ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لیژنەی ناساندنی جینۆسایدی ئێزدییەكان بڕیارێكی ئەنجومەنی ئاسایش تاووتوێ دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند “بۆ تاوتوێكردنی بڕیاری ٢٣٧٩ی ئەنجوومەنی ئاسایش لێژنەی باڵای ناساندنی جینۆسایدی كوردانی ئێزدی و پێكهاتە نەتەوایەتی و ئایینییەكانی دیكە كۆبۆ‌وە”.

بەڕێوەبەرایەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان روونیكردەوە “وەزیری كاروباری شەهیدان لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا ئاماژەیەكی بە كورتەیەك لەو دیدار و كۆبوونەوانە كرد كە لە ماوەی رابردوو ئەنجامی داون و ئەو داواكارییانەی كە كردوویەتی بە تایبەتی دامەزراندنی تاقیگەی DNA و هاوكاریی كردنی هەرێم بۆ بەدیكۆمێنت كردن و بە بەڵگەمەندكردن و هەروەك باس لە هەوڵی هەر دوو رێكخراوی ICMP و CEJA لەم باوارەدا كرا”.

راشیگەیاندووە “دواتر خاڵەكانی بەرنامەی كار خوێندرایەوە و خاڵ بە خاڵ قسەیان لەبارەیەوە كرا و بڕیاری پێویستی لەبارەیەوە درا. بۆ خاڵی یەكەم كە تایبەت بوو بە بڕیاری ٢٣٧٩ی ئەنجوومەنی ئاسایش كە تایبەت بوو بە پێكهێنانی تیمی تایبەت بە بەڵگەكردنی تاوانەكانی تیرۆریستی داعش بڕیار درا، لە ئەنجوومەنی وەزیران بخرێتە بەرنامەی كار و پێشوازی لەو بڕیارە بكرێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد “هەر لە كۆبوونەوەكەدا لێژنە بڕیاری بەستنی كۆنفرانسێكی دا لە ماوەی داهاتوودا بە بەشداری شارەزایانی نێودەوڵەتی و ناوخۆ، هەروەها بە گرنگ زانرا پەیوەندی بەو تیمە نێودەوڵەتییە بكرێ كە بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری ٢٣٧٩ی ئەنجوومەنی ئاسایش پێكهێنراوە و كارەكانی لێژنەی بۆ روون بكرێتەوە”.

باس لەوەشكراوە “لەگەڵ ئەوەی بە پێویست زانرا پەیوەندی بە لێژنەی نیشتمانی تایبەت بەو كەیسە كە لە عێراق پێكهاتووە تاكو لەگەڵ هەردووك لادا هەماهەنگی هەبێت بەڵام دوای رەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران. لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا لێژنەی باڵا بڕیاریدا بە شێوەیەكی فەرمی بەشداری لە یادی جینۆسایدی كوردانی ئێزدی بكات كە بڕیارە لە ٣/٨ بەڕێوە بچێت”.

کوردستان

خوێندنی باڵا یەکەمین رۆژی دەوامی ڕەسمیی بۆ خوێندکارانی وەرگیراو ڕاگەیاند

خەڵک-

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە نوسراوێکدا یەکەمین رۆژی دەستپێکردنی ساڵی خوێندنی ٢٠١٨/٢٠١٩ ـی بۆ خوێندکارانی وەرگیراو لە قۆناغی یەکەم لە زانکۆ و پەیمانگەکانی ھەرێمی کورستان ڕاگەیاند.

بەپێی نوسراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، “سبەینێ یەکشەممە  ٢٠١٨/١١/١٨، یەکەم رۆژی دەوامی فەرمییە بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەم بۆ خوێندنی ساڵی ٢٠١٨ – ٢٠١٩.”

وێنەی نوسراوەکە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وتووێژەکانی تایبەت بە ھەڵگرتنی خاڵە گومرکییەکان بێ ئەنجام ماونەتەوە

خەڵک-

پاش ئەنجامدانی چەند کۆبوونەوەیەک لەبارەی ھەڵگرتنی خاڵه‌ گومرگییه‌كانی نێوان شارەکانی ھەرێم و عێراق، تا ئێستا ھیچ وادەیەک بۆ لابردنیان دیاری نەکراوە و وتووێژەکانیش بە بنبەست گەشتوون.

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، به‌شێك له‌ میدیاكانی‌ عیراق و هه‌رێمی كوردستان بڵاویانكرده‌وه‌، رێككه‌وتنێكی هاوبه‌ش له‌ نێوان به‌غدا و هه‌ولێر كراوه‌ بۆ لابردنی خاڵه‌ گومركیه‌كانی نێوانیان، بەڵام تائێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ لابردنی ئه‌و خاڵه‌ گومرگییانه‌ دیارینه‌كراوه‌ و وتووێژەکانیش گەشتوون بە شێوەیەک لە بنبەست، ئەوەی ھەیە تەنھا ڕێکەوتنێکی سەرەتاییە و ھیچ لایەنێک ئامادەی جێبەجێ کردنی مەرجەکانی لایەنەکەی دیکە نییە.

حکومەتی عیراق لە بەرامبەر ھەڵگرتنی ئەو خاڵە گومرکییانە داوای ئەوە دەکات، خالە سنورییەکانی ھەرێم و داھاتەکانیان بگەڕێنرێنەوە بۆ ناوەند، پێناسی گومرگیی یەکگرتووش لەسەریان جێبەجێ بکرێت، حکومەتی ھەرێمیش ئەوە ڕەتدەکاتەوە.

كردنه‌وه‌ی‌ خاڵه‌ گومرگییه‌كانی‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی‌ تری عیراق، بۆتە ‌هۆی ناڕه‌زایی هاوڵاتیان و گرانبوونی نرخی به‌شێك له‌و كاڵایانه‌ی‌ له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ده‌چنه‌ شارەکانی كه‌ركوك و موسڵه‌وه‌.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

خەڵك؛ ناوی كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستێكی وزاری بڵاودەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە كابینەی نوێی حكومەتی عیراق پارتی چەند وەزارەتێكی لە پشكی كورد وەرگرتووە و لە ئێستاشدا لەگەڵ یەكێتی ناكۆكن لەسەر وەزارەتی داد، بەڵام پەرلەمانتارێكی یەكێتی دەڵێت: “ئەو وەزارەتە بۆ یەكێتی یەكلایی بۆتەوە و كاندیدیشمان هەیە”.

د. میران محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، پۆستی وەزارەتی داد لە حكومەتی عیراق بۆ یەكێتی یەكلایی بۆتەوە و كاندیدی حزبەكەشمان بۆ ئەو پۆستە (خالید شوانی)یە.

سەبارەت بە لیژنەكانیش ئاماژەی بەوەكرد، كە “لە ماوەی ڕابردوو لیژنەكانی پەرلەمانی عیراق هەڵبژێردران و من بوومە ئەندامی لیژنەی تەندروستی پەرلەمان”.

هاوكات، د. جوان ئیحسان، سەرۆكی لیستی یەكێتی لە پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، یەكێتی مافی وەرگرتنی وەزارەتێكی هەیە لە كابینە وزاریەكەی حكومەتی نوێی عیراق بە سەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی، لە ئێستاشدا پۆستی وەزارەتی داد بۆ یەكێتی یەكلایی بۆتەوە و كاندیدیشمان بۆی هەیە.

جەختیشی كردۆتەوە، لە ئێستادا هەوڵ دەدەن پشكی هەڵەبجە وەك پارێزگا لە بودجەی ساڵی 2019 دیاری بكرێت و هەموو فراكسیۆنە كوردستانیەكانیش لەسەر ئەوە یەكهەڵوێستن.

لە 24ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ لە پەرلەمانی عیراق دەنگ درا لەسەر 14 وەزیری كابینەی حكومەتی نوێی عیراق بە سەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی، بەڵام هێشتا 8 وەزارەت ماون دەنگیان لەسەر بدرێت، هاوكات بەهۆی وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار لەلایەن یەكێتی-یەوە، پارتی پێی وایە، كە نابێت ئەو حزبە هیچ وەزارەتێك وەربگرێت و پشكی وەزارەتەكان بە مافی خۆی دەزانێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین