ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

٥ بەرنامەی تایبەت بە فێربوونی پڕۆگرامینگ لەسەر مۆبایلەکانی ئەندرۆید و ئایفۆن

خەڵک-

فێربوونی زمانەکانی پڕۆگرامینگ لەم سەردەمی پێشکەوتن و تەکنەلۆژیادا تەواو پێویستە، خوێندکاران و بەشداریکارانی ئەم بوارە گرنگە بەردەوام تواناکانیان پێشبخەن لەو بوارەدا چوونکە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر پێشدەکەوێت، بوونی ئەپەکانی فێربوونی زمانەکانی پڕۆگرامینگیش لەسەر مۆبایل تەواو پێویستە.

لەم بابەتەدا پێنج ئەپڵیکەیشنی زۆر باش و پێویستمان بۆ هێناون تاوەکوو زیاتر فێری پڕۆگرامینگ ببن، ئەپەکان بۆ سیستەمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس یش بەردەستە.

Grasshopper
یەکێکە لە ئاسانترین ئەپەکان بۆ فێربوونی جاڤا سکریپت لە ڕێی وێنەی جوڵاو و هەندێک مەتەڵ و پرسیارەوە.

داگرتنی بۆ ئەندرۆید کرتە لە ناوەکەی بکە Grasshopper
داگرتنی بۆ ئایفۆن کرتە لە ناوەکەی بکە Grasshopper


Enki
تەواو بەسوودە بۆ فێربوونی زمانە جیاوازەکانی وەکو جاڤاسکریپت و جاڤا و پایثۆن و سی ئێس ئێس و ئێچ تی ئێم ئێڵ.

داگرتنی بۆ ئەندرۆید کرتە لە ناوەکەی بکە Enki
داگرتنی بۆ ئایفۆن کرتە لە ناوەکەی بکە Enki


SoloLearn
یەکێکە لە بەهێزترین ئەپەکان کە یارمەتیت دەدات بۆ فێربوونی زیاتری زمانەکانی (C و C++ و JAVA و JAVA SICREPT و PHP و PYTHON) هەروەها بڕوانامەی باوەڕپێکراویشت پێ دەبەخشێت لە دوای تاقیکردنەوەیەکی ورد.

داگرتنی بۆ ئەندرۆید کرتە لە ناوەکەی بکە SoloLearn
داگرتنی بۆ ئایفۆن کرتە لە ناوەکەی بکە SoloLearn

Image result for SoloLearn


Codeacademy Go
ئەم ئەپە تایبەتە بە سەکۆی کۆد ئەکادیمی بۆ پێداچوونەوە بەو پڕۆگرامانەی بەکارتهێناوە یاخوود خوێندووتە.

داگرتنی بۆ ئەندرۆید کرتە لە ناوەکەی بکە :Codecademy Go
داگرتنی بۆ ئایفۆن کرتە لە ناوەکەی بکە Codecademy Go


Encode
ئەپی ئینکۆد بۆ فێربوونی زمانەکانی JavaScript، وPython، وHTML، وCSS بەکاردێت.

داگرتنی بۆ ئەندرۆید کرتە لە ناوەکەی بکە  Encode: Learn to Code
داگرتنی بۆ ئایفۆن کرتە لە ناوەکەی بکە Knowin: Learn Coding 4+ 

ریکلام

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆن مۆبایلەکانمان فۆڕمات بکەین، بەبێ ئەوەی داتاکانمان بسڕێنەوە؟

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

لەم ڤیدیۆیەدا بەپێنج هەنگاو باس لەچۆنیەتی فۆڕماتکردنی ئەو مۆبایلانە دەکات، کە سیستمی ئەندرۆیدیان لەسەرە، بەبێ ئەوەی داتاکانی ناو مۆبایلەکە بسرێنەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆنیەتی شاردنەوەی ئەو ناوانەی کە زیاتر لەجارێک لە نێو contactــی مۆبایلەکانماندا پاشەکەوتبوون

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

لەم وانەیەدا باس لە چۆنیەتی شاردنەوەی ئەو ناوانە دەکەین، کە زیاتر لە یەک جار دووبارە دەبنەوە لە کاتی پاشەکەوتکردنی ژمارە مۆبایلێک کە خاوەنەکەی بەکارهێنەری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بێ.

 

ئەم کێشەیە زیاتر لەو مۆبایلانەدا سەر هەڵدەدات، کە وەگەڕخەڕی ئەندرۆیدیان لەسەر جێگیرە ، بێگومان ئەم وانەیە بۆ ئەو کەسانەیە کە تازەن لە بەکارهێنانی مۆبایلە زیرەکەکاندا یاخوود بۆ ئەو کەسانەیە کە نایزانن.

 

سەرچاوە: techeye

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ژمارەیەک ڕێنمایی نوێ بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دەرچوو

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ ژمارەیەک ڕێنمایی نوێی بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی گومرگ کرد.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ، ژمارەیەک ڕێنمایی نوێی دەرکرد، بەمەبەستی ڕێکخستی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل و ئەگەر ئەم ڕێنماییانە جێبەجێنەکرێن، ڕێگەنادرێت ئەو ئۆتۆمبێلانە بێنە ناو هەرێمەوە.

 

دەقی ڕێنماییەکان:

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان