ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

بەهۆی خۆپیشاندانەكانی عیراقەوە كێشە بۆ هاوردەی هەرێم دروستبووە

خەڵك- بەشی هەواڵ

سەرۆكی یەكێتی هاوردە و هەناردەكارانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، خۆپیشاندانەكانی باشوری عیراق و بەتایبەتی ئوم قەسر، هۆكاری دواكەوتنی بەشێك لە كاڵا و شتومەكەكانی هەرێمی كوردستانە.

مستەفا عەبدلڕەحمان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، خۆپیشاندەرانی ئوم قەسر و بەسرە، زۆربەی ڕۆژەكان ڕێگا سەرەكییەكان دادەخەن و ئەوەش كێشەی دواكەوتنی كاڵا و شتومەك دروست دەكات.

وتیشی”تائێستا هیچ تاڵانی و هەڵكوتانەسەر بار و شتومەكێك نەبووە، بەڵام كێشەی دواكەوتنمان هەیە”.

ماوەی 34 ڕۆژە خۆپیشاندانی فراوان لە بەغدا و بەسرە و شارەكانی باشوری عیراق بەڕێوەدەچێت بۆ هەلی كار و خزمەتگوزاری و دەستلەكاركێشانەوەی حكومەت.

ئابوری

عیراق پێشینە دەداتە فەرمانبەران بەبێ زیادە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بانكی ڕافیدەینی عیراق بڕیاریدا، بەبێ خستنەسەری هیچ زیادەیەك پێشینە “بەشێوەی ئەلیكترۆنی” بەو فەرمانبەرانە بدات، كە مووچەكانیان سەر بەو بانكەیە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی بانكی ڕافیدەین بڵاویكردەوە، خزمەتگوزارییەكیان بە ناوی “پێشینەكەم – سلفنی” بۆ ئەو فەرمانبەرانە ڕاگەیاندووە، كە لە بانكەكەیان مووچە وەردەگرن و خاوەنی ماستەر كاردن.

ڕاشیگەیاندووە، پێشكەشكردنی ئەو خزمەتگوزارییە لە ڕێی ئەلیكترۆنییەوە دەبێت و بەشێوەیەكی خێرا و بەبێ خستنەسەری هیچ زیادەیەك دەدرێتە فەرمانبەران.

جەختیشی كردۆتەوە، كە فەرمانبەران لە هەر شوێنێك بن دەتوانن ئەو پێشینەیە وەربگرن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی زێڕ و دراوەكان

خەڵك – بەشی هەواڵ
نرخی زێڕ و دراوەکان بۆ ئەمڕۆ یەك شەممە بەم شێوەیەیە كە لە زەڕنگەری پێشین لە سلێمانی وەرگیراوە:

زێڕ:
Oz: 2035$
24K: 405,000
21K: 354,000
18K: 303,000
Lira 22K= 431$

دراوەكان:
100$= 123.750
100€= 145,000
100£= 159,000
100$= 723 لیرەی تورکی
100$= 2,180,000 تمەن (نەقدی)
100$= 2,300,000 تمەن (حەواڵە)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان

خەڵك-بەشی هەواڵ

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بە جێگیری ماوەتەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ یەك شەممە، 9ی‌ ئابی 2020 بە جێگیری ماوەتەوە، بەشێوەیەك نرخی‌ نەوتی برێنت بە 44 دۆلار و 66 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 41 دۆلارو 56 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان