ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بۆ 33 هەمین ڕۆژ خۆپیشاندانی فراوان لە بەغدا و باشوری عیراق بەڕێوەدەچێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ بۆ 33 هەمین ڕۆژی لەسەریەك خۆپیشاندانی فراوان لە بەغدا و زۆربەی شارەكانی باشوری عیراق بەڕێوەدەچێت بۆ دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكایەتیەكان و هەلی كار و خزمەتگوزاری.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، لە شارەكانی بەغدا، بەسرە، زیقار، كەربەلا و دیوانییە و كوفە و عەمارە خۆپیشاندانی فراوان بەڕێوەدەچن و زۆربەی ڕێگا سەرەكییەكانیش داخراون.

ڕۆژی 25ی مانگی ڕابردوو خۆپیشاندانی فراوان لە بەغدا و باشوری عیراق دەستی پێكرد و تائێستاش بەردەوامە.

عێراق

كازمی بۆ وەزارەتی ناوخۆ: ڕێز لە مافەكانی مرۆڤ بگرن

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیرانی عیراق كە فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانیشە سەردانی وەزارەتی ناوخۆی كرد و چەند ڕاسپاردەیەكی دەركرد.

لە سەردانەكەیدا مستەفا كازمی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق ڕایگەیاند: پیاوانی وەزارەتی ناوخۆ، نوێنەرایەتیی یاسا دەكەن، دەستدرێژیكردنەسەریان، مانای ئەوەیە دەستدرێژی كراوەتە سەر دەوڵەت.

مستەفا كازمی ڕاشیگەیاند: هێشتا هەلی ڕاستكردنەوەی هەڵەكان ماوە و دەكرێت هەڵەكان لەپێناو هەستانەوە ڕاستبكرێنەوە.

فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق دووپاتیشیكرەوە: ڕێگە بە گوشاری سیاسی لە حزب و كەسایەتییەكانەوە نادەن و بە كارمەندانی ناوخۆی ڕاگەیاند: ئەركیان پاراستنی هەمووانە بەبێ دەستتێوەردان لە كاروبارەكانیان.

مستەفا كازمی وەزارەتی ناوخۆی بۆ پاراستنی دۆخی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو ڕاسپارد و داواشی لێكردن ڕێز لە مافەكانی مرۆڤ بگرن و پردی متمانە لەنێوان خۆیان و هاووڵاتیاندا دروست بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

وێنە.. پەلامارێك بۆ سەر ناوچەی سەوزی بەغدا شكستی پێهێنرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

شانەی ئەمنی‌ عیراق ئاشكرایكرد: لەسەر ڕێگەی خێرانی محەمەد قاسم لە باشووری بەغدا دەستیان بەسەر 7 گوللە كاتیۆشادا گرتووە كە ئامادەكرابوون ئاڕاستەی ناوچەی سەوزی بەغدا بكرێن.

شانەی ئەمنی‌ عیراق ئاماژەی بەوەشكردووە: هەر ئەمڕۆ گوللە كاتیۆشایەك لەناوچەی دۆرەوە ئاڕاستەی ناوچەی سەوز كراوە، بەڵام بەبێ هیچ زیانێكی مرۆیی كەوتووەتەخوارەوە و هیچ زیانێكی نەبووە. بەپێی زانیاریی میدیاكان دوای ئاڕاستەكردنی گوللە كاتیۆشاكە دەنگی تەقە بیستراوە و زەنگی ئاگادار كردنەوە لەباڵیۆزخانەكان لێدراوە.

لەسەرەتای ئەمساڵەوە بەتایبەت لەشەواندا گروپە چەكدارەكان لەدەوروبەری بەغداوە گوللە كاتیۆشا ئاڕاستەی ناوچەی سەوز و بەتایبەت باڵیۆزخانەی ئەمریكا دەكەن.

هاوكات بەردەوام هێزە ئەمنییەكان لەدەوروبەری بەغدا ئۆپراسیۆن بۆ دۆزینەوەی شوێنی ئاڕاستەكردن و دەستگیركردنی ئەنجامدەران ئەنجامدەدەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

وێنە.. مستەفا كازمی چووە ناو خۆپیشاندانی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ یەكەمجار چووە ناو خۆپیشاندەران و بەڵێنی پێدان داواكارییە ڕەواكانیان جێبەجێ بكات.

ئەمڕۆ چوارشەممە خۆپیشاندانی بەشێك لە دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە بەغدا بەڕێوەچوو، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراقیش چووە ناوخۆپیشاندەران.

كازمی گوێی لە داواكاری خۆپیشاندەران گرت و بەڵێنیدا داواكارییە رەواكانیان جێبەجێ بكات و لەهەمان كات باسی لەوەشكرد، حكومەت دوچاری كۆمەڵێك كێشەی كەڵەكەبوو بووە بەهۆی خراپیی بەڕێوەبردن و خراپ مامەڵەكردن لە ساڵانی ڕابردوودا.

سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو هەنگاوانەی لە ئێستادا حكومەت گرتوویەتەبەر دژ بە گەندەڵی و ڕێككردنەوەی شێوازی بەڕێوەبردن، كاریگەرییەكی ئەرێنی دەبێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان