ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بەغدا، دوو خۆپیشاندەر كوژران

خەڵك-بەشی هەواڵ
لە خۆپیشاندانەكانی بەغدای پایتەخت، دوو خۆپیشاندەر كوژران و نزیكەی 25ی تر برینداربوون .

ئەمڕۆ چوار شەممە، ئاژانسی (فرانس پرێس) لە زاری سەرچاوەیەكەوە ئاماژەی بە كوژرانی دوو خۆپیشاندەر و برینداربوونی 25 خۆپیشاندەری تر كرد لە بەغدای پایتەخت، ئەمەش لەكاتێكدایە كە خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە بەغدا و شارەكانی تری ناوەڕاست و باشووی عیراق لە 25ی تشرینی یەكەمی ڕابردووەوە بەردەوامن.

پێشتر ئاژانسی دەنگوباسی عیراقیە، ئاماژەی بە داخستنی ڕێگەی سەرەكی نێوان بەسرەو و ناسریە كردبوو لەلایەن خۆپیشاندەران، وێڕای داخستنی چەند پردێك لە نەجەف و زیقار، لەبەرانبەردا پۆلیس هێزەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی ئاژاوەگێڕی پاشەكشەپێكرد و لەجێگەیدا هێزەكانی فریاكەوتن و پۆلیسی بۆ كۆنترۆڵكردنی ڕەوشەكە جێگیركرد.

دوێنێ‌ سێ‌ شەممە، پارێزگاری موسەننا لەپێناو ڕێگرتن لە دەستدرێژیكردنە سەر دامەزراوەكانی دەوڵەت و پاراستنی ئاشتی كۆمەڵایەتی، دوو ڕۆژ پشووی فەرمی لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەروەردە و خوێندنگەكانی پارێزگەكە ڕاگەیاندبوو.

لە مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردووەوە، تەوژمی خۆپیشاندان بەغدا و شارەكانی تری ناوەڕاست و باشووری عیراقی گرتۆتەوە و تێًیدا خۆپیشاندەران داوای چاكسازی و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و باشكردنی خزمەتگوزاری و دۆزینەوەی هەلی كاریان كرد، دواتر داواكارییان ڕوویان لە زیادبوون كرد و خۆپیشاندەران داوای گۆڕینی سیستمی حوكمڕانی و دوورخستنەوەی چینە سیاسییەكەی دوای ساڵی 2003یان كرد، لە ئەنجامی پێكداهەڵپژانی نێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەرانیش، تا ئێستا زیاتر لە 300 كەس كوژراون و نزیكەی 15 هەزار كەسی تر برینداربوون.

عێراق

“ناتوانرێت بڕیار لەسەر چۆنێتی حكومەتی داهاتووی عیراق بدرێت”

خەڵك-بەشی هەواڵ

ڕاوێژكاری سەرۆك كۆماری پێشووی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ناتوانیت پێشبینی چۆنێتی حكومەتی داهاتووی عیراق بكەیت.

لەسەرەتای ئەم مانگەوە بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق بڕیاریدا بە ڕاسپاردنی محەمەد تۆفیق عەللاوی بۆ پێكهێنانی كابینەی كاتی حكومەتی عیراق و تاكو ئێستا هیچ وادە و ڕوئیایەك نییە بۆ كاتی كۆتایی ڕاگەیاندنی حكومەت.

عەبدوڵڵا عەلیاوایی، ڕاوێژكاری سەرۆك كۆماری پێشووی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، تاكو ئێستا دیار نییە و ناتوانی بڕیار لەسەر چۆنێتی حكومەتی داهاتووی عیراق بدەیت.

وتیشی، “حكومەتی عیراق بەهێز نییە و گرووپی چەكداریش لەم وڵاتە زۆرن و ناتوانی بڕیار لەسەر بەهێزی ئەو حكومەتە بدەیت باش دەبێت یان خراپ”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەگەر حكومەتێكی لاواز بوو ئەوە دۆخەكە خراپتر دەبێت، ئەگەر بەهێزیش بێت، دەتوانێت كەمێك خۆی بسەپێنێت و كەمێك بەرەو پێشەوە بڕوات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

محەمەد حەلبوسی دەگاتە سلێمانی

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك شەممە، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق بگاتە سلێمانی.

(خەڵك) لە سەرچاوەیەكی تایبەتەوە ئەوەی زانیووە حەلبوسی لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە دێتە شاری سلێمانی و لەگەڵ چەند بەرپرسێكدا گفتوگۆ لەسەر دۆخی عیراق دەكات.

سەردانەكەی حەلبوسی لەكاتێكدایە بڕیارە ئەم هەفتەیە دەنگ لەسەر كاندیدی نوێی سەرۆك وەزیرانی عیراق بدرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

لە كەركوك چەكدارێكی داعش دەستگیركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، چەكدارێكی داواكراوی داعشیان لە ناحیەی لەیلانی سەر بە پارێزگای كەركوك دەستگیركردووە.

شانەكە لە ڕاگەیەندراوەكەدا باسی لەوەكردووە، لەسەر بنەمای زانیاری وردی هەواڵگری سێ‌ چەكداری دیكەشیان لە ئەنبار دەستگیركردووە.

دەستگیركردنی ئەو چەكدارانە لەكاتێكدایە بەپێی زانیاری ناوەندەكانی لێكۆڵینەوەی ئەمنی داعش جارێكی دیكە لە عیراق چالاكبووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان