هاتووچۆ بۆ مۆڵەتی شۆفێری بڕیارێك ئاشكرادەكات



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاشكرای دەكات، كە شۆفێران بە مۆڵەتی تایبەت دەكرێت ئۆتۆمبێلی (پیكاب) لێبخوڕن، چونكە لە سیستمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری مۆڵەتی جۆری (B) لێخوڕینی پیكابی تاك و دەبڵ دەگرێتەوە.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەشێكی شۆفێران سەردانی بەشی مۆڵەتی هاتووچۆ دەكەن بە مەبەستی گۆڕینی مۆڵەتەكانیان بۆ مۆڵەتی سیستمی تازە بۆ ئەوەی بتوانن بە مۆڵەتی تازە (پیكاب) لێبخوڕن.

ڕاشیگەیاند، شۆفێران ئاگادار دەكەینەوە، ئەگەر مۆڵەتەكانیان بەسەر نەچووبێت پێویست ناكات سەردانی بەشی مۆڵەت بكەن بۆ گۆڕینی مۆڵەتەكانیان، چونكە بە مۆڵەتی تایبەتی كۆن دەتوانن پیكاب لێبخوڕن.

ئاشكراشی كرد، لە سیستمی تازەی مۆڵەتی شۆفێری لە مۆڵەتی جۆری (B) دەتوانرێت پیكابی تاك و دەبڵ لێبخوڕن.

وەزارەتی كارەبا ئاگادارییەك بڵاودەكاتەوە
پێشت وەزارەتی كارەبا ئاگادارییەك بڵاودەكاتەوە
بڕە پارەیەكی زۆر بۆ پڕۆژەی ئاوى دوكان خەرج كرا
دواتر بڕە پارەیەكی زۆر بۆ پڕۆژەی ئاوى دوكان خەرج كرا