ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

پاڵەوانێتی جیهانی پەبجی بەڕێوە دەچێت خەڵاتەکەی لەسەر ٢.٥ ملیۆن دۆلارە، کوردیش بەشدارە

خەڵک

پاڵەوانێتی کڵەب ئۆپن یەکێکە لە هەرە بەناوبانگترین دەورەکانی یاری پەبجی کە دەیان هەزار تیم بەشداری دەکەن و بە چەندین قۆناغ پلەبەندییەکانیان دەبڕن و لە کیشوەر جیاواز و بەهەڵسەنگاندنی جیاواز دەگەنە قۆناغەکانی دواتر.

زەحمەتی یارییەکە لە قۆناغەکانی کۆتایدا بە دیار دەکەوێت کاتێک ١٦ تیمی سەرەکی لە سێ ڕۆژی یاری ئاگریندا یاری دەکەن بۆ بردنەوەی خەڵاتی جۆراوجۆر، کە کۆی خەڵاتەکانی دەگاتە ٢.٥ ملیۆن دۆلار واتە ٢٥٠ دەفتەر دۆلار.

تیمی کوردسکواد ئەمساڵیش بە نوێنەرایەتی هەموو وڵاتانی عەرەبی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشوری ئەفریقا بەشدارە و پاش ئاستەنگییەکی زۆر کە داوا کرا، یاریزانێکیان بگۆڕن یاخوود یاری پێ نەکەن کە ئەویش ناوی جانۆ بوو بەهۆکاری ئەوەی تەمەنی ١٤ ساڵ بوو.

یارزانانی کوردسکواد یاخود کوردستان ئی سپۆرتس کە پێک هاتووە لە هەر دوو کڵانی کوردستان ئس وەن و کورد سکواد بە یاریزانەکانی ئاری بەیبی(کۆژیر) کڕاکین(ژیر) و هێکسی بەشدارن لە یارییەکانی کۆتایدا.

No photo description available.
چاوەڕێبن لە ڕێی ئەم بەستەرەی خوارەوە کاتژمێر ٩ و نیو پەخشەکە دەست پێدەکات و پێشبینی دەکرێت کاتژمێر ١٠ و نیو دەست بە یارییەکان بکرێت کە پێک دێت لە ٦ یاری.

ریکلام

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆن مۆبایلەکانمان فۆڕمات بکەین، بەبێ ئەوەی داتاکانمان بسڕێنەوە؟

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

لەم ڤیدیۆیەدا بەپێنج هەنگاو باس لەچۆنیەتی فۆڕماتکردنی ئەو مۆبایلانە دەکات، کە سیستمی ئەندرۆیدیان لەسەرە، بەبێ ئەوەی داتاکانی ناو مۆبایلەکە بسرێنەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆنیەتی شاردنەوەی ئەو ناوانەی کە زیاتر لەجارێک لە نێو contactــی مۆبایلەکانماندا پاشەکەوتبوون

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

لەم وانەیەدا باس لە چۆنیەتی شاردنەوەی ئەو ناوانە دەکەین، کە زیاتر لە یەک جار دووبارە دەبنەوە لە کاتی پاشەکەوتکردنی ژمارە مۆبایلێک کە خاوەنەکەی بەکارهێنەری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بێ.

 

ئەم کێشەیە زیاتر لەو مۆبایلانەدا سەر هەڵدەدات، کە وەگەڕخەڕی ئەندرۆیدیان لەسەر جێگیرە ، بێگومان ئەم وانەیە بۆ ئەو کەسانەیە کە تازەن لە بەکارهێنانی مۆبایلە زیرەکەکاندا یاخوود بۆ ئەو کەسانەیە کە نایزانن.

 

سەرچاوە: techeye

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ژمارەیەک ڕێنمایی نوێ بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دەرچوو

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ ژمارەیەک ڕێنمایی نوێی بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی گومرگ کرد.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ، ژمارەیەک ڕێنمایی نوێی دەرکرد، بەمەبەستی ڕێکخستی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل و ئەگەر ئەم ڕێنماییانە جێبەجێنەکرێن، ڕێگەنادرێت ئەو ئۆتۆمبێلانە بێنە ناو هەرێمەوە.

 

دەقی ڕێنماییەکان:

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان