ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

منداڵان لە مەترسیدان بەهۆی ئالوودەبونیان بە تەکنەلۆژیاوە!

خەڵک

خەڵک-
بەکارهێنانی مۆبایل و ئینتەرنێت تەواو ئاسان بووە لە کۆمەڵگەکاندا و هەندێک جار هیچ چاودێرییەک نە لەلایەن حکومەتەوە و نە لەلایەن دایک و باوکەوە نییە بۆ منداڵ، تاوەکوو بەڕێژەیەکی زۆر مۆبایل بەکار نەهێنن هەروەها ئێستا ئالوودە بوونیش هاتووەتە ناو باسەکەوە، کە منداڵێک لە تەمەنێکی کەمدا ئالوودەی ببێت شتێکی تەواو مەترسیدارە، و دەرکەوتووە لە هەر چوار منداڵێک یەکیان ئالوودەی تەکنەلۆژیان.

زۆر بەکارهێنانی مۆبایل لەلایەن منداڵانەوە زیان دەگەیەنێت بە تەندرووستی مێشکییان، هەروەها زیانێکی زۆریش دەدات لە چاویان بەهۆی ئەوەی چاوی منداڵ بەرگەی ئەو هەموو تیشکە ناگرێت و هەندێک لە مۆبایلەکان دەتوانن ١٦ ملیۆن ڕەنگ دەربکەن و ئەمەش بۆ چاوی منداڵ ئازاربەخش دەبێت.

Image result for ‫واحد من كل أربعة أطفال مدمن على الهواتف الذكية‬‎

لە توێژینەوەیەکیشدا دەرکەوتووە سەدا ٢٣ ی گەنجان بەڕێژەیەکی زۆر ئالوودەی مۆبایلەکانیانن کە ئەمەش کێشەیی دەرونی و مێشکییان بۆ درووست دەکات، هەروەها لە ساڵی ٢٠١١ ـەوە ٤٢ توێژینەوە کراوە لە سەرانسەری ئەمریکا و ئاسیا و ئەوروپا کە دەرکەوتووە گەنجان بەهۆی ئالوودەبونیانەوە تووشی قەلەقی بوون کاتێک مۆبایلەکانیان لا نەبووە.

پێویستە دایکان و باوکان زیاتر ئاگایان لە منداڵەکانیان بێت، و خشتەیان بۆ دابنێن و بە هەموو شێوەیەک جێگرەوە بدۆزنەوە بۆ منداڵەکانیان تاوەکوو تووشی ئەم مەترسییە گەورەیە نەبنەوە، و گەنجانیش پێوستە بەسەر ئەو هەستە کۆنتڕۆڵکراوەدا زاڵببن کە هەموو کات مۆبایل بەکارنەهێنن و کاتەکانی خۆیان ڕێک بخەن بۆ ئەوەی بەرهەمداربن.

ریکلام

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆن مۆبایلەکانمان فۆڕمات بکەین، بەبێ ئەوەی داتاکانمان بسڕێنەوە؟

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

لەم ڤیدیۆیەدا بەپێنج هەنگاو باس لەچۆنیەتی فۆڕماتکردنی ئەو مۆبایلانە دەکات، کە سیستمی ئەندرۆیدیان لەسەرە، بەبێ ئەوەی داتاکانی ناو مۆبایلەکە بسرێنەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆنیەتی شاردنەوەی ئەو ناوانەی کە زیاتر لەجارێک لە نێو contactــی مۆبایلەکانماندا پاشەکەوتبوون

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

لەم وانەیەدا باس لە چۆنیەتی شاردنەوەی ئەو ناوانە دەکەین، کە زیاتر لە یەک جار دووبارە دەبنەوە لە کاتی پاشەکەوتکردنی ژمارە مۆبایلێک کە خاوەنەکەی بەکارهێنەری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بێ.

 

ئەم کێشەیە زیاتر لەو مۆبایلانەدا سەر هەڵدەدات، کە وەگەڕخەڕی ئەندرۆیدیان لەسەر جێگیرە ، بێگومان ئەم وانەیە بۆ ئەو کەسانەیە کە تازەن لە بەکارهێنانی مۆبایلە زیرەکەکاندا یاخوود بۆ ئەو کەسانەیە کە نایزانن.

 

سەرچاوە: techeye

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ژمارەیەک ڕێنمایی نوێ بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دەرچوو

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ ژمارەیەک ڕێنمایی نوێی بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی گومرگ کرد.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ، ژمارەیەک ڕێنمایی نوێی دەرکرد، بەمەبەستی ڕێکخستی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل و ئەگەر ئەم ڕێنماییانە جێبەجێنەکرێن، ڕێگەنادرێت ئەو ئۆتۆمبێلانە بێنە ناو هەرێمەوە.

 

دەقی ڕێنماییەکان:

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان