لەسەر شەقامی 100 مەتری هەولێر کەسێک کوژرا و بکوژەکەش دەستگیرکرا



ئەمشەو لە هەولێر دەمەقاڵێ لە نێوان دوو شوفێر ڕوودەدات و یەکێکیان ئەوی دیکەیان دەکوژێت.

ئەمشەو لەسەر شەقامی 100 مەتری شاری هەولێر دەمەقاڵێ لە نێوان دوو شۆفێر ڕوودەدات یەکێکیان شۆفێری تەکسیە و ئەوی تر ئۆتۆمبێلێکی جیکڵاسی پێیە.

بە گوێرەی زانیارییەکان شۆفێری تەکسیەکە بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر شۆفێری جیکڵاسەکە ، بەڵام شۆفێری جیکڵاسەکە، بە دەمانچە شۆفێری تەکسییەکە دەکوژێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان بکوژەکە لە لایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیرکراوە.

نرخی نەوت دابەزی
پێشت نرخی نەوت دابەزی
دواتر بافڵ تاڵەبانی: پێشوازی لە هەر هەوڵ و دەستپێشخەرییەک دەکەین کە خزمەت بە گەلەکەمان بکات
ەیوەندیدار