ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

“حكومەت ئامادە نییە فەرمانبەرانی گرێبەست بكات بە هەمیشەیی”

خەڵك – بەشی هەواڵ
فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەهەمیشەیی كردنی گرێبەستەكان مافی یاسایی خۆیانە و هیچ بارگرانی داراییش دروست ناكات، دەشڵێت: “حكومەت ئامادە نییە فەرمانبەرانی گرێبەست بكات بە هەمیشەیی”.

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم ئەمڕۆ دوو شەممە 2-12-2019 وەڵامی پەڕلەمانی كوردستانی دایەوە لەسەر دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست و وەڵامەكە ئەوەیە، كە پێویستە وەزارەتە پەیوەندیدارەكان لێكۆڵینەوە و دیراسەی دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست بكەن، ئینجا ئەنجوومەنی وەزیران وەڵامی پەڕلەمان دەداتەوە بە بەڵێ‌ یان نەخێر.

د.ئیسماعیل سگێری، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەڕلەمانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، وەك فراكسیۆن پێمان وایە بەهەمیشەیی كردنی گرێبەستەكان مافی یاسایی خۆیانە و هیچ بارگرانی دارایش دروست ناكات.

ڕاشیگەیاندووە، حكومەت وەڵامی پەڕلەمانی داوەتەوە و لە نووسراوەكەی، كە بۆ پەڕلەمانی ناردووە داوای لێكۆڵینەوەی زیاتر دەكات لەوەزارەتە پەیوەندیدارەكان تاحكومەت بەزانیاری دروست وەڵامی پەڕلەمان بداتەوەن بۆیە پەڕلەمان ناتوانێ جاری خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە بڕیاری دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست بكات.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، پێمان وایە بەهەمیشەیی كردنی گرێبەستەكان مافی یاسایی خۆیانە و هیچ بارگرانی داراییش دروست ناكات، چونكە ئەوان مووچە وەردەگرن لە حكومەت تەنها ئەو مووچەیەیان وەك فەرمانبەری دامەزراو لێبكات.

پێشتریش دیاری ئەنورە، ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان بۆ (خەڵك) وتی، “‎ئەنجوومەنی وەزیران وەڵامی دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمانی داوەتەوە و كۆمەڵێ سەرنج و تێبینی هەیە لەسەر پێشنیازە بڕیارەكە”.

ڕاشیگەیاند، ‎ئەوەی گرنگە كاری دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمان و لیژنە تایبەتەكانە، كە ئەم پێشنیازە بڕیارە ڕێكاری یاسایی بڕیوە و بەپێی ماددەی ٨٤ لە پەیڕەوی ناوخۆی پەڕلەمان دەبێت لیژنە تایبەتمەندەكان لەماوەی ٢١ ڕۆژدا ڕاپۆرتی خۆیان ئامادە بكەن و دەستەی سەرۆكایەتیش لە زووترین كاتدا بیخاتە بەرنامەی كارەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ‎بەپێی ماددەی ٨٣ لە پەیڕەوی ناوخۆ ١٧ی مانگی ڕابردوو دەقی پێشنیازە بڕیارەكە ئاڕاستەی لیژنە تایبەتمەندەكان كراوە، كەواتە دەبێت ٨ی مانگ لیژنەكان ڕاپۆرتی خۆیان ئامادە بكەن.

جەختیشی كردەوە، ئیتر ئەركی دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمان و ئەندامانی پەڕلەمانە، كە بەدەم ئەم پێشنیازە بڕیارەوە بچین و هەموو هەوڵێك بدەین تا فەرمانبەرانی گرێبەست بكرێنە هەمیشەیی و دابمەزرێن.

بۆ بەدواداچوونی زیاتر (خەڵك) پەیوەندی كرد بە جوتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمەوە، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكەی نەدایەوە.

ئابوری

گرێبەستی مامۆستایان بۆ ئەمساڵ نوێ‌ دەكرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرەڕای بڕیاری حكومەتی هەرێم بۆ بە هەمیشەیی كردنی مامۆستایانی گرێبەست، بەڵام تا ئێستا بڕیارەكە نەگەیشتۆتە پەروەردەكان و بەوهۆیەوە گرێبەستی مامۆستایان نوێ‌ دەكرێتەوە.

بەپێی بەدواداچوونێكی (خەڵك) لە مانگی 11ی ساڵی ڕابردووەوە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا لە 6-11-2019 بڕیاری بە هەمیشەیی كردنی مامۆستایانی گرێبەستی داوە و بڕیار بوو لە 1-1-2020ەوە بكەوێتە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە، بەڵام تا ئێستا ئەوە نەبۆتە بڕیاری فەرمی بۆ پەروەردەكان.

هەر بەپێی بەدواداچوونەكان، زۆربەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەروەردە داوایان لە مامۆستایانی گرێبەست كردووە، كە بەهۆی ئەوەی تا ئێستا هیچ بڕیارێكیان بۆ نەهاتووە سەبارەت بە هەمیشەیی كردنیان، بۆیە گرێبەستەكانیان نوێ‌ بكەنەوە.

لای خۆیەوە، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕانیە هەفتەی ڕابردوو لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردبوو، كە مامۆستایانی گرێبەست سەردانی بەشی یاسا بکەن بەمەبەستی نوێ کردنەوەی گرێبەستەکانیان، کە مەرجە نوێ بکریتەوە تەنانەت ئەگەر بشکرێن بە فەرمی بۆ ئەو مەبەستە مامۆستای گرێبەست خۆی ئامادەبێت و ناسنامە و کۆپییەک لە ناسنامەکەی پێ بێت.

هاوكات، سۆران عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەڵەبجە بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بڕیاری بە هەمیشەیی كردنی گڕێبەستەكان، كە لە لایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بڕیاری لەسەر دراوە، وەك خۆی جێبەجێ دەكرێت.

وتیشی، “تا ئەم ساتە هیچ بڕیارێكمان بە فەرمی بەدەست نەگەیشتووە، بۆ ئەوەی گرێبەستەكان بە هەمیشەیی بكرێن، چونكە كاروباری گارگێڕی بە نووسراوی فەرمی دەكرێت، بۆیە هێشتا بەدەستمان نەگەیشتووە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سبەینێ‌ مووچەی چوار شوێن دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بڕیارە سبەینێ‌ دوو شەممە، مووچەی مانگی 10ی چوار شوێن دابەش بكرێت.

بەپێی خشتەیەك، كە وەزارەتی دارایی بڵاویكردۆتەوە، سبەینێ‌ مووچەی هەریەك لە ئەنجوومەنی دادوەری، كەمئەندامان، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و وەزارەتی داد دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 لەكاتێكدایە، كە چارەنووسی مووچەی دوو مانگی ساڵی ڕابردوو نادیارە و تائێستا هیچ زانیارییەك لەسەر مووچەی ئەمساڵ ئاشكرانەكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

قسەكانی ترەمپ بەهای دۆلار لە عیراق و هەرێم بەرزدەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
خاوەنی نووسینگەی نەشوان لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نرخی دۆلار لەكاتی داخستنی بازاڕ بەرزبووەوە و تمەنیش ئەمڕۆ بەجێگری مایەوە تا كاتی داخستن.

ئیبراهیم غەفوور، خاوەنی نووسینگەی نەشوان لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، 100 دۆلار بە 121 هەزار و 850 دینار مامەڵەی پێوەكرا تا كاتی داخستنی، لەكاتێكدا بەیانی بە 121 هەزار و 700 دینار بوو.

وتیشی، “نرخی 100 دۆلار بە ملیۆنێك و 347 هەزار تمەن بە حەواڵە و ملیۆنێك و 313 هەزار تمەن بە دەستی مامەڵە پێوەكرا، ئەمڕۆ تاڕادەیەك بەجێگری ماوەتەوە”.

ڕاشیگەیاند، ئەگەرەكانی سزادانی ئەمریكا بۆ سەر ئابووری عیراق، بازاری بە ناجێگری هێشتۆتەوە، بەردەوام گۆڕانكاری لە بەهای دراوەكاندا دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان