ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بە بەڵگە؛ پەڕلەمان تایبەتمەندی سەرۆك وەزیرانی نوێ‌ بۆ بەرهەم ساڵح دیاری دەكات

وێنە؛ كاتی ڕاسپاردنی سەرۆك وەزیران لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە لە ساڵی 2018دا

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی یاداشتێك، كە ژمارەیەك پەڕلەمانتاری عیراق واژۆیان لەسەر كردووە، چەند تایبەتمەندییەكیان بۆ سەرۆك كۆمار دیاری كردووە تاوەكو سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق ئەو تایبەتمەندیانەی تێدابێت ئەوجا ڕەوانەی پەڕلەمان بكرێت بۆ پەسەند كردنی.

ئەمڕۆ پەڕلەمانی عیراق كۆبوونەوە و د. غالب، محەمەد، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیران پەسەند كراوە و لەمڕۆوە كابینەكەی و وەزارەتەكان دەبنە كاربەڕێكەر.

بەپێی بەڵگەنامەیەك، كە وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە و واژۆی زیاتر لە 30 پەڕلەمانتاری لەسەرە، پەڕلەمانتارانی عیراق دوای پەسەند كردنی دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی یاداشتێكیان لەڕێگەی سەرۆكایەتی پەڕلەمانەوە ئاڕاستەی د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق كردووە.

وەك لە یاداشتەكەدا هاتووە، “دەبێت سەرۆكایەتی پەڕلەمان دەنگ بدات لەسەر بڕیارێك تاوەكو سەرۆك كۆمار پابەند بكات لەسەر ئەوەی سەرۆك وەزیرانی نوێ‌ تایبەتمەندی ئەوەی تیابێت، كەسێكی نیشتمانی سەربەخۆ بێت و تەنها هەڵگری ڕەگەزنامەی عیراقی بێت و لەدوای ساڵی 2003ەوە تا ئێستا هیچ پۆستێكی حكومی و پەڕلەمانی وەرنەگرتبێت و جێگەی ڕەزامەندی خۆپیشاندەران بێت”.

عێراق

خزعەلی: ئەمریکا و ئیسڕائیل، خوێنی عیراقییەکان دەڕێژن

خەڵک ـ بەشی هەواڵ

ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق، دەڵێت ڕشتنی خوێنی عیراقییەكان لەئەستۆی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل دایە و دروشمێکی خۆپیشاندەرانیش بە “دروشمێكی بەعسیەکان” ناو دەبات.

قەیس خزعەلی، ئەمینداری گشتی  عەسائیبی ئەهلی حەق، کە یەکێکە لەو بەرپرسانەی لەم دواییانەدا، لە لایەن ئەمریکاوە سزای بەسەردا سەپێنرا، لە نوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاندووە “خوێنی عیراقییەكان لە ئەستۆی ویلایەتە یەكگرتوەكان و ئیسرائیلە، باجی ئەو خوێنڕێژییەشیان چەند هێندە وەر دەگرنەوە”.

خزعەلی، پەیوەست بە دروشمی، “گەر نیشتمان نەبێت دەوام ناکەین” وتوویەتی، ئەم دروشمە بیرۆکەی کەسایەتییە بەعسییەکانە و هەنگوینە بە ژەهرەوە، چونکە داخستنی ناوەندەكانی خوێندن و پەکخستنی فەرمانگەکان، دروشمێكی خراپە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

حزبەكان، بە مەرج دەتوانن بەشداری هەڵبژاردنەكانی داهاتوو بكەن

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەندامێكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئاشكرای دەكات، هەر حزبێك لە ماوەی دوو ساڵدا كۆنگرەی نەبەستبێت ناتوانێت بەشداری هەڵبژاردنەكانی داهاتوو بكات.

چەند حزبێكی هەرێمی كوردستان سەرقاڵی ئامادەكارییەكانن بۆ ئەنجامدانی كۆنگرەی حزبەكانیان، بەشێوەیەك هەندێكیان وادەی كۆنگرەكانیان پێشخستووە و هەندێكی تریشیان هەرچەندە وادەكەی تێپەڕی كردووە، بەڵام بەهۆی مەرجەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانەوە سەرقاڵی ئامادەكارییەكانی ئەنجامدانی كۆنگرەن.

سەعید كاكەیی، ئەندامی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەپێی یاسای حزبەكان دەبێت هەموو حزبێك كۆنگرەی خۆی لە وادەی خۆیدا ببەستێت، لەلایەكیتریشەوە هەموو حزبێك بەرژەوەندی خۆی دەزانێت لە كوێدایە، بەڵام پێویستە كۆنگرەی خۆی لەو وادەیە ببەستێت.

وتیشی، “یەكێك لە مەرجەكانی كۆمسیۆن بۆ بەشداری هەڵبژاردنەكان ئەوەیە، كە هەموو حزبێك دەبێت لەماوەی دوو ساڵدا كۆنگرەی خۆی بەستبێت، ئەگەرنا مافی بەشداریكردنی هەڵبژاردنەكانی نابێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

چەكدارانی داعش بەرەو بەغدا كەوتوونەتە جوڵە

خەڵك-بەشی هەواڵ

وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق ئاشكرای دەكات، داعش بەرنامەڕێژی بۆ گەڕانەوەی ئەندامەكانی دەكات بۆ نێو چەند ناوچەیەكی ئاڵۆزی شاری بەغدا.

تەحسین خەفاجی، وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاند، ڕێكخراوی داعش بەرنامەڕێژی بۆ گەڕانەوەی ئەندامەكانی بۆ چەند ناوچەیەكی بەغدا كردووە، لەكاتێكدا پێشتر ئەو كەسانە لەو ناوچانە نەبوون.

وتیشی، “داعش فەرمانی بە ئەمیرەكانی كردووە، چەكدارەكان بەرە بەغدا جوڵە پێبكەن، ئەویش وەك ناوچەیەكی ئارام”.

ئاشكراشیكرد، هۆكاری ڕۆیشتنی ئەو چەكدارانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە هێزە ئەمنییەكان سەرقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی خۆپیشاندەرانن و ناتوانن ڕووبەڕووی چەكدارانی داعش ببنەوە.

ئەمش لەكاتێكدایە، مەترسییەكانی چەكدارانی داعش بۆ سەر ناوچە كێشە لەسەرەكان زیادی كردووە و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین جار هێرشیان كردۆتە سەر هێزەكانی پێشمەرگە و ئاسایش و چەندین كەسیان شەهید و بریندار بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان