ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

كاتی كاركردنی مۆلیدە ئەهلییەكان لەم مانگەدا دیاری كرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

نرخی هەر ئەمپێرێكی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی یازدە (7بۆ 8) هەزار دینار دەبێت، خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدەكانیش لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی دوازدە گۆڕانگاری تێدا كرا.

قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا نوسیویەتی”نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی لە سنوری سلێمانی بۆ مانگی (11)تشرینی دووەم بە (38.75) دینار دیاریكرا و موەلیدەكانیش بەتێكڕایی لەنێوان (180) بۆ (205) كاتژمێر كاریان كردووە، بەوەش نرخی یەك ئەمپێر كارەبا لە نێوان (7) هەزار بۆ (8) هەزار دینار دەبێت.”

خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە لە مانگی (12) كانونی یەكەم، بەم جۆرە دەبێت: لە كاتژمێر (6:30) شەش‌و نیو بۆ (8)ی بەیانی و لە كاتژمێر (12)ی نیوەڕۆ بۆ (1)ی شەو كاردەكەن لە رۆژانی هەینیشدا بەیانیان ئیشی پێناكرێت و لە بەرامبەردا لە كاتژمێر (11)ی پێشنیوەڕۆوە ئیش بە مۆلیدەكان دەكرێت، لەو كاتانەدا لەكاتی بڕینی كارەبای نیشتیمانیدا مۆلیدە ئەهلییەكان لە ماوەی (10) خولەكدا كاریان پێدەكرێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”بەمەبەستی دیاریكردنی نرخی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان ئەمڕۆ دوو شەممە 2019.12.2 ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لە دیوانی قائیمقامیەتی سلێمانی لەگەڵ نوێنەری بەڕێوەبەرایەتییەكانی دابەشكردنی كارەبا، ئاسایشی ئابووری، چاودێری بازرگانی و لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەكانی سەربەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی كۆبووەوە.”

کوردستان

تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە نزیكەی 50 هەزار كەس

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 636 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 17 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ٤٦٩٧ پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 110 كەس و سلێمانی 109 كەس و لە گەرمیان 32 كەس و دهۆك 353 و هەڵەبجە 32 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە ٤٠٣ كەس چاكبوونەوە و 17 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە كۆی گشتی تووشبوون بە پەتاكە گەیشتۆتە ٤٢ هەزار و ٣٦٨ كەس و چاكبوونەوەش 27 هەزار و ٣٢٤ و مردنیش 1553 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە شارێكی هەرێم نزیكەی 4 هەزار نەخۆشی كۆرۆنا چاكبوونەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك ئاشكرای دەكات، كە 126 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ سێ‌ شەممە 126 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ بەتەواوی چارەسەر بوون و گەڕانەوە ماڵەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو نەخۆشانە هەموو پشكنینەكانیان بۆ ئەنجامدرا و دەركەوت بەتەواوی چاكبوونەوە و سەلامەت، بۆیە نەخۆشخانەیان جێهێشت.

ئاشكراشی كردووە، تاوەكو ئێستا 3836 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و 5751 كەسیش لەژێر چارەسەری پزیشكی لە نەخۆشخانە ماون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە ئاگادارینامەیەکی بڵاوکردەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە ئاگادارییەکی بۆ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری بڵاوکردەوە.

 

دەزگای تەندروستی پێشمەرگە لەئاگادارینامەیەکدا هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە،کە بەهۆی زیادبوون و هەڵکشانی توشبووانی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە نەخۆشخانەکانیان زۆرترین لۆدی نەخۆشی لەسەرە.

 

داواکارن لەهاوڵاتیان، لە ئێستادا سەردانی نەخۆشخانەکانیان نەکەن بەمەبەستی نەشتەرگەری سارد، واتە ئەو نەشتەرگەرییانەی کەدەتوانرێت دوابخرێت بۆ کاتێکی دیکە.

ئەوەش باسکراوە، هیوادارن هاوڵاتیان هاوکاریانبن، بۆئەوەی بتوانن زۆرترین خزمەت بەونەخۆشانە بکەن، کە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان