سامسۆنگ هەڵمەتی ناساندنی گەرەنتی شاشەی مۆبایلە زیرەکەکانی لە عێراق دەستپێدەکات


کۆمپانیای “سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست” هەڵمەتی بانگەشەی خۆی دەستپێکرد بۆ ناساندنی گەرەنتی بەردەوامی سامسۆنگ لەسەر شاشەی مۆبایلە زیرەکەکانی، کە دەتوانرێت لە بریکاری ڕێگەپێدراوی سامسۆنگ یان فرۆشگا ڕێگەپێدراوەکان لە سەرتاسەری عێراق سوودی لێوەربگیرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی سامسۆنگ؛ هەڵمەتەکە ئەو مەترسیانە دەگرێتەوە کە پەیوەندییان بە زیانەکانی بەرکەوتنەوە هەیە، کە مەبەست لێی ئەو زیانەیە کە لە ئەنجامی ڕووداوی دەرەکی پێشبینی نەکراو و نەخوازراوەوە دێتە ئاراوە و لە ئەنجامدا تەنها زیان بە شاشەکە دەگات.

سامسۆنگ ئەو نرخانەی ڕاگەیاند، کە کڕیار دەیدات کاتێک شاشەی مۆبایلە زیرەکەکانی تێکدەچێت، بەو پێیەی ئێستا کڕیاران دەتوانن شاشەکە بە نرخێکی کەم بگۆڕن لەبری ئەوەی نرخی بنەڕەتی شاشەکە بدەن.

گەرەنتی سامسۆنگ زنجیرەی S22 Ultra و S22+ و S22 لە پۆلی Galaxyدەگرێتەوە و لە ماوەی گەرەنتی شاشەی ساڵی یەکەمدا بۆ دوو ڕووداو سنووردارە.

هەروەها گرەنتیەکە ئامێرەکانی Galaxy S22 S21 FE و Z Fold 4 و Z Flip 4 دەگرێتەوە، کە سنووردارە بۆ یەک ڕووداو لە ماوەی گەرەنتی شاشەی ساڵی یەکەمدا.

ئەم ئۆفەرە ئامێرەکانی سامسۆنگ دەگرێتەوە کە تەنها لە بازاڕی عێراقیدا کڕدراون، هەروەها لە دابەشکەر و فرۆشیارە ڕێگەپێدراوەکانی سامسۆنگ لە ناوخۆی عێراق.

هەڵمەتی گەرەنتیەکە لەسەر شاشەی مۆبایلە زیرەکەکانی سامسۆنگ تا کۆتایی ئەمساڵ بەردەوامە.

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک بریندار بوو
پێشت لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک بریندار بوو
وەزارەتی كارەبا ئاگادارییەك بڵاودەكاتەوە
دواتر وەزارەتی كارەبا ئاگادارییەك بڵاودەكاتەوە