ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

وەزیری ئاوەدانكردنەوە: پڕۆژەی تونێلی پیرمام تەواو دەكرێت

خەڵك-ئارام سەردار
وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێبوونی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەینێت، سەرەتای ساڵی داهاتوو پڕۆژەی تونێلی پیرمام لە پارێزگای هەولێر تەواو دەكرێت.

دانا عەبدولكەریم حەمەساڵح، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێبوون لەكۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، حكومەتی هەرێم ڕەزامەندی دەربڕیوە بۆ تەرخانكردنی بودجەی پێویست بۆ تەواوكردنی تونێلی پیرمام لە پارێزگای هەولێر، كە سەنتەری پارێزگاكە بەشارۆچكەكانی شەقڵاوە و سۆران تاوەكو حاجی ئۆمەران دەبەستێتەوە.

دەشڵێت: “لە ساڵی داهاتوودا پڕۆژەكە تەواو دەكرێت و هاووڵاتیان و شوفێران دەتوانن بەكاری بهێنن”.

وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن لەكاتی بەسەركردنەوەی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پڕۆژەی قیرتاوكردنی ڕێگای نزیك گوندی ئەسحابە لەك ئاماژەی بەوەكرد، دەبێت كوالێتی پڕۆژەكانمان زۆر باشبێت، چونكە حكومەت بودجەیان بۆ تەرخان دەكات.

سەبارەت به نۆژەنكردنەوەی ڕێگای خەبات وتی، “ئەو ڕێگایە پێویستە نۆژەن بكرێتەوە، ماوەی نۆژەنكزدنەوەكەشی تاوەكو ۱٥ی كانوونی یەكەمی ۲۰۱۹یە و دەبێت تەواو بكرێت.

ئابوری

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێم

خەڵك-بەشی هەواڵ

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو كەمێك دابەزیوە.

یادگار حەسەن لە كۆمپانیای سەعید كاكی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نرخی دۆلار بۆ ئەمڕۆ شەممە 15-8-2020، بەپێی بازاڕی گۆڕینەوەی دراوی بیانی لە شاری سلێمانی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 123 هەزار و 550 دینار مامەڵەی پێوە كراوە.

بەهۆی ناجێگیری بازاڕ و قەیرانی دارایی و ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان و عیراق، نرخی دۆلار ناجێگیرە، ئەمەش لەكاتێكدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی گەیشتە 125 هەزار دینار بوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان

خەڵك-بەشی هەواڵ

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو كەمێك بەرز بووەتەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ شەممە، 14ی ئابی 2020 كەمێك بەرز بووەتەوە، بەشێوەیەك نرخی‌ نەوتی برێنت بە 44 دۆلار و 95 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 42 دۆلارو 23 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

زیاترە لە دوو ملیار دینار
داهاتی یەك ڕۆژی بەندەرێكی عیراقی ئاشكرادەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
دەزگای خاڵە سنورییەكانی عیراق، داهاتی بەدەستهاتووی ڕۆژی دوێنێی بەندەری ئوم قەسری ناوەڕاست ئاشكرا دەكات.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ هەینی لەلایەن دەزگای خاڵە سنورییەكانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”بڕی داهاتووی بەدەستهاتووی بەندەری ئوم قەسری ناوەڕاست لە پارێزگەی بەسرە بۆ خەزێنەی دەوڵەت گەیشتە (2.126.509.000) دینار كە داهاتی ڕۆژی 13ی ئابی 2020، ئەمەش لەڕێی وەرگرتنی باجی گومرگی جموجۆڵی بازرگانی كە لەڕێی یاسا و ڕێنماییەكانی دەزگای خاڵە سنورییەكانەوە جێبەجێ‌ دەكرێت”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”زیادبوونی داهاتەكان لە خاڵە سنورییەكان، لە ئەنجامی كاریی بەردەوام و بەجێگەیاندنی ئەركانە لەلایەن دەزگای خاڵە سنورییەكان كە بەشێوەیەكی ورد یاسا و ڕێنماییەكانی چاودێری و وردبینی و پشكینی ئەمنی جێبەجێ‌ دەكات و هەماهەنگە لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەكان”.

دەزگای خاڵە سنورییەكانی عیراق دەڵێت”ئەوان ڕێنماییەكانی سەرۆك وەزیران جێبەجێ‌ دەكەن بۆ زیادكردن و پتەوكردنی داهاتەكانی دەوڵەت كە هەنگاو بەرەو كاروانی چاكسازیی هەڵدەنێت بۆ تێپەڕاندنی ئەم تەنگژە ئابوری و داراییەی ڕووی لە وڵات كردووە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان