ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

ڕەوشەكە ئاڵۆزتر دەبێت
ئەمڕۆ لە عیراق خوێناویترین بوو

خەڵك- بەشی هەواڵ
ژمارەی قوربانیان لە شارەكانی باشووری عیراق بەهۆی پێكداهەڵپژانی نێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەران ڕووی لە زیادبوون كردووە، ئەمەش بۆتە مایەی ئەوەی ڕەوشەكە هێندەی تر ئاڵۆزببێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، سەرچاوەیەكی پزیشكی بە میدیا عیراقییەكانی ڕاگەیاندووە”لە ئەنجامی بەكارهێنانی گوللـە لە دژی خۆپیشاندەران لەلایەن هێزە ئەمنییەكان لە شاری ناسریەی باشووری عیراق، 27 كەس كوژران و 200 كەسی تر برینداربوون كە برینی هەندێكیان سەختە”.

بەگوێرەی هەواڵ، هەر ئەمڕۆ هۆزەكانی ناسریە، ئەو ڕێگە سەرەكیانەیان داخستووە كە پارێزگەی زیقار بە شوێنەكانی ترەوە دەبەستنەوە، بە تایبەتیش ڕێگەی نێودەوڵەتی لە ناسریە.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە بە هەمان شێوە لە شارەكانی نەجەف و كەربەلا و سەمماوە و شارەكانی تر، لە ئەنجامی پێكداهەڵپژانی نێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەران ژمارەیەك كوژران و برینداربوون.

بە گوێرەی هەواڵ، لەئێستادا حكومەتی عیراق بۆ هێوركردنەوەی ڕەوشەكە و بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران، پەنادەباتە بەر ڕادەستكردنی دۆسێی ئەمنی بە فەرماندە سەربازییەكان.

لە مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردووەوە، تەوژمی خۆپیشاندان بەغدا و شارەكانی تری ناوەڕاست و باشووری عیراقی گرتۆتەوە و تێًیدا خۆپیشاندەران داوای چاكسازی و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و باشكردنی خزمەتگوزاری و دۆزینەوەی هەلی كاریان كرد، دواتر داواكارییان ڕوویان لە زیادبوون كرد و خۆپیشاندەران داوای گۆڕینی سیستمی حوكمڕانی و دوورخستنەوەی چینە سیاسییەكەی دوای ساڵی 2003یان كرد، لە ئەنجامی پێكداهەڵپژانی نێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەرانیش، تا ئێستا زیاتر لە 300 كەس كوژراون و نزیكەی 15 هەزار كەسی تر برینداربوون.

عێراق

“ناتوانرێت بڕیار لەسەر چۆنێتی حكومەتی داهاتووی عیراق بدرێت”

خەڵك-بەشی هەواڵ

ڕاوێژكاری سەرۆك كۆماری پێشووی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ناتوانیت پێشبینی چۆنێتی حكومەتی داهاتووی عیراق بكەیت.

لەسەرەتای ئەم مانگەوە بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق بڕیاریدا بە ڕاسپاردنی محەمەد تۆفیق عەللاوی بۆ پێكهێنانی كابینەی كاتی حكومەتی عیراق و تاكو ئێستا هیچ وادە و ڕوئیایەك نییە بۆ كاتی كۆتایی ڕاگەیاندنی حكومەت.

عەبدوڵڵا عەلیاوایی، ڕاوێژكاری سەرۆك كۆماری پێشووی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، تاكو ئێستا دیار نییە و ناتوانی بڕیار لەسەر چۆنێتی حكومەتی داهاتووی عیراق بدەیت.

وتیشی، “حكومەتی عیراق بەهێز نییە و گرووپی چەكداریش لەم وڵاتە زۆرن و ناتوانی بڕیار لەسەر بەهێزی ئەو حكومەتە بدەیت باش دەبێت یان خراپ”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەگەر حكومەتێكی لاواز بوو ئەوە دۆخەكە خراپتر دەبێت، ئەگەر بەهێزیش بێت، دەتوانێت كەمێك خۆی بسەپێنێت و كەمێك بەرەو پێشەوە بڕوات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

محەمەد حەلبوسی دەگاتە سلێمانی

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك شەممە، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق بگاتە سلێمانی.

(خەڵك) لە سەرچاوەیەكی تایبەتەوە ئەوەی زانیووە حەلبوسی لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە دێتە شاری سلێمانی و لەگەڵ چەند بەرپرسێكدا گفتوگۆ لەسەر دۆخی عیراق دەكات.

سەردانەكەی حەلبوسی لەكاتێكدایە بڕیارە ئەم هەفتەیە دەنگ لەسەر كاندیدی نوێی سەرۆك وەزیرانی عیراق بدرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

لە كەركوك چەكدارێكی داعش دەستگیركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، چەكدارێكی داواكراوی داعشیان لە ناحیەی لەیلانی سەر بە پارێزگای كەركوك دەستگیركردووە.

شانەكە لە ڕاگەیەندراوەكەدا باسی لەوەكردووە، لەسەر بنەمای زانیاری وردی هەواڵگری سێ‌ چەكداری دیكەشیان لە ئەنبار دەستگیركردووە.

دەستگیركردنی ئەو چەكدارانە لەكاتێكدایە بەپێی زانیاری ناوەندەكانی لێكۆڵینەوەی ئەمنی داعش جارێكی دیكە لە عیراق چالاكبووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان