ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

باس لە هەوڵی گێڕانەوەی دیكتاتۆریش دەكات
سیستانی: پێویستە زەمینەسازی بۆ هەڵبژاردن بكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
مەرجەعی باڵای ئاینی لە عیراق، بەپێویستی دەزانێت پەرلەمان پەلە بكات لە پەسەندكردنی پرۆژەكانی چاكسازیی و زەمینەخۆشكردن بۆ هەنگاونان بەرەو هەڵبژاردنێكی ئازاد و بێخەوش، هۆشداریش دەدات لەو هەوڵانەی كە “دەیانەوێت پشێوی لە وڵاتدا دروست بكەن و عیراق بگێڕنەوە بۆ دیكتاتۆری”.

ئەمڕۆ ئەحمەد سافی، نوێنەری عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای ئاینی لە عیراق، لە وتاری هەینیدا ڕایگەیاند”پێویستە پەرلەمان چاو بە ڕێڕەوەكانی خۆیدا بخشێنێت كە لێوەی حكومەتی ئێستا پێكهێنراوە، دەبێت پەلەش بكات لە پەسەندكردنی پرۆژەكانی چاكسازیی، تا لێوەی زەمینەسازی بۆ هەڵبژاردنێكی ئازاد و بیبَخەوش بكرێت”.

بە وتەی سافی”جێبەجێ نەكردنی داواكاری خۆپیشاندەران ڕەوشەكە ئاڵۆزتر دەكات و دەبێتە مایەی رشتنی زیاتری خوێنی خۆپیشاندەران”، كوشتنی خۆپیشاندەرانیشی بە تاوان لەقەڵەمدا.

نوێنەری عەلی سیستانی لە وتارەكەیدا وتی”دووژمنانی عیراق دەیانەوێت پشێوی لە وڵاتدا دروستبكەن و عیراق بەرەو دیكتاتۆری بگێڕنەوە”، سەبارەت بە خۆپیشاندەرانیش، ئاماژەی بە پشتیوانی مەرجەعیەت كرد، بەو مەرجەی “ڕێگە بە كەسانی تێكدەر و ئاژاوەگێڕ نەدرێت رێڕەوی خۆپیشاندانەكان بگۆڕن”، داواشی لە پەرلەمان كرد، پەلە بكات لە پەسەند كردنی پرۆژەكانی چاكسازی.

هەرچەندە نوێنەری مەرجەعیەتی باڵای ئاینی لە وتارەكەیدا، بە پێویستی زانی توندوتیژی ڕابگیرێت و یاسای هەڵبژاردن بە زوویی پەسەند بكرێت، بەڵام ڕەتیكردەوە حكومەتی ئێستا بتوانێت پارێزگاری لە خۆپیشاندەران بكات و خوێن ڕشتن ڕابگرێت.

عێراق

كازمی بۆ وەزارەتی ناوخۆ: ڕێز لە مافەكانی مرۆڤ بگرن

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیرانی عیراق كە فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانیشە سەردانی وەزارەتی ناوخۆی كرد و چەند ڕاسپاردەیەكی دەركرد.

لە سەردانەكەیدا مستەفا كازمی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق ڕایگەیاند: پیاوانی وەزارەتی ناوخۆ، نوێنەرایەتیی یاسا دەكەن، دەستدرێژیكردنەسەریان، مانای ئەوەیە دەستدرێژی كراوەتە سەر دەوڵەت.

مستەفا كازمی ڕاشیگەیاند: هێشتا هەلی ڕاستكردنەوەی هەڵەكان ماوە و دەكرێت هەڵەكان لەپێناو هەستانەوە ڕاستبكرێنەوە.

فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق دووپاتیشیكرەوە: ڕێگە بە گوشاری سیاسی لە حزب و كەسایەتییەكانەوە نادەن و بە كارمەندانی ناوخۆی ڕاگەیاند: ئەركیان پاراستنی هەمووانە بەبێ دەستتێوەردان لە كاروبارەكانیان.

مستەفا كازمی وەزارەتی ناوخۆی بۆ پاراستنی دۆخی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو ڕاسپارد و داواشی لێكردن ڕێز لە مافەكانی مرۆڤ بگرن و پردی متمانە لەنێوان خۆیان و هاووڵاتیاندا دروست بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

وێنە.. پەلامارێك بۆ سەر ناوچەی سەوزی بەغدا شكستی پێهێنرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

شانەی ئەمنی‌ عیراق ئاشكرایكرد: لەسەر ڕێگەی خێرانی محەمەد قاسم لە باشووری بەغدا دەستیان بەسەر 7 گوللە كاتیۆشادا گرتووە كە ئامادەكرابوون ئاڕاستەی ناوچەی سەوزی بەغدا بكرێن.

شانەی ئەمنی‌ عیراق ئاماژەی بەوەشكردووە: هەر ئەمڕۆ گوللە كاتیۆشایەك لەناوچەی دۆرەوە ئاڕاستەی ناوچەی سەوز كراوە، بەڵام بەبێ هیچ زیانێكی مرۆیی كەوتووەتەخوارەوە و هیچ زیانێكی نەبووە. بەپێی زانیاریی میدیاكان دوای ئاڕاستەكردنی گوللە كاتیۆشاكە دەنگی تەقە بیستراوە و زەنگی ئاگادار كردنەوە لەباڵیۆزخانەكان لێدراوە.

لەسەرەتای ئەمساڵەوە بەتایبەت لەشەواندا گروپە چەكدارەكان لەدەوروبەری بەغداوە گوللە كاتیۆشا ئاڕاستەی ناوچەی سەوز و بەتایبەت باڵیۆزخانەی ئەمریكا دەكەن.

هاوكات بەردەوام هێزە ئەمنییەكان لەدەوروبەری بەغدا ئۆپراسیۆن بۆ دۆزینەوەی شوێنی ئاڕاستەكردن و دەستگیركردنی ئەنجامدەران ئەنجامدەدەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

وێنە.. مستەفا كازمی چووە ناو خۆپیشاندانی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ یەكەمجار چووە ناو خۆپیشاندەران و بەڵێنی پێدان داواكارییە ڕەواكانیان جێبەجێ بكات.

ئەمڕۆ چوارشەممە خۆپیشاندانی بەشێك لە دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە بەغدا بەڕێوەچوو، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراقیش چووە ناوخۆپیشاندەران.

كازمی گوێی لە داواكاری خۆپیشاندەران گرت و بەڵێنیدا داواكارییە رەواكانیان جێبەجێ بكات و لەهەمان كات باسی لەوەشكرد، حكومەت دوچاری كۆمەڵێك كێشەی كەڵەكەبوو بووە بەهۆی خراپیی بەڕێوەبردن و خراپ مامەڵەكردن لە ساڵانی ڕابردوودا.

سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو هەنگاوانەی لە ئێستادا حكومەت گرتوویەتەبەر دژ بە گەندەڵی و ڕێككردنەوەی شێوازی بەڕێوەبردن، كاریگەرییەكی ئەرێنی دەبێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان