ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

وەرزشەکانی تر

(چاوەڕوان نەکراو) مایوێزەر دەگەڕێتەوە و ڕکابەری داهاتووی دیار نییە !

خەڵک سپۆرت

فلۆید مایوێزەری ئەفسانەی بۆکسێنی ئەمریکا و جیهان بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو گەڕانەوەی بۆنێو بواری بۆکسێن ئاشکرا کرد و ناشزانرێت لە داهاتوودا ڕووبەڕوی چ پاڵەوانێکی تر دەبێتەوە.

مایوێزەر لەکۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٧ و پاش سەرکەوتنی بەسەر کۆنۆر ماکگریگۆری پاڵەوانی (UFC) وازهێنانی یەکجارەکی لە بواری بۆکسێن ڕاگەیاند، لەئێستادا ئەفسانەکە دووبارە بڕیاریداوە بگەڕێتەوە و دابەزینێكی مێژوویی ئەنجام بدات.

بۆکسێنەرە ئەمریکیەکە لە ژیانی وەرزشیدا چوارجار لەدوای وازهێنان گەڕاوەتەوە، لەهەر گەڕانەوەیەکدا ڕووبەڕوبونەوەی سەدان ملیۆن دۆلاریی بەرامبەر ئەفسانەیەک ئەنجامداوە، بەڵام نازانرێت ئەمجارە بەنیازی بەرەنگاربوونەوەی چ پاڵەوانێکە.

بۆکسێنەرەکە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامەوە وێنەیەکی خۆیی و دانا وایتی ڕێکخەری (UFC) بڵاوکردۆتەوە و لەسەری نوسیوە: پلانم داڕشتووە لە ساڵی ٢٠٢٠دا بگەڕێمەوە.

میدیاکان پرسیار دەکەن: مایوێزەر بۆچی دەگەڕێتەوە و ڕووبەڕوی کێ دەبێتەوە؟ وەک وەڵامێکیش هەمدێک لەسەرچاوەکان پێیان وایە بۆ ئەنجامدانی یارییەکی مێژووییە بەرامبەر مانی پاکیاوی ئەفسانەی فیلیپینی، هەندێکی تر پێیان وایە ڕووبەڕوی پاڵەوانێکی تری ئەم سەردەمە دەبێتەوە، تەواوی یارییەکەش لەپێناو کۆکردنەوەی پارەی خەیاڵیدا دەبێت.

 

وەرزشەکانی تر

ڕیان نیومان بەبەرچاوی دۆناڵد ترامپەوە نزیکبوو لە دایتۆنا ماڵئاوایی لەژیان بکات

خەڵک سپۆرت

پێشبڕکێی ناسکاری دایتۆنا ٥٠٠ ئەنجامدرا و لەکۆتا خولانەوەکاندا نزیکبوو ڕیان نیومانی شۆفێری تیمی “ڕاش فینوای ڕەیسینگ” بەهۆی ڕووداوێکەوە گیان لەدەستبدات.

دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا کە زۆرینەی هەوادارانی هەواداری پێشبڕکێکانی ناسکارن، ئەمڕۆ سەردانی حەلەبەی دایتۆنای کرد و بە ئوتۆمبێلی سەرۆکایەتی گەشتی سەرەتا و دەستپێکی بەنێو هاندەراندا کرد و دواتریش وەک هاندەرێکی بوارەکە بینەری پێشبڕکێی دایتۆنای ژمارە ٥٠٠ بوو.

ڕیان نیومانی ناسراو بە “ڕۆکێتمان” کە یەکێکە لە هەرە ناودارترین شۆفێرانی ناسکار لە ئەمریکا و جیهان، بە ئوتۆمبێلی فۆرد موستانگەوە تا کۆتا خولانەوەکان پلەی یەکەمی گرتبوو، بەڵام بەهۆی ڕووداوی بەریەککەوتنەوە لەگەڵ ئوتۆمبێلێکی ڕکابەردا لەڕێڕەوی حەلەبە چووە دەرەوە و خۆی کێسا بە دیواری پارێزەری هاندەران و پاشان خۆیکێشا بە چەند ئوتۆمبێلی تردا و بە ئاگرەوە لەناوەندی یاریگەکەدا خۆی گرتەوە.

تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و ستافی پزیشکی بەخێرایی گەیشتنە سەر ئوتۆمبێلەکە و شۆفێری ناوبراویان لەنێو ئوتۆمبێلەکەی بە برینداری هێنایە دەرەوە، دواتر ستافەکە ئاشکرایانکرد کە برینەکانی شۆفێرەکە سەختن.

ئەم ڕووداوە خۆشی و ئاهەنگێڕانی ئامادەبووان و سەرجەم تیپەکانی کۆتایی پێهێنا، تەنانەت ئاهەنگی فەرمی و کۆتایی پێشبڕکێکە ڕەتکرایەوە.

ستافی ڕاش فینوات ئاشکرایان کرد، کە پزیشکان پێیان وایە بارودۆخی نیومان ئاڵۆزە و نزیکبووە لە مردنەوە، سەرباری ئەوەی دۆخی ناجێگیربووە لە نەخۆشخانە، بەڵام مەترسی مردنی لەسەرنییە.

پێشبڕکێکانی ناسکار لەسەر ئاستی ئوتۆمبێلەکان لەجۆری “ستۆک کار ڕەیسینگ” ئەنجام دەدرێت و شۆفێران بەخێرایی (٣٠٠کم/ سەعات) بەچواردەوری ڕێڕەوی یاریگایەکدا چەندین خولانەوە ئەنجام دەدەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وەرزشەکانی تر

ڕیاڵ مەدرید بەجیاوازییەکی زۆرەوە بردنەوەی تۆمارکرد و جامی شای ئیسپانیای ئیسپانیای بەرزکردەوە

خەڵک سپۆرت

تیپی باسکەی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا سەرکەوتنێکی گەورەیان تۆمارکرد و نازناوی ئەم وەرزەیان چنییەوە.

لەیاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بۆ یاریی باسکە، یانەی شاهانەی مەدرید ڕووبەڕوی ئونیکاخا بووەوە و بە ئەنجامی (٩٥ خاڵ بەرامبەر ٦٨) بردنەوەیەکی بەهێزیان تۆمارکرد.

لە چارەکی یەکەمدا ئەستێرە زەبەلاحەکانی مێرەنگی باڵادەستییان بەسەر ڕکابەرەکەیاندا نیشاندا و توانیان بە ئەنجامی (٢٦ – ١٣) پێشەنگی بگرن، لە چارەکی دووەمدا بە ئەنجامی (١٧ – ١٥) و چارەکی سێیەم بە ئەنجامی (٢٥ – ١٤) بردنەوەیان بەدەستهێنا.

لەچارەکی چوارەمدا یاریزانانی یانەی ئۆنیکاخا هەوڵی بێوچانیاندا ئەنجامەکە هاوتا بکەنەوە، بەڵام لەو چارەکەشدا ئەستێرەکانی لۆس بلانکۆس بە ئەنجامی (٢٦ – ٢٥) بردنەوەیان تۆمار کرد.

بەکۆی گشتی (٩٥ – ٦٨) یانە سپییە زەبەلاحەکەی ئیسپانیا بۆ جاری (٢٨) لەمێژوویاندا جامی شای ئیسپانیایان بەرزکردەوە.

ئەم سەرکەوتنەی باسکەی ڕیاڵ مەدرید لەکاتێکدا تۆمار دەکرێت، کە پێکهاتەی تۆپی پێی یانەکە لە قۆناغە یەکلاکەرەوەکانی هەمان جامدا بەهۆی دۆڕاندن بەرامبەر ڕیاڵ سۆسیداد ماڵئاواییان کرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وەرزشەکانی تر

ڕووبەڕوبونەوەی فێدرەر و نادال، زیاتر لە یارییەکی تێنسی سەرزەوی و شکێنەری ڕیکۆردەکان

خەڵک سپۆرت

ڕۆجێ فێدرەری ئەفسانەی تێنسی سەرزەوی یارییەکی دۆستانەی خێرخوازی لە ئەفریقای باشور بەرامبەر ڕافائێل نادالی ئەفسانەی هاوڕێی ئەنجامدا و ڕیکۆردێکی مێژووییان تۆمار کرد.

لەمێژووی تینسی سەرزەویدا، ڕووبەڕوبونەوەی نۆڤێمبەری ساڵی ڕابردووی نێوان فێدرەر و ئەلیکساندەر زڤیرێڤ لە مەکسیک ڕیکۆردی پێوانەیی لەسەر ئاستی جەماوەریی تۆمار کردبوو، لەو یارییەدا(٤٢) هەزار هاندەر ئامادەی یارییەکە بوون، بەڵام خودی فێدرەر بەرامبەر نادال ئەم ڕیکۆردەی شکاند.

فێدرەر و خێزانەکەی یارییەکی نمایشکاری خێرخوازی تێنسی سەرزەوییان لەشاری کیپ تاون لە ئەفریقای باشور ئەنجامدا، لە ئەنجامدا ئەفسانە سویسرییەکە سێ کۆمەڵە بەرامبەر بە دوو سەرکەوتنی بەدەستهێنا (٦ – ٤)، (٣ – ٦)، (٦ – ٣).

ڕووبەڕوبونەوەکە ئاسایی نەبوو، بەڵکو داهاتی ئەو پارەیەی لەڕێگەی فرۆشتنی بلیتی یارییەکەوە کۆدەکرایەوە پێشکەش بە ڕێکخراوە خێرخوازییەکان دەکرا و لەو یارییەدا (٥١ هەزار و ٩٥٤ هاندەر) ئامادەی بوون، تەواوی بلیتەکان فرۆشران و کۆی گشتی سێ ملیۆن دۆلار کۆکرایەوە.

لەم بارەیەوە فێدرەر دەڵێت :” زۆر خۆشحاڵم، من و نادالی هاوڕێم بەشێوەی ئاسایی خۆمان هەوڵماندا، شانازی دەکەم بە بوونم لێرە بەتایبەت خۆم کە ڕەگەزم ئەم وڵاتەیە، خۆشحاڵبووم دووبارە یاریگام لەگەڵ نادال دابەشکردەوە، ئەوە یەکەم جارمە لێرە و هیوادارم دووبارە لەبۆنەیەکی تردا بگەڕێمەوە”.

هەروەها نادال ڕایگەیاند :” هەوڵماندا ئەوپەڕی توانای خۆمان بەکاربهێنین، زۆر قورسە هەستی خۆمان دەرببڕین، ئەوەی ڕوویدا تاقیکردنەوەیەکی ناوازەی ژیان بوو بەرامبەر ئەو ڕێژە هاندەرە بێشومارە، لەنێو یاریگایەکی ناوازە و جواندا، بە فێدرەر و خێزانەکەی دەڵێم: کارێکی جوانتان کرد، خۆشحاڵبووم بە بەشداریکردن لەم بۆنەیە لەگەڵتاندا”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان