حەشدی شەعبی پێنج پێشمەرگە لە پردێ دەستگیردەكات



لە ناحیەی پردێ پێنج پێشمەرگە كە بەبێ چەك چونەتە ناو ناحیەكە، لەلایەن هێزێكی حەشدی شەعبییەوە دەستگیردەكرێن.

میدیاكانی نزیك لە پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاویانكردەوە،پێنج پێشمەرگە بەبێ چەك چووبوونە ناحیەی پردێ بەمەبەستی سەردانی بنكەی تەندروستی، بەڵام لەلایەن هێزێكی حەشدی شەعبییەوە دەستگیركران.

بە گوێرەی هەواڵ، پێشمەرگەكان گواستراونەتەوە بنكەی پۆلیس و بڕیاردراوە ئازاد، بكرێن بەڵام جارێكی تر لەلایەن هێزێكی دژە تیرۆرەوە دەستگیركراونەتەوە تا ئێستا (كاتی ئامادەكردنی ئەم هەواڵە) ئازاد نەكراون.
لەدوای ڕوداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017 پردێ بووە هێڵی جیاكەرەوەی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزە عێراقیەكان، ئێستا جگە لەبازگەی هاوبەش هەردوولا بازگەیان لەسنورەكانی خۆیان هەیە و هیچ هێزێكی ئەمنی هەرێمیش ناتوانێت بە چەكەوە بچێتە ئەوناوچانەی لەژێردەستی هێزە عێراقیەكاندان.

بانكی ناوەندی زیاتر لە 213 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە
پێشت بانكی ناوەندی زیاتر لە 213 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە
ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی ئاوە
دواتر ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی ئاوە
ەیوەندیدار