ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

توركیا: ناچاربووین سیستمی بەرگری ئێس 400 بكڕین

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری بەرگری توركیا ڕایدەگەیەنێت، بە ناچاری سیستمی بەرگری ئێس 400یان لە ڕوسیا كڕیوە.

خوڵوسی ئاكار وەزیری بەرگری توركیا دوایین هەڵوێستی وڵاتەكەی سەبارەت بە كڕینی سیستمی بەرگری ئێس 400 ی لە ڕوسیا ئاشكراكرد و ڕایگەیاند:”ئەنقەرە پێشتر هەوڵی كڕینی سیستمی بەرگری پاتریۆتی داوە، بەڵام بەهۆی سەرنەكەوتنی هەوڵەكانی ناچاربوو سیستمی بەرگری ئێس-400ی ڕوسیایی بكڕێت.
وەزیری بەرگری توركیا ڕاشیگەیاند، ئەگەر ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا فڕۆكەی ئێف-35 بە توركیا نەفرۆشێت، ئەوا ئەنقەرە ناچار دەبێت بەدوای جێگرەوەی ئەو فڕۆكەیە بگەڕێت.

ئەو وتانەی وەزیری بەرگری توركیا لەكاتێكدایە، پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاندبوو، پێویستە توركیا كۆتایی بەگرێبەستی كڕینی سیستمی بەرگری ئێس-400 لە ڕوسیا بهێنێت بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووی سزای توندی واشنتۆن دەبێتەوە.

جیهان

ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانەكانی بەیروت ئاشكرا كرا

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

زیاتر لە 700 كەس بەهۆی پێكدادانی نێوان خۆپیشاندەرانی بەیروت و هێزە ئەمنییەكان بریندار بوون.
كەناڵی ئەلجەزیرە بڵاویكردەوە، 728 خۆپیشاندەر بەهۆی پێكدادانیان لەگەڵ هێزە ئەمنیەكان بریندار بوون.
ئاشكراشیكرد، هێزە ئەمنییەكان گازی فرمێسك ڕێژیان بەسەر خۆپیشاندەراندا ڕشتووە.

خۆپیشاندانەكانی بەیروت دوای تەقینەوەكانی 4ی ئەم مانگە لە نزیك بنكەیەكی هێزە دەریاییەكانی لوبنان سەریهەڵدا و لە ڕووداوەكەدا 158 كەس گیانیان لەدەستدا و 6 هەزاری دیكەش بریندار بوون و بە دەیان خانو و ئۆتۆمبێلی لەناوبرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئیسپەر پشتیوانی بڕیاری كشانەوەی هێزەكانیان لە ئەڵمانیا دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
مارك ئیسپەر وەزیری بەرگری ئەمریكا پشتیوانی لە بڕیاری كشانەوەی بەشێكی هێزە سەربازییەكانیان لە ئەڵمانیا دەكات و دەڵێت بەشێكە لە سنوورداركردنی جموجوڵەكانی ڕوسیا.

ئیسپەر لە میانی لێدوانێكی بۆ كەناڵی فۆكس نیوز ڕایگەیاند دەمانەوێت هێزی زیاترەمان لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا هەبێت بۆ ئەوەی نزیكتربن لە سنوورەكانی ڕوسیا.

جەختیشیكردەوە كە ئەو پلانە بەشێكە لە ستراتیژی سنوورداركردنی جموجوڵەكانی ڕوسیا و تیشی: “زۆربەی هاوپەیمانەكانمان كە قسەم لەگەڵ كردوون ئەو پلانە بە هەنگاوێكی باش دەزانن”.

پێشتر وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ڕایگەیانبدوو كە نزیكەی 12 هەزار سەرباز لە ئەڵمانیا دەكێشێتەوە و دوابەدوای ئەوەش هەزار سەربازی بۆ پۆڵەندە ڕەوانەكرد و چوونە پاڵ ئەو چوار هەزار و 500 سەربازەی پێشتر لەو وڵاتە جێگیركرابوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

حەوت تووشبووی كۆرۆنا لە شوێنی چارەسەركردنیان سووتان

خەڵك – بەشی هەواڵ
لە ناوەندێكی چارەسەركردنی تووشبووانی كۆرۆنا لە هندستان، حەوت كەس بە هۆی ئاگرەوە گیانیان لە دەست دا.

ئەمڕۆ یەك شەممە پۆلیسی هندستان ڕایگەیاند لە هەرێمی ئەندرا برادیسی باشووری هندستان ئاگر لە هۆتێل كەوتەوە كە بۆ چارەسەركردنی تووشبووانی كۆرۆنا بەكاردەهێنرا.

ڕوونیشیكردەوە كە لانیكەم حەوت كەس لە نێو هۆتێلەكەدا سووتان و گیانیان لە دەست دا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان