بانكی ناوەندی زیاتر لە 213 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە


بانكی ناوەندی عیراق زیاتر لە 213 ملیۆن دۆلاری ئەمریكایی دەخاتە بازاڕەوە كە بە بڕێكی زیاتر بەراورد بە ڕۆژی پێشوو دادەنرێت، لە هەمان كاتدا نرخی دراوەكە لە بازاڕەكانی ناوخۆدا، تائێستاش بەشێوەی چاوەڕوانكراو دانەبەزیوە و لە بەرزبوونەوەدایە.

ئەمڕۆ چوار شەممە، بانكی ناوەندی عیراق، بڕی 213 ملیۆن و 257 هەزار و 246 دۆلاری خستەبازاڕەوە، ئەمەش بە بڕێكی زیاتری فرۆشتنی ئەو دراوە دادەنرێت بەراورد بە ڕۆژی پێشوو.

ناوەندی دەڵێت: “لە كۆی گشتی پارەكە 58 ملیۆن و 800 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوی تر كە 154 ملیۆن و 457 هەزار و 246 دۆلار بوو بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات”.

هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە، ”لە پرۆسەكەدا 12 بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی نەختینە و 18 بانك بۆ داواكارییەكانی پتەوكردنی ڕەسیدی دەرەوەی وڵات و 135 كۆمپانیا بەشدارییان كردووە، هەر دۆلارێكیش بە 1310 دینار فرۆشراوە.

ئێوارەی چوار شەممە، نرخی 100 دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆدا بە 156 هەزار و 200 دینار مامەڵەی پێوەكرا، لەكاتێكدا حكومەت و بانكی ناوەندی جەخت لەسەر دابەزینی نرخی دراوە ئەمریكاییەكە دەكەنەوە لەبەرامبەر دیناری عیراقی بۆ 1310 دینار بۆ دۆلارێك.

 

دەوامی فەرمانبەران بۆ ڕەمەزان كەم كرایەوە
پێشت دەوامی فەرمانبەران بۆ ڕەمەزان كەم كرایەوە
حەشدی شەعبی پێنج پێشمەرگە لە پردێ دەستگیردەكات
دواتر حەشدی شەعبی پێنج پێشمەرگە لە پردێ دەستگیردەكات
پەیوەندیدار