ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

شێركۆ جەودەت: كۆمپانیا و دەزگا دەسەڵاتدارەكان ڕێگەنادەن یاسا جێبەجێ‌ بكرێت

خەڵك-ئارام سەردار
ئەندامێكی پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هێز و كۆمپانیا و دەزگای دەستڕۆیشتوو هەن ڕێگانادەن یاساكان جێبەجێ بكرێن.

شیركۆ جەودەت ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا وتی” ئەمڕۆ لەگەڵ نوێنەرانی ژوری بازرگانی و ئەو سەندیكا و یەكێتیانەی كە نوێنەرایەتی كارگە و بەرهەمە خۆماڵیەكان دەكەن كۆبووینەوە، بۆ ئەوەی یاسای پاراستنی بەرهەمە خۆماڵیەكانمان تێروتەسەل بكەین لەگەڵ ئەوان، چونكە ئەوان لەواقعی كێشەكانی خۆیان دەزانن.”

وتیشی” ئێمە چەند خاڵێكی مەترسیدارمان ئاشكراكرد كە ڕێگرن لەبەردەمی پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی كە هەندێكیان پەیوەندیان بەعیراق و بەشێكیش پەیوەندیان بە یاساكانی تایبەت بە پاراستنی بەرهەمە خۆماڵیەكان هەیە یان هێز هەیە بەشێوەی نایاسایی پارە وەردەگرن لەخاڵە سنوریەكان و لەڕێگای كۆمپانیا بەناوی وەزارەت كە هیچ پەیوەندیەكان نیە بەحكومەتەوە، نموونەش كۆمپانیا هەیە ٤۰۰ دۆلار لە بارهەڵگرەكان وەردەگرن”.

ئەوەشی خستەڕوو، كاری جدی لەسەر خاڵە سنوریەكان دەكەن و ناوی ئەو هێز ولایەنانەشیان لایە ئەو كارانە دەكەن و ڕێگەنادەن بەرهەمی ناوخۆ بپارێزرێت.

ئابوری

شاندێكی پسپۆڕ ڕەوانە دەكرێت
لە دەریای نەجەف بەشوێن نەوتدا دەگەڕێن

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی نەوتی عیراق بڕیاردەدات لەدەریای نەجەف بەشوێن بیرە نەوتدا بگەڕێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن وەزارەتی نەوتی عیراقەوە بڵاوكراوەتەوە”ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت ڕەزامەندەی دەربڕیوە لەسەر ناردنی شاندێكی پسپۆڕ لە بواری گەڕان، تا لە دەریای نەجەفدا بەشوێن نەوتدا بگەڕێت”.

وەزارەتی نەوت دەڵێت”ڕەوانەكردنی ئەو شاندە پسپۆڕە، بۆ گەڕانە سەبارەت بە ئەگەری بوونی كێڵگەی نەوتی لە دەریاكەدا”.

عیراق لە پلەی پێنجەمی جیهان و لە پلەی دووەمی وڵاتانی عەرەبیدایە لەڕووی یەدەگی نەوت، ئەمەش بەپێی دامەزراوەی پۆلێنی GFPی جیهانی.

دامەزراوەكە لە ڕاپۆرتێكیدا بۆ ساڵی 2020 ڕایگەیاندووە”یەدەگی نەوتی خاوی عیراق دەگاتە 142 ملیار و 500 ملیۆن بەرمیل، بەمشێوەیە لە پلەی پێنجەمی جیهاندایە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

وەزیری دارایی بڕیاری كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری گومرگی دەركرد

خەڵك – بەشی هەواڵ
بە بڕیاری وەزیری دارایی، بەڕێوەبەرایەتی چاودێری گومرگی لە هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە.

ئەمڕۆ چوار شەممە وەزارەتی دارایی بڵاویكردەوە كە لە پێناو چاكسازی زیاتر لە دەروازە سنووریەكان و بەرزكردنەوەی شەفافیەت لە كاری گومرگیدا، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری، بڕیاری كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری گومرگی واژۆ كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو دابەزیەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ چوار شەممە، 12ی‌ ئابی 2020 دابەزیەوە، بەشێوەیەك نرخی‌ نەوتی برێنت بە 44 دۆلار و 66 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 41 دۆلارو 70 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان