری دارەكانی لای كارگەی گهچی تەكیە سووتێنرا”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە ماوەی ڕابردوودا بەشێك لە دار سنەوبەرەكانی چیای گۆیژە و سەر ڕێگای عەربەت و سەر ڕێگای ڕاپەڕین لە نزیك تاسڵوجە سووتان و لەو بارەیەوە كشتوكاڵی سلێمانی ڕایگەیاند، كە بە مەبەست سووتێنراون و شارەوانی-ش ڕایگەیاند، كە دەستی كەسی لە پشتەوە نیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان