ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ڕەوشی عیراق و کۆنگرە، باسوخواسی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بوو


خەڵک ـ بەشی هەواڵ

مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا تاووتوێی پێشهاتە تازەكانی عیراق و  كۆنگرەی کردو بڕیاری پێویستی بۆ تەواوكردنی ئامادەكارییەكاندا.

لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی  29ی تشرینی دووەمی 2019، مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەرپەرشتی هەڤاڵ كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی و ئامادەبوونی د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا.

‎راشیگەیاند: لەكۆبوونەوەكەدا پێشهاتە تازەكانی بارودۆخی عیراق بەوردی تاووتوێكرا، جەخت كرایەوە لەسەر ئەوەی كە كورد وەك پێكهاتەیەكی گەورەی ئەم وڵاتە هەمیشە بەشێكە لە چارەسەرو  ئەوپەڕی هەوڵی خۆمان دەخەینەگەڕ، لەو هەلومەرجە هەستیارەدا تا لەچوارچێوەی دەستوورو بەڕێوشوێنی ئاشتیانە لەژێر رۆشنایی بەرژەوەندی باڵای وڵاتدا كێشەكان چارەسەر بكرێن.

‎وتەبێژەکەی یەكێتی ئەوەش وتووە: لەتەوەرێكی تری كۆبوونەوەكەدا دوای گوێگرتن لەڕاپۆرتی لیژنەی باڵای ئامادەكاری كۆنگرە، بڕیاری پێویست بۆ تەواوكردنی ئامادەكارییەكان درا.

کوردستان

بەبێ ڕەچاوكردنی هاتوچۆ و كێشەكانیان
“داوا لە ژینگەپارێزان كراوە خۆیان بچن مووچەكانیان وەربگرن”


خەڵك-بەشی هەواڵ

ژینگەپارێز و چالاكەوانێكی مەدەنی ڕایدەگەیەنێت، زۆر بەداخەوە لەگەڵ ئەوەی كە ژینگەپارێزان كۆڵەكەی هەموو دەوڵەت و حكومەتێكن بۆ جوان نیشاندانی سیمای شار و دەوڵەت بەڵام لە كوردستان چەوساوەترین چینن و  ئەو چینەن كە كەمترین مووچە وەردەگرن.

گۆرانی نێرگز ژینگەپارێز و چالاكەوانی مەدەنی لە نووسراوێكدا كە ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەكانی كردووە داوا دەكات، هاوكاری كارمەندانی ژینگەپارێز بكەن و مووچەكانیان وەك كارمەندەكانی دیكەی حكومەت بۆ بەرنە ماڵەوە.

دەقی نووسراوەكە..
سڵاو و ڕێز…
بابەت … بە دەنگ هاتن !
پەیامێك بۆ هەموو ویژدان زیندوەكان
پەیامێك بۆ مرۆڤ ناسەكان
پەیامێك بۆ هەرتاكێك حسابی مرۆڤ بوون بۆ بەرامبەری بكات.

هاوڵاتیان هاونیشتیمانیان
لایەنەپەیوەندیدارەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا
بەڕێز حكومەتی هەرێمی كوردستان
بەڕێز جەنابی وەزیری شارەوانی
بەڕێزان پەڕلەمانتارە ویژدان زیندوەكان

بۆ مەگەر كارمەندێكی ژینگەپارێز مرۆڤ نیە، بۆ مەگەر ئەو مەترسی لەسەر ژیانی خۆی و ماڵ و منداڵ و كەسوكاری نیە، لەلای هەموومان ڕوون و ئاشكرایە كە لەگەڵ هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا دابەشكردنی مووچە بەسیستەمێكی پارێزی ڕێكخراوە دەچێتە ماڵی فەرمانبەرەكە، بەڵام بەداخەوە زۆر بەداخەوە لەگەڵ ئەوەی كە ژینگەپارێزان كۆڵەكەی هەموو دەوڵەت و حكومەتێكن بۆ جوان نیشاندانی سیمای شار و دەوڵەت بەڵام لە كوردستان چەوساوەترین چینن وە ئەو چینەن كە كەمترین مووچە وەردەگرن و لە هەموو هەلومەرجێكی ترسناك و خۆشی و ناخۆشی ئەوان لە ئەركی خۆیاندان، بەڵام بەداخەوە داوایان لێكراوە كە خۆیان بچن مووچەكان وەربگرن جا چۆن دەچن و بەچی دەچن و كەی دەچن ئەوە كێشەی خۆیانە، چەنەش چاوەڕوان دەكەن ئەوەش كێشەی خۆیانە.

بۆیە من وەك ژینگەپارێزێك كە بەشانازیەوە ئەوە كارمە ویژدان زیندوەكان بێنە دەنگ و ئەو پەیامەی ئێمە بگەیەنن.

گۆرانی نێرگز
ژینگە پارێز و چالاكەوانی مەدەنی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

“هەرێمی كوردستان، دە ڕۆژی پڕ مەترسی لەبەردەمدایە”


خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، تكایە لەماڵ بمێننەوە، پابەندی ڕێنماییەكان بن .

خالس قادر بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە هەژماری خۆی بڵاویكردەوە، بەداخەوە، ئێستا ئێمە بەرەو لوتكەی پەتاكە دەڕۆین، دە ڕۆژی داهاتوو بۆمان پڕ مەترسییە بۆ تەشەنەكردن و بڵاوبوونەوە یان سنوورداركردنی ڤایرۆسەكە.
وتیشی”دوای ئەوە، دە ڕۆژی سەخت بۆ نەخۆشخانە پزیشك و كارمەندانمان دەست پێدەكات بۆ چارەسەر و چاودێری حاڵەتە قورس و توندەكان گیانلەدەستدانەكان، خودا پەنامان بدا و پشت و پەنامان بێت بتوانین بە كەمترین لەدەستدان ئەو قۆناغەسەختە تێبپەڕێنین”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، دوای ئەوە پەتاكە هێور دەبێتەوە و حاڵەكان ڕوو لە كەمی دەكەن و بەرەو قۆناغی كۆنتڕۆڵكردن دەچین، ئەگەر خەڵك بەباشی پابەند بێت و لەماڵ بمێننەوە و تێكەڵ نەبن و خۆیان و خانەوادەكان و خەڵكی تر بپارێزن بەدڵنیایی پشت بەخوا زیانەكانمان زۆر كەم دەبێت ئەگەر نا ئەنجامەكان هەموومان ئازار دەدات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هاووڵاتیانی ڕۆژئاوای كوردستان لە پارەی دوو مانگی ئاو و كارەبا بەخشران


خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە ڕۆژئاوای كوردستان لە پارەی دوو مانگی سەرجەم هاووڵاتیان خۆش بوو.

بەپێی نووسراوێك كە واژووی سەرۆكایەتی هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوای كوردستانی لەسەر ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەرێوەبەرایەتی خۆسەر لە پارەی دوو مانگی ئاو و كارەبای هاوڵاتیان خۆشبوو.

ئاشكراشیدەكات، لێخۆشبوونەكە وەك هاوكارییەكە بۆ هاووڵاتیان لەم كاتی قەدەغەی هاتوچۆ و هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنایەدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان