ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

بەوێنە..ئاژەڵێك دوای ١٨ ھەزار ساڵ، وەك خۆی ماوەتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

زانایانی پەرەسەندنی بۆماوەیی، ئاژەڵێكیان لە ناوچەی سیبریای ڕوسیا دۆزیوەتەوە كە تەمەنی نزیك ١٨ ھەزار ساڵە.

گۆڤاری ساینس ئەلێرت بلاویكردەوە، دوێنێ ٢٨ نۆڤێمبەر، زاناكان جەستەی ئاژەڵێكیان ئاشكرا كرد، ئەویش دوای دۆزینەوەی لە ناوچەی سیبریا و پاشانیش گەیاندنی بە سەنتەری بۆماوەیی لە سوید، بەشێوەیەك هەرچەندە توانیویانە بەشێوەیەكی گشتی تەمەنی ئەو ئاژەڵە بە ١٨ ھەزار ساڵ بخەمڵێنن، بەڵام نەیانتوانیوە جۆری ئاژەڵەكە لەنێوان گورگ و سەگ جیابكەنەوە.
دەشڵێن”ئەمە بەو مانایە دێت كە ڕەچەڵەكی گورگ و سەگیشی تێدایە”.

گۆڤارەكە ئاشكرایكرد، زانایانی سەنتەری بۆماوەیی لەسوید پلانیان هەیە زانیاری زیاتریان چنگ بكەوێت لەسەر ڕەچەڵەكی ئاژەڵەكە، چونكە بەشی زۆری ئەندام و جەستەو شێوەی ئاژەڵەكە ماوە كە وادەكات جۆرەكەی دیاریكرێت.

لای خۆشییەوە، سی ئێن ئێن لەزاری دیڤید ستانتۆن-ەوە ئاشكرای كردووە كە مووەكانی لەشی، لوتی، ددانی، پێیەكانی، جەستە و شوێن چاوەكانی وەك خۆی ماون. ئەوەی زیانی بەركەوتووە بڕبڕەی پشتی و قەفەزی سینگییەتی.

دەشڵێت”بە تەمەنی ٢ مانگی و بەبەچكەیی پێكراوە، بەڵام دیار نییە بەچی پێكراوە و كوژراوە”.

لەلایەكی دیكەوە لۆف دالین زانای پەرەسەندنی بۆماوەیی لە سەنتەری بۆماوەیی پێشكەوتوو دەڵێت”ناتوانرێت ئەم ئاژەڵە لە گورگی سەردەمی نوێ یاخود گورگی بلستوسینی یان سەگ جیاكرێتەوە.

وتیشی”ئاژەڵەكە سیفەتی گورگی ئاسایی و گورگی بلستوسینی تێدایە كە بۆ نێوانی ١٥ ھەزار ساڵ بۆ ٤٠ ھەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە”.

ڕوونیشیكردەوە، دەزانین لە ئەڵمانیا، بەبەردبووی تەمەن ١٥ ھەزار ساڵی سەگ دۆزراوەتەوە، دەشێت ئەم جۆرەش سەگێك بێت لەو سەردەمەدا هەبووبێت، چونكە پێیەكانی زۆر جیاوازترن لە سەگی سەردەمی بەردین كە بۆ ٤٠ ھەزار ساڵ دەگەڕێتەوە.

لە لوقمان غەفوور- ڕۆژنامەوان لە ئەمریكا وەرگیراوە

جیهان

سعودیە، تەنیا 498 حاڵەتی تووشبوونی نوێ بە كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وزارەتی تەندروستی سعودیە، تۆماركردنی 498 تووشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە شانشینی عەرەبی ڕادەگەیەنێت، ئەمەش بەراورد بەڕۆژانی پێشوو بە ژمارەیەكی كەمتر دادەنرێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، وەزارەتی تەندروستی سعودیە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 498 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا‌ (كۆڤید-19) تۆماركرا”، ئەم ژمارەیەش بە دەستەواژەیەكی باش بۆ پاشەكشەكردنی ژمارەی تووشبوان لە وڵاتەكەدا كە بەڕێژەی 75% ڕووی لە كەمبوونەوە كردووە، دادەنرێت.

وەزارەتی تەندروستی سعودیە دەڵێت”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو 30 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تۆماركرا، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی بەهۆی كۆرۆناوە لە سعودیەوە گیانیانلەدەستداوە گەیشتە 4599 كەس، لەئێستاشدا كۆی گشتی ئەوانەی لە سعودیە دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بۆ 330798 حاڵەت بەرزبۆتەوە”.

هەر بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی سعودیە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، 1007 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی چاكبوونەتەوە، گەیشتە 314793 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ترەمپ دەسەڵات رادەست ناكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رەتیكردەوە لە حاڵی دۆڕاندنیدا لە هەڵبژاردنەكاندا بە ئاشتی دەسەڵات رادەستی ركابەرەكەی بكات.

ترەمپ وتویەتی پێویستە ئەوە ببینێت كە روو دەدات و گومانی دەربارەی وردی كارتەكانی دەنگدان لە رێگەی ئەلیكترۆنیەوە هەیە.

وتیشی: پێویستە ببینین كە چی روو دەدات گومانم هەیە لە كارتەكانی دەنگدان.

ترەمپ دەڵێت :لەكاتی فشاركردندا ناكرێت دەسەڵات رادەست بكرێت بەبێ كارتی دەنگدانی ئەلیكترۆنی و هەڵبژاردن دەبەمەوە بەبێ فراوانكردنی دەنگدان لە رێگەی پۆستەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد خۆرزگاركردن لە كارتی دەنگدان دەبێتەهۆی راست و دروستی، بەراستی گواستنەوە نییە، بەردەوام دەبم، كارتەكانی دەنگدان لە دەرەوەی كۆنترۆڵن، ئێوە دەزانن باشترم لە هەموو كەسێكی تر دیموكراتییەكان باش ئەوە دەزانن.

پێشتریش ترەمپ رەتیكردبووەوە پابەند بێت بە ئنجامی هەڵبژاردنەكانەوە و پێویستە ببینێت.

چەند جارێك ترەمپ بابەتی فراوانكردنی چوارچێوەی دەنگدانی لە رێگەی پۆستەوە وروژاندووە كە دەبێتەهۆی ساختەكاری.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

نوێترین ئاماری تووشبوون بەکۆرۆنا لەجیهاندا

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی نوێترین ئامار، نزیکی ٢٣ ملیۆن  و ٦٨٢ هەزار تووشبووی کۆرۆنا لەجیهاندا چاکبوونەتەوە.

 

بەپێی نوێترین ئامار لەسەرەتای بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا تاکو ئێستا  زیاتر لە ٣٢ ملیۆن و ١٠١ هەزار تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراون.

هەر بەپێی ئەو ئامارە، لەوماوەیەدا نزیکی ٢٣ ملیۆن  و ٦٨٢ هەزار تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، کە لەبەرامبەردا نزیکی ٩٨٢ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، ئەوانی دیکەش لەژێر چارەسەردان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان