ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بە ڤیدیۆ؛ كچێك تووشی نەخۆشییەكی دەگمەن بووە
پەیامێك ئاڕاستەی سەرۆك وەزیران و وەزیری تەندروستی دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
كچێكی خەڵكی چۆمان تووشی نەخۆشییەكی دەگمەن دەبێت و باوكی كچەكە داوای هاوكاری لە پزیشكان دەكات و هاووڵاتیانیش لە تۆڕە كۆمەلایەتییەكانەوە پەیامێك بۆ سەرۆك وەزیران و وەزیری تەندروستی هەرێم دەنێرن.

ئیسماعیل عوسمان ڕەسوڵ لە ڤیدیۆیەكدا باسی دۆخی تەندروستی كچەكەی دەكات بە ناوی (سارا) كە تووشی نەخۆشییەكی دەگمەن بووە و داوای زانیاری و بەهاناوەچوون دەكات.

هاووڵاتیانیش لە تۆڕە كۆمەلایەتییەكان ڤیدیۆكەیان بڵاوكردۆتەوە و لە پەیامێكدا هاووڵاتییەك بەناوی (دڵشاد باڵەكی) بۆ سەرۆك وەزیران و وەزیری تەندروستی هەرێم و لیژنەی تەندروستی پەڕلەمان دەڵێت: “ئەم كچە ناوی (سارا ئیسماعیل)ە دانیشتوی شارۆچكەی چۆمان-ە دووچاری نەخۆشیەكی دەگمەن بووە، بۆیە پێویستە حكومەتی هەرێم و وەزارەتی تەندروستی بێنە سەر خەت بۆ چارەسەركردنی ئەم هاونیشتیمانە”.

هاووڵاتیان داوا لە ڕێكخراوە خێرخوازییەكان و كۆمپانیا و سەرمایەدار دەكە هاوكار بن بۆ چارەسەركردنی ئەم نەخۆشە.

بۆ / سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ / وەزیری تەندروستی بەڕێز د. ( Saman Barzangy)بۆ / لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی كوردستانئەم كچە ناوی (سارا ئیسماعیل)ە دانیشتوی قەزای چۆمانە دووچاری نەخۆشیەكی دەگمەن بووە، بۆیە پێویستە حكومەتی هەرێم و وەزارەتی تەندروستی بێنە سەر خەت بۆ چارەسەركردنی ئەم هاونیشتیمانە.دواكاریشین لە ڕێكخراوە خێرخوازییەكان و كۆمپانیاو سەرمایەدار هاوكار بن بۆ چارەسەركردنی ئەم نەخۆشە.دڵشاد باڵەكی

Posted by Dlshad Balaky on Saturday, November 30, 2019

کوردستان

بەڤیدیۆ؛ لە چالاكییەكی گەریلاكانی هەپەگە 9سەربازی سوپا كوژران

خەڵك – بەشی هەواڵ
هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت ، لە چالاكییەكی هێزەكانی یەژاستار لە دژی سوپای توركیا لە هەفتانین هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا ٩ سەربازی سوپا كوژران و ٦ سەربازی دیكە برینداربوون، گەریلا تیڤی-ش ڤیدیۆی چالاكییەكەی بڵاوكردەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی هەفتانین دا ، كە لە ٥ ی ئابدا ئەنجام درا ٩ سەربازی سوپای توركیا كوژران و ٦ سەربازی دیكەش بریندار بوون.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو چالاكییە لە كاتژمێر 7:45 لە نێوان شاخی دوپشك و شاخی شەهید بێریڤان دا بەڕێوەچوو.

لینكی ڤیدیۆكە :

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزارەتی خوێندنی باڵا شەش پۆست بۆ جاری یەكەم لە زانكۆی سلێمانی ڕادەگەیەنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە چوارچێوەی ڕێنماییەكاندا شەش پۆست بۆ جاری یەكەم لە زانكۆی سلێمانی ڕادەگەیەنێت، ماوەی وەرگرتنی (c.v) تا 20ی ئەم مانگە دەبێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا، بڵاویكردەوە ، لە چوارچێوەی ڕێنماییەكاندا شەش پۆست بۆ جاری یەكەم لە زانكۆی سلێمانی ڕادەگەیەنێت، هەر كەسێك ئارەزوی هەیە و مەرجەكانی تێدایە دەتوانێت لە ماوەی دیاریكراودا (c.v) و داواكارییەكەی پێشكەش بكات، تا ناوی لە لیستی خوازیاراندا تۆمار بكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، چانسی زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەی، كە دیدو بۆچوون و بەرنامەی كار و چالاكییەكانی خۆی پێشكەش بكات بۆ بەرەوپێشبردنی زانكۆ بۆ ئەو چوار ساڵەی كە پۆستەكەی وەردەگرێت ، زمانی ئینگلیزی و بەكارهێنانی كۆمپیوتەر هەلی زیاتر بۆ پیشكەشكار دەڕەخسێنیت.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، بۆ پێشكەشكردنی (c.v) و پوختەی ڕاژە كۆتایی دەوامی ڕێكەوتی (٢٠/٨/٢٠٢٠) دەبێت و پێویستە پوختەی ڕاژەی لەلایەن بەرپرسی یەكەمی فەرمانگەكەیەوە واژوو كرا بێت.

هەر بەڕێزێك ئارەزوی هەیەو مەرجەكانی سەرەوەی تێدا بەدی دەكرێت دەتوانی (c.v) و پوختەی ڕاژەی ڕاستەوخۆ بۆ ئەم ئیمیلە [email protected] بنێرێت.

پۆستەكان:
ڕاگری كۆلیژی پزیشكی
ڕاگری كۆلیژی پزیشكی ڤێتەرنەری
ڕاگری كۆلیژی زمان
ڕاگری كۆلیژی زانستە ئەندازیارییە كشتوكاڵییەكان
ڕاگری كۆلێژی بازرگانی
ڕاگری كۆلێژی هونەرە جوانەكان

مەرجەكان:
هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرا بێت.
ناونیشانی زانستی لە پرۆفیسۆری یاریدەدەر كەمتر نەبێت.
خزمەتی زانكۆیی لە (10) ساڵ كەمتر نەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

عەبدولڕەحمان سدیق پۆستێكی باڵای لە كابینەی نۆ وەرگرت

خەڵك – بەشی هەواڵ
نووسەر و ئەندازیار سیاسەتمەداری كوردو ئەندامێكی پێشووی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان پۆستی سەرۆكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە لە هەرێمی كوردستان وەرگرت و ئەمڕۆ سەرۆكی هەرێم واژۆی لەسەر كرد .

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 10/8/2020، فەرمانی هەرێمی بۆ عەبدولڕەحمان سدیق، نووسەر و ئەندازیار سیاسەتمەدار ی كورد واژۆ كرد تا وەك سەرۆكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە لە هەرێمی كوردستان دەست بەكار بێت.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە دوای واژۆكردنی دەستبەكاربوونەكەی ستایشی شارەزایی و خزمەت و هەوڵەكانی بۆ پاراستنی ژینگە و بڵاوكردنەوەی كولتووری ژینگەپارێزی عەبدولڕەحمان سدیق كرد، كە هەر لەدوای ڕاپەرینی ئازاری 1991ـەوەبەردەوام بووە و هیوای سەركەوتن بۆ خواست .

بیۆگرافیا :
عەبدولڕەحمان سدیق لە دایكبووی ٢ی ئازاری ١٩٦٢ شاری كەركوك، نووسەر و ئەندازیار سیاسەتمەدار ی كوردە، ئەندامی پێشووی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بووە و بڕوانامەی ئەندازیاری هەیە و چالاكوانێكی بواری ژینگەیە، لەماوەی ٢٠٠٣ تاكوو ٢٠٠٤ وەزیری ژینگەی عێراق بوو هاوكات ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران (پەڕلەمان)ی عیراق بوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان