دەوامی فەرمانبەران بۆ ڕەمەزان كەم كرایەوە



وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا بۆ مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەوامی فەرمانبەران بۆ یەك كاتژمێر كەم بكاتتەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دەوامی فەرمانبەران لەسەرجەم فەرمانگە و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و زانکۆکان بۆ ماوەی یەک كاتژمێر کەم دەکرێتەوە.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:
بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان وێڕای پیرۆزبایی گەرممان لە سەرجەم موسڵمانانی جیهان بەگشتی و موسڵمانانی کوردستان بەتایبەتی، داواکارین لە خودای پەروەردگاری مەزن، مانگی رەمەزانی پیرۆز ببێتە دەرفەتی تەبایی و برایەتی و یەکریزی میللەتەکەمان .
بەم بۆنەیەوە لەسەر فەرمانی جەنابی وەزیر ڕایدەگەیەنین کە دەوامی فەرمانبەران لەسەرجەم فەرمانگە و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و زانکۆکان بۆ ماوەی یەک سەعات کەمدەکرێتەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی …

هەولێر میوانداریی خولی تۆپی باسكەی ئافرەتانی عێراق دەكات
پێشت هەولێر میوانداریی خولی تۆپی باسكەی ئافرەتانی عێراق دەكات
بانكی ناوەندی زیاتر لە 213 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە
دواتر بانكی ناوەندی زیاتر لە 213 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە
ەیوەندیدار