ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

داوا دەكرێت سەرۆك وەزیرانی عیراق لە سوننە بێت


خەڵك- بەشی هەواڵ
پەرلەمانتارێك لە فراكسیۆنی هاوپەیمانی (هێزە عیراقییەكان) لە پەڕلەمانی عیراق پێشنیار دەكات، لە جێگەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی دەستلەكاركێشاوە، سەرۆك وەزیرانی ئەمجارە لە بری پێكهاتەی شیعە كە “لەدوای ساڵی 2003وە پۆستەكەی فۆرخكردووە”، لە پێكهاتەی سوننە بێت.

ڕەعد دەهلەكی، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی هاوپەیمانی (هێزە عیراقییەكان) لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، “یەكەم ئاستەنگ و توندوبوونەوەی كێشەكان لەڕووی پشكدارییەوە لەوەوە سەرچاوەی گرت، كە سێ‌ سەرۆكایەتییەكە بەپێی پێكهاتە دیاریكراوەكان دابەشكران، بۆیە ئەگەر ئەو لایەنانەی ئیدعای ڕەتكردنەوەی پشكداری دەكەن و ئەو دروشمەیان بەرزكردۆتەوە، با لەمجارەدا كەسێتییەكی تری دەرەوەی پێكهاتەی شیعە بۆ سەرۆكایەتی وەزیران كاندید بكەن و لێبگەڕێن جەماوەی بەدوور لە هێزە سیاسییەكان ئەركی قبوڵكردن یان ڕەتكردنەوەی لەئەستۆ بگرێت”.

بە وتەی دەهلەكی، “ئەو هەنگاوە پەیامێكی ڕاستەقینە دەبێت بۆ تێپەڕاندنی تایەفەگەری، ئەمەش پێشتر لەلایەن هاوپەیمانی هێزە عیراقییەكان پراكتیزە كرا، كاتێك لە هەموو پێكهاتەكانی بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری بەرگری پێشكەش كرد، بۆیە لەئێستادا داوا لەو هێزە شیعانە دەكەین، كە دروشمی چاكسازی و تێپەڕاندنی تایەفەگەرییان بەرزكردۆتەوە، هەنگاوی ڕِاستەقینە ڕووەو ئەو ئاڕاستەیە هەڵبنێن، بەپێچەوانەوە دەبێت هەمووان دان بە شكستدا بنێن و ڕوو لە گەل بكەین، تا گەل قسەی خۆی بكات”.

لەبەرانبەردا، حەیدەر فوئادی، سەرۆكی فراكسیۆنی (عەتا)ی پەڕلەمانی، كە لەلایەن فالح فەیازەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، ئەو لێدوانانەی دەهلەكی ڕەتكردەوە و بە “سەماكردن لەسەر برینی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوور) وەسفی كردن.

عێراق

زۆترین حاڵەت لە بەغدا تۆماركراوە
عیراق، 781 كەس تووشی كۆرۆنا بوون


 

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق 781 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەعیراقدا ڕادەگەیەنێت و ئاماژە بە چاكبوونەوەی 587 كەسیش دەكات.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 781 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ لە تێكڕای پارێزگەكانی عیراقدا تۆماركران و 587 كەسیش چاكبوونەوە و نەخۆشخانەیان بەجێهێشت”.

بەپێی ئامارەكان”بەغدا زۆرترین ژمارەی تووشبوانی تۆماركردووە و زۆربەی حاڵەتەكانیش لە بەری ڕەسافە بوون كە تەنیا لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 262 حاڵەتی تۆماركردووە”.

لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە،” تۆماركردنی حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا بەسەر زۆرێك لە پارێزگەكاندا دابەشبوون كە بەمشێوەیەن: بەغدا، ڕەسافە: 262 حاڵەت، مەدینە توب: 66 حاڵەت، بەغدا كەرخ، 109 حاڵەت،، بەسرە: 41 حاڵەت، نەجەف: 19 حاڵەت، سلێمانی: 46 حاڵەت، هەواێر: 6 حاڵەت، دهۆك: 52 حاڵەت، كەركوك: 35 حاڵەت، كەربەلا: 11 حاڵەت، دیالە: 8 حاڵەت، بابل: 33 حاڵەت، میسان: 35 حاڵەت، دیوانیە: 7 حاڵەت، زیقار: 28 حاڵەت، موسەننا: 18 حاڵەت، ئەنبار: 5 حاڵەت”.

هەر لە بەیاننامەكەدا وەزارەتی تەندروستی عیراق، ئاماژەی بە گیانلەدەستدانی 21 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش دەكات لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو.

وەزرەتی تەندروستی عیراق دەڵێت”كۆی گشتی ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا گەیشتۆتە 8168 كەس و لەو ژمارەیەش 256 كەس گیانیانلەدەستداوە و 4095 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، ئەوانەش كە تائێستا لە نەخۆشخانەن و چارەسەرییان بۆ دەكرێت 3817 كەسن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

وادەی دانیشتنەكەی پەرلەمان دیاریكرا
عیراق، دەنگ لەسەر پاشماوەی كابینەكەی كازمی دەدرێت


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە پەرلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، پێكهاتە حكومییەكەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران، لە دانیشتنی شەممەی داهاتوودا تەواو دەكرێت، ئەمەش لەكاتێكدایە كە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان سەرلەئیًوارەی ئەمڕۆ بۆ شەممەی داهاتوو هەڵگیرا.

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە، سەرچاوەیەكی ئاگادار لە پەرلەمانی عیراق ڕایگەیاند”تەواوكردنی پێكهاتە حكومییەكەی سەرۆك وەزیران، لە دانیشتنی شەممەی داهاتووی پەرلەماندا دەبێت”.

پەرلەمانی عيراق دانیشتنی ئاسایی خۆی بۆ ڕۆژی شەممەی داهاتوو هەڵگرت.

هەر ئەمڕۆ شاكر حامد ڕاوێژكاری سەرۆكایەتی پەرلەمانی عیراق ڕایگەیاندبوو، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران، ناوی كاندیدەكانی بۆ وەزارەتە بەتاڵەكان یەكلایی كردۆتەوە و لەو بارەیەشەوە پەرلەمانی ئاگاداركردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پێیوایە لە حاڵەتی جەنگدان
وەزیری تەندروستی عیراق باس لە خەرجكردنی پارە دەكات بۆ نەخۆشانی كۆرۆنا


خەڵك- بەشی هەواڵ
حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی عیراق، ڕەتیدەكاتەوە هیچ پڕە پارەیەك بۆ نەخۆشانی كۆرۆنا خەرجبكرێت و ڕایدەگەیەنێت، ئەوان لەئێستادا لە حاڵەتی جەنگدان و داواش لە هەموان دەكات پاڵپشتی وەزارەتەكەبن.

ئەمڕۆ چوار شەممە تەمیمی لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە میانی ئامادەبوونی لەگەڵ نەقیبی سەندیكای پزیشكان لە عیراق و لە كاتی كردنەوەی سێ‌ ناوەندی پزیشكی لە نەجەف ڕایگەیاند”هەموو حاڵەتەكانی توشبوون چاوەڕوانكراون، لەئێستاشدا ڕەوشەكە لەژێر كۆنترۆڵدایە و تەنیا 43 حاڵەت لە بارێكی مەترسیداردان”.

وەزیری تەندروستی عیراق، پێشبینی كرد بودجەیەكی باش بۆ تەندروستی تەرخان بكرێت و وتی”ئێمە لە حاڵەتی جەنگداین، ڕەتیشیدەكەینەوە هیچ بڕە پارەیەك بدرێت بە نەخۆشانی كۆرۆنا، ئەمە تەنیا لەكەداركردنە، بۆیە داوا لە هەموان دەكەین پاڵپشتمانبن”.

تەمیمی دەڵێت”ئەوانەی دەیانەوێت سیستمی تەندروستی لە وڵاتدا دابڕوخێت، ئەو پڕوپاگەندانە بڵاودەكەنەوە”، فەرمانیشی كرد پاداشت بۆ هەموو كارمەندانی تەندروستی خەرج بكرێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان