ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

حیزبوڵڵای لوبنان لەسەر سوتاندنی مەزاری حەكیم هۆشداری دەدات

خەڵك –بەشی هەواڵ

كەتیبەكانی حزبوڵڵای عێراق لە ڕاگەیێندراوێكدا رایگەیاند “گرووپی چەواشەكاری هێرشبەر بۆ سەر مەزاری محەمەد باقر حەكیم لە نەجەفی پیرۆز هیچ دەربەستیان بە خۆپیشاندەرانی ئاشتی‌خوازەوە نییە و پەیوەستن بەو باڵە بەعسیانەی كە محەمەد باقر حەكیم لە دژی ڕاپەڕیبوو”.

ڕاشیگەیاند ” ئەو هێرشە بە گەلی خۆشەویستمان دەسەلمێنێت كە میحوەری ئاژاوەی زایۆنی – ئەمریكایی – سعوودی قۆناغێكی نوێی بۆ سووتاندنی شارەكانی باشوور و ناوەندی عێراق لە رێگەی گرووپگەلی جەنایەتكار و ئاژاوەگێڕەوە دەست پێ كردووە”.

دەشڵێت “ئامانجیان لەو كارە هەڵگیرساندنی شەڕی ناوخۆییە. ئەوە پرسێكە كە مەرجەعییەت لەبارەیەوە هوشداری داوە و داوای لە هەمووان كردووە بەرەنگاری ببنەوە”.

عێراق

بە بەڵگە؛ بەرهەم ساڵح دەربارەی سەرۆك وەزیران نووسراوێك بۆ حەلبوسی دەنێرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك كۆماری عیراق بە نووسراوێك داوا لە سەرۆكی پەڕلەمان دەكات ناوی ئەو كوتلەیەی پێ‌ بدرێت، كە زۆرترین ژمارەی كورسی هەیە و دەشڵێت: “لە 4-12-2019 پەسەندكردنی دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆك وەزیران گەیشتۆتە سەرۆكایەتی كۆمار”.

بەپێی نووسراوێكی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق، كە ئەمڕۆ یەك شەممە 15-12-2019 ئاڕاستەی سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق كراوە، بەرهەم ساڵح داوای لە محەمەد حەلبوسی كردووە ئەو كوتلە پەڕلەمانیە ئاشكرابكات، كە لەیەكەم دانیشتنی پەڕلەمانی عیراق زۆرترین كورسی هەبووە.

هەر لە نووسراوەكەدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە نووسراوی پەسەند كردنی دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆك وەزیران لە پەڕلەمان لە 4-12-2019 دەیشتۆتە سەرۆكایەتی كۆمار.

دوابەدوای دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لە پۆستەكەی لە 1ی ئەم مانگە و دواتر پەسەند كردنی لەلایەن پەڕلەمانەوە، بەپێی ماددەی 76ی دەستووری عیراق ماوەی 15 ڕۆژ لە بەردەم سەرۆك كۆماردایە بۆ دیاری كردنی كەسێكی دیكە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران، بەڵام بەهۆی ئەو مەرجانەی خۆپیشاندەران دیارییان كردووە بۆ كەسایەتی شەرۆك وەزیرانی نوێ‌، دیاری كردنی سەرۆك وەزیران ئەستەم بووە و تەنها تا 19ی ئەم مانگەش كات لە بەردەم بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق ماوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

مالكی داوایەك ئاڕاستەی بەرهەم ساڵح دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا داوا لە سەرۆك كۆماری عیراق دەكات پابەندی كاتە دەستوورییەكان بێت بۆ دیاری كردنی كاندیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق.

نووسینگەی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە نوری مالكی پێشوازی لە بڕۆنۆ ئۆبیر، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عیراق كردووە و گفتوگۆیان كردووە لەسەر دواین دۆخی سیاسی و ئەمنی لە وڵاتدا و هەروەها ئایندەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات.

نوری مالكی ئاماژەی بەوەكردووە، فەڕەنسا هەومیشە هەڵوێستەكانی پاڵپشتی عیراق بووە لە شەڕی دژی تیرۆر و خوازیای زیادكردنی ئەو ڕۆڵەین لە قۆناغی داهاتوودا لە سەرجەم بوارەكاندا.

جەختیشی كردەوە لەسەر پێویستی پابەند بوون بە كاتە دەستووریەكان بۆ یەكلایی كردنەوەی كاندیدی سەرۆك وەزیران و دیاری كردنی كەسێك، كە توانای تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان و بەدیهێنانی خواستی هاووڵاتیانی عیراقی هەبێت.

دوابەدوای دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لە پۆستەكەی لە 1ی ئەم مانگە و دواتر پەسەند كردنی لەلایەن پەڕلەمانەوە، بەپێی ماددەی 76ی دەستووری عیراق ماوەی 15 ڕۆژ لە بەردەم سەرۆك كۆماردایە بۆ دیاری كردنی كەسێكی دیكە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران، بەڵام بەهۆی ئەو مەرجانەی خۆپیشاندەران دیارییان كردووە بۆ كەسایەتی شەرۆك وەزیرانی نوێ‌، دیاری كردنی سەرۆك وەزیران ئەستەم بووە و تەنها تا 16ی ئەم مانگەش كات لە بەردەم بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق ماوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەشێوەیەكی كاتی فڕۆكەخانەی بەغدا داخرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدای پایتەختی عێراق بە تەواوی داخرا و بەڕێوەبەرایەتییەكەی هۆكارەكەی كرد.

بەڕێوەبەرایەتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، هەموو گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەكە راگیراون، بەهۆی دروستبوونی تەمەوە.

هەر لە بەیاننامەكەدا ڕونكراوەتەوە، بەشێوەیەكی كاتی فڕۆكەخانەكە دادەخرێت و دوای نەمانی تەمەكە گەشتەكان ئاسایی دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان