ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

مەزڵوم عەبدی: ڕێككەوتنێكی گرنگمان لەگەڵ ڕوسیا كردووە

خەڵك – بەشی هەواڵ

فەرماندەی‌ گشتی‌ هێزەكانی‌ سوریای‌ دیموكرات (هەسەدە) ڕایدەگەیەنێت:”ڕێككەوتنێكیان لەگەڵ‌ ڕوسیا كردووە بۆ ئەوەی‌ هێزەكانی‌ ئەو وڵاتە لە سێ‌ شارۆچكەی‌ ڕۆژئاوای كوردستان بڵاوەیان پێبكرێت.

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی‌ گشتی‌ هێزەكانی‌ سوریای‌ دیموكرات (هەسەدە) لە جریوەیەكدا لە تۆڕی‌ كۆمەڵایەتی‌ تویتەر نووسیویەتی: “ئەمڕۆ پێشوازیمان لە ئەلیكساندەر چایكۆ فەرماندەی‌ هێزەكانی‌ ڕوسیا لە سوریا كرد و كۆبوونەوەیەكی‌ زۆر بەرهەمدارمان ئەنجامدا”.

فەرماندەی گشتی هەسەدە ئاماژەی بەوەشداوە: “لەپێناو ئاسایش و سەقامگیری‌ ناوچەكە، ڕێككەوتین لەسەر بڵاوەپێكردنی‌ هێزەكانی‌ ڕوسیا لەشارۆچكەكانی‌ عامودا، تەلتەمر و عەین عیسا”.

مەزڵوم عەبدی ئەوەشیخستووەتەڕوو:”لەپێناو بەرژەوەندی‌ هەردوو وڵاتدا هیوادارین هەوڵی‌ هاوبەشی‌ زیاتر بدرێت”.

جیهان

ئاژانسێكی بەناوبانگی ئێرانی داخرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

لەسەر فەرمانی وەزارەتی دارایی ئەمریكا و بەهۆی سزا سەپێنراوەكانی سەر ئێران، ئاژانسی دەنگوباسی (فارس)ی ئێرانی لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت داخرا.

ئاژانسی (فارس) لەڕێی كەناڵەكەیەوە لەسەر (تێلیگرام) ڕایگەیاندووە”ئەو لایەنەی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی دابین دەكات، لەڕێی ئیمەیڵەوە پێیانڕاگەیاندوون كە هۆكاریی داخستنەكە، لەسەر داوای دەستەی چاودێری ئەمریكایی بووە بۆ ڕەسیدە داراییە بیانییەكان و لیستی ڕەشی ئەو دامەزراوەیەوە بووە”.

لە هەمان كاتدا، ئاژانسە ئێرانییەكە ڕایگەیاندووە، ماڵپەڕەكەی لەگەڵ ڕووبەری ( .ir بەشێوازێكی ئاسایی كاردەكات، لەكاتێكدا ماڵًپەڕەكە لەسەر ڕووبەری .com تائێستاش هەر داخراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئەردۆغان: مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعش لە عیراق هەیە

خەڵك- بەشی هەواڵ

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا ڕایگەیاند، مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعش لە عیراقدا هەیە و نیگەرانیشی دەربڕی بەرامبەر دۆخی عیراق و بە ناجێگیر وەسفی كرد.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا لەگەڵ ئەنجلینا مێركڵ، ڕاوێژكاری ئەڵمانیا ڕونیكردەوە، ئەوان بەردەوام دەبن لە هاوكاریكردنی ئاوارەكانی ئیدلب.

وتیشی”ناردنی سەربازەكانمان بۆ لیبیا لەسەر داوای حكومەتی ئەو وڵاتە تەنها بووە و تەنها بۆ مەشقكردن بووە، بەڵام كێشەی لیبیا تەنها بە شەڕ چارەسەرنابێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بەرهەم ساڵح: 600 خۆپیشاندەری عیراقی كوژراون

خەڵك –بەشی هەواڵ

بەرهەم ساڵح رایگەیاند كە لەو خۆپیشاندانانەی ماوەی زیاتر لە سێ مانگە لە عێراق درێژەیان هەیە، بەهۆی ئەو كردە توندوتیژیانەی كە كەسانی نایاسایی ئەنجامیانداوە، زیاتر لە 600 خۆپیشاندەر كوژراون.

بەرهەم ساڵح لە كۆڕبەندی داڤۆس لە گوتارێكدا رایگەیاند “گەنجانی عێراقی لەپێناو دەستەبەركردنی ژیانێكی باشتر، هەلی كاری زیاتر، باشتركردنی كەرتی خزمەتگوزاری و كۆتاییهێنان بەو گەندەڵییەی ماوەیەكی زۆرە وڵاتی ئیفلیج كردووە خۆپیشان سازدەكەن”.

دەشڵێت “بەهۆی ئەو توندوتیژیانەی كە كەسانی نایاسایی ئەنجامیانداوە، زیاتر لە 600 خۆپیشاندەری ئاشتیخوازی بێتاوان كە زۆربەیان گەنج بوون، كوژراون”.

وتیشی “خۆپیشاندەران داوای ئیدارەیەكی سیاسیی دیموكراسیی دەكەن كە رەنگدانەوەی هەموو پێكهاتەكان بێت و شكۆی لەدەستچوویان بۆ بگێڕێتەوە، لەگەڵ هەڵبژاردنێكی ئازاد و شەفاف”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان